شانشینی جیاوۆسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شانشینی جیاوۆسی (بە چینی:膠西郡) شانشینێکی مێژوویی وڵاتی چینە لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی چین دروستبووە و لەسەرەتای شانشینی ھان بووەتە بەشێک لە شانشینی چی، جیاوۆسی درابووە دەست شازادە ئانگ (لیو ئانگ - 劉卬) کوڕی پادشا لیو فێی پادشای شانشینی چی. شازادە ئانگ لە کودەتاکەی بۆ سەر ھان لەناوبرا. پلەکەی و پۆستەکەی لێ سەنرایەوە پاش کودەتاکە، و دوای ئەو لیو دوان (端) کوڕی ئیمپراتۆر جینگ ھاتە شوێنی و بەسەرکەوتووی پلەکەی وەرگرت.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Zhou, Zhenhe (1987). Xihan Zhengqu Dili 西汉政区地理. Beijing: People's Press.


  • تۆماری جوگرافیای مێژوویی (١٩٨٧) ژۆو ژێنھێ، سیھان ژێنگچو دیلی 西汉政区地理. بێیجینگ: ڕۆژنامەی نەتەوەیی لاپەڕەی ١١٢-١١٤
  • کتێبی تۆماری ھان، بەرگی ١٤