ھەڵگەرانەوەکەی حەوت ویلایەتەکەی ھان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەڵگەرانەوەکەی حەوت ویلایەتەکە یان کودەتاکەی حەوت شانشینەکە بە (چینی ئاسانکراو: 七国之乱 چینی دێرین:七國之亂 شێوازی خوێندنەوە: چی گۆ-ژی لوان) ھەڵگەرانەوەکە لەناو ئیمپراتۆرییەتی ھان لەلایەن حەوت شانشینە خۆبەڕێوەرییە (ئۆتۆنۆمی) کە لە ١٥٤ی پێش زایین دەستیپێکرد بۆ سەر ئیمپراتۆری ئەوسای ھان لە دژی فەرمانڕەوایی ناوەندی بۆ حوکمکردنی سەرانسەری لە ئیمپراتۆرییەتەکە لەلایەن پادشاکانی حەوت ویلایەتەکە (ویلایەتەکانی، وو، چوو، ژاۆ، جیاۆسی، جیاۆدۆنگ، زیچوان، جینان)[١]

ڕوونکردنەوەی نەخشە[دەستکاری]

کلیلە نەخشە: ڕەنگەکان زەرد، پەمەیی، پرتەقالی تۆخ، ھێماکان: ھێمای سووری پچر پچر، ئەستێرە، خاڵێکی بازنەیی تۆخ، چوارگۆشەیەکی تۆخ

  • ڕەنگی پرتەقاڵی تۆخ: حەوت ویلایەتە ھەڵگەڕاوەکە
  • ڕەنگی پەمەیی: ئەو ویلایەتانەی لە پلانیان دابوو بچنە پاڵ ھەڵگەراوەکان بەڵام کشانەوە.
  • ڕەنگی زەرد: ئەو ویلایەتانەی بانگھێشتنامەیان بۆ نێردرابوو کە بچنە پاڵ ھەڵگەرانەوەکە بەڵام ڕەتیان کردەوە
  • ھێمای ئەستێرە: پایتەخەت
  • ھێمای بازنەیی تۆخ: شارەکان
  • ھێمای سووری پچر پچر: کەمپینی سوپای ئیمپراتۆر بۆ دامرکاندنەوەی ھەڵگەرانەوەکە

باگراوند[دەستکاری]

ھەر لەسەرەتای دامەزراندنی ئیمپراتۆرییەتی ھان، یەکەم ئیمپراتۆر لیو بانگ بڕیاری دا لە شوێنی گرنگەکانی ئیمپراتۆرییەتەکە پلەی گرنگ بداتە نزیکەکانی کە شوێنەکان بە نزیکەیی یەک لەسەر سێ یان یەک لە نیوەی ئیمپراتۆرییەتەکەی دەگرتەوە ئەمە بۆ بەھێزکردنی خێزانی لیو لە ئیمپراتۆرییەتەکە. کە ئەم شوێنانە نەدەتواندرا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ فەرمانڕەوایەتیان بکرێت لە پایتەختی ئیمپراتۆرییەتەکە سیستەمی بەڕێوەبەرایەتی (بە چینی ئاسانکراو:郡县 دێرین: 郡縣 خویندنەوە: جون-سیان)

ھەڵگەڕانەوە[دەستکاری]

لیو چی پەیوەندی خزمایەتی ھەیە لەگەل شازادە لیو پی ھەیە کە شازادە لیو پی کوڕی برای باپیرەی لیو چییە کە دامەزرێنەری ئیمپراتۆرییەتەکە بوو، ھەرچۆنێک بێت لە نێوان ساڵانی ١٧٥ی پێش زایین بۆ ١٧٩ کاتێک شازادە لیو سیان کوڕی شازادە لیو پی سەردانێکی فەرمی پایتەخت دەکات، کە ھێشتا لیو چی شازادەی جێنشین بوو، بەیەکەوە یاری لیوبۆ (وەک شترەنج وایە) دەکەن لەساتی یارییەکە دەست دەکەن بە دەمەقاڵێ و مشتومڕ وادیارە لیو سیان شتی نەشیاو بەرامبەر شازادەی جێنشین دەکات، کە تەختەی مێزی یارییەکەی بۆ دەھاوێت ئەمەش دەبێتە ھۆی کۆتایی ھاتنی ژیانی لیو سیان بەدەستی شازادەی جێنشین.[٢]

لە کاردانەوە بەرامبەر ئەم کارەساتە باوکی لیو سیان، لیو پی ھەڵدەستێت بە ئەنجامدانی ھەڵگەرانەوەیەک و بە ھاوپەیمانی بەستن لەگەل حەوت شانشینی ناو ئیمپراتۆرییەتەکە ئەوانەی بەشداری لە ھەڵگەرانەوەکە دەکەن بریتین لە:

  • لیو پی (劉濞) شازادەی ویلایەتی وو
  • لیو وو (劉戊) شازادەی ویلایەتی چوو
  • لیو ئانگ (劉卬) شازادەی ویلایەتی جیاۆسی
  • لیو پیگوانگ (劉辟光) شازادەی ویلایەتی جینان
  • لیو سوی (劉遂) شازادەی ویلایەتی ژاۆ

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Rafe de Crespigny (1967). "An Outline of the Local Administrations of the Later Han Empire" (PDF). Chung-chi Journal: 57–71.
  2. ^ Behnke Kinney, Anne (2004). Representations of Childhood and Youth in Early China. Stanford University Press. p. 67. ISBN 978-0-8047-4731-8. Retrieved 31 August 2020.