شاکار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مۆنا لیزا، بەدیھێنراوی لێوناردۆ دا ڤینچی، ١٥٠٣–١٥٠٦

شاکار بە بەرھەمێک دەوترێ (زیاتر ھونەری یان وێژەیی) کە زۆرترین پەسن و ھەڵگوتنی ڕەخنەگرانی بەرکەوتبێ، بەتایبەت ئەو بەرھەمەی کە بە گەورەترین کاری بەدیھێنەرەکەی دەژمێردرێ یان ئەو کارەی وا داھێنان، شارەزایی، و لێھاتووییی زۆری ئافرێنەرەکەی دەردەخا.

دەکرێ چەند نموونەیەک بھێنینەوە: شاری مۆسیقارە سپییەکانی بەختیار عەلی، گوڵستانی سەعدی، مۆنا لیزاکەی لێوناردۆ دا ڤینچی، داوودەکەی میکێلانجێلۆ، سەمفۆنیای نۆھەمی بیتھۆڤن، ھاملێتی شەیکسپیێر، فائوستی گۆتە، و شەڕ و ئاشتییەکەی تۆلستۆی.