شازادە ھاری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شازادە هاری لە ٢٠١٨

شازادە هاری، گەورەی  ساسێکس, (هێنری چارڵز ئەلبێرت دەیڤد؛ لەدایکبووی ١٥ی ئەیلوولی ١٩٨٤)ئەندامی بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیایە. هاری کوڕی بچووکەکەی شا چارڵزی سێیەم و دیانا شازادەی وێڵزە. هاری لە قوتابخانەی وێزەربی و قوتابخانەی لودگرۆڤ و کۆلێژی ئیتۆن خوێندوویەتی، مەشقی ئەفسەری سوپای لە ئەکادیمیای سەربازی شاهانەی ساندهێرس تەواو کردووە[١]. وەک کۆرنێتێک لە یانەی بلوز و ڕۆیاڵز ڕاسپێردرا و بۆ ماوەیەکی کاتی لەگەڵ ویلیامی برا گەورەکەیدابەشداری کرد. هاری لە دوو بۆنەدا بە جیا لە ئەرکی چالاکدا لە ئەفغانستان جێگیرکرابوو؛ یەکەمیان لە ساڵانی ٢٠٠٧-٢٠٠٨ بوو بۆ ماوەیدە هەفتە لە پارێزگای هێلمەند. دووەمیان بۆ ماوەی بیست هەفتە بوو لە ساڵی ٢٠١٢-٢٠١٣ لەگەڵ فەیلەقی ئاسمانی سوپای ئەمریکا.هاری بە ئیلهام وەرگرتن لە یارییەکانی جەنگاوەر لە ئەمریکا، لە ساڵی ٢٠١٤ وەک پاترۆنی دامەزرێنەر یارییەکانی ئینڤیکتوسی دەستپێکردو ئێستاش بە شێوەیەکی ناشاهانە بەشداری دەکات. دوای دوو ساڵ، شانبەشانی ویلیامی برای و کاترینی خوشکەزای، هاری بە هاوبەشیهەڵمەتی هۆشیاری تەندروستی دەروونی بڵاو کردەوە . لە ساڵی ٢٠١٨ هاری پێش هاوسەرگیری لەگەڵ ئەکتەری ئەمریکی مێگان مارکل کرا بە گەورەی شاری ساسێکس. دوو منداڵیان هەیە بەناوەکانی ئارچی و لیلیبێت. هاری و مێگان لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٠ دەستیان لە پۆستی شاهانەی کار کێشایەوە، ڕوویان لە باشووریکالیفۆرنیا کرد کە زێدی میگانە، هەروەها کۆمپانیای Archewell Inc. یان دامەزراند کە بنکەکەی لە شاری بێڤەرلی هیڵزە لە ڕێکخراوەبازرگانییە قازانجخوازەکان و قازانج نەویستەکان (خێرخوازی). لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢١، هاری لەگەڵ میگان و هاری بۆ ئۆپرادانیشت، کە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی ئەمریکی زۆر بەناوبانگ بوو لەگەڵ هاوسەرەکەی و ئۆپرا وینفری. ئەو دوو هاوسەرە فیلمی هاری ومێگانیان بڵاوکردەوە کە دۆکیۆمێنتارییەکی نێتفلێکسە و لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ پەخشکرا[٢].

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Prince Harry, Duke of Sussex", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-12-18, retrieved 2023-12-18
  2. ^ "Prince Harry, Duke of Sussex", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-12-18, retrieved 2023-12-18