شازادە بچکۆڵە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە شازادە چکۆلەەوە ڕەوانە کراوە)
پەڕگە:The B 612 Asteroid, Hakone, Japan.jpg
پەیکەری شازادە بچکۆڵە و ھەسارەکەی‏‏‏

شازادە بچکۆڵە (بە فەڕەنسی: Le Petit Prince) یەکێکە لە چیڕۆکە بەناوبانگەکانی چیڕۆکنووس و شاعیری فەرەنسی؛ ئانتوان دۆ سانت ئێگزوپێری. لە ساڵی ١٩٤٣ لە نیویۆرک بە ھەردوو زمانی فەرەنسی و ئینگلیزی بڵاوکراوەتەوە. کتێبی شازادە بچکۆڵەکە وانەیەکی فەلسەفییە بەڵام لە بەرگی چیڕۆکێکی منداڵانە.
ئەو کتێبە باس لە چاوپێکەوتنی شازادە بچکۆڵەکە دەکات لەگەڵ یەکێک لە کەسە گەورەکان و ئەو ھەڵسوکەوتە نامۆیانەی کە کەسە گەورەکەن ئەیکەن کە چەندەھا ئاماژە و مانا لەخۆ ئەگرن.
چیرۆکەکە بە زمانێکی سادە و ئاسان نووسراوەتەوە، چونکە چیرۆکە بۆ مناڵانە و پێوستە مناڵان لێی تێبگەن. ئەم چیرۆکە زۆر بە ئاسانی مانا و چەمکەکانی ژیان لە لای کەسە گەورەکان پیشان دەدات.
وێنە ئاوییەکان بەشێکی گرنگی چیرۆکەکەن لەبەرەوەی مانای چیرۆکەکە بە ڕوونی پیشانی خوێنەر دەدەن، و جوانی و ڕەسەنایەتییش ئەبەخشنە چیڕۆکەکە.
نووسەر لەو چیرۆکە بانگھێشتی خوێنەر ئەکات بۆ ئەوەی ئەو منداڵەی لە ناخی دایە بی دۆزێتەوە، چونکە "ھەموو کەسە گەورەکان لە سەرەتا مناڵ بوون، بەڵام کەمیان ئەو ڕاستییەیان لەبیرماوە".
یەکەم دەستنووسی چیرۆکەکە لە کتێبخانەی پیێرپۆنت مورگان (Pierpont Morgan Library) لە نیویۆرک لەژێر ناونیشانی ١٣١٧٦١ پارێزراوە.
سانت ئێگزوپێری ئەم چیرۆکەی کاتێک نووسی کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکاندا دەژیا. شازادە بچکۆڵە وەرگێڕدراوەتە سەر زیاتر لە ٢٢٠ زمان و دیالێکت و زیاتر لە ١٣٠ میلیۆن دانەشی لێ فرۆشراوە، کە ئەمە وای کردووە وەکوو یەکێک لە پڕفرۆشترین کتێبەکان بێتە ئەژمار.[١]

یەکەمین وەرگێڕانی ئەم چیرۆکە بۆ فارسی، ساڵی ١٣٣٣ی کۆچیی ھەتاوی، لەلایەن وەرگێڕی کورد موحەمەد قازییەوە ئەنجام دراوە کە زۆرجاری تریش لە چاپ دراوەتەوە.

وەرگێڕانە کوردییەکان[دەستکاری]

ئەم کتێبە چەند جارێک وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی. لەوانە:

کورمانجیی ناوەندی[دەستکاری]

  • شازادە چکۆلە، ئانتوان دوسێنت ئەگزوپڕی، وەرگێڕ مستەفا ئێلخانیزادە، تەوڕێز، بەھاری ١٣٦٩ی ھەتاوی (١٩٩١).
  • شازادە چکۆڵە، ئانتوان دۆ سانت - ئێگزۆپێری، وەرگێڕانی: خەبات عارف و بەڕۆژ ئاکرەیی، دەزگای ئاراس، ٢٠١٠.[٢]
  • میرۆکە، ئەنتوان دو سانت ئێگزیوپێرى، وەرگێڕانی: لیۆن کارین، ناوەندی ئەندێشە، ٢٠١٧.
  • شازادە چکۆلە، ئانتوان دو سانت ئێگزوپێری، وەرگێڕ سەلاحەدین بایەزیدی، چاپەمەنیی مانگ، ١٣٩٨ی ھەتاوی (٢٠١٩).

کورمانجیی باشووری[دەستکاری]

  • شازاێە بۊچگلە، ئانتووان دوسنت‌ئگزوپری، ئەلگەردانن موحسن ئەمینی، سنە: زانکۆی کوردستان، ١٣٨٨ی ھەتاوی (٢٠٠٩).[٣]

کورمانجیی باکووری[دەستکاری]

  • کۆرەشایێ کووشکەلۆک، ئانتوڤان دوسەنت ئگزوپری، وەرگێر: سەید فاخر عەلەوی، وەرمێ: پوخشانگەی حوسێنیی ئەسل، ١٣٩٧ی ھەتاوی (٢٠١٨).

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ وەشانی فارسیی شازدە چکۆلە، وەرگێـڕانی ئەحمەد شاملوو.
  2. ^ شازادە چکۆڵە، ئانتوان دۆ سانت - ئێگزۆپێری، وەرگێڕانی: خەبات عارف و بەڕۆژ ئاکرەیی، دەزگای ئاراس، ٢٠١٠.[بەستەری مردوو]
  3. ^ پەرتووکی شازایە بوچگڵە، موحسین ئەمینی، زانکۆی کوردستان لە سنە، ٢٠٠٩.