بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سەگی پۆلیس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەگێکی پۆلیسیی جۆری مالینۆی بەلجیکی لە کاتی نمایشدا لە ئینگلتەرا
ڕاھێنانی سەگێکی پۆلیسی سەربازی
سەگێکی پۆلیسی ف.ب.ئ. جۆری شوانی ھۆڵەندی

سەگی پۆلیسی (بە ئینگلیزی: Police dog) کە بە K-9 ناسراوە،[١] سەگێکە کە ڕاھێنراوە بۆ یارمەتیدانی پۆلیس و ئەفسەرانی تری جێبەجێکردنی یاسا. بەشێک لە ئەرکەکانیان بریتییە لە گەڕان بەدوای ماددە ھۆشبەرەکان و تەقەمەنیدا، دۆزینەوەی شوێنی کەسانی ونبوو، دۆزینەوەی بەڵگەی شوێنی تاوان، پاراستنی ئەفسەران و کەسانی دیکە، و ھێرشکردنە سەر ئەو تۆمەتبارانەی کە لە ئەفسەرەکان ھەڵدێن. ئەو جۆرانەی کە زۆرترین جار لەلایەن جێبەجێکردنی یاساوە بەکاردەھێنرێن بریتین لە شوانی ئەڵمانی و مالینۆی بەلجیکی و بلۆدھەند و شوانی ھۆڵەندی و لابرادۆر ڕێتریڤەر.[٢] لەم چەند ساڵەی دواییدا، جۆری مالینۆی بەلجیکیی بووەتە پێشەنگ بۆ ئەرکەکانی پۆلیس و سەربازی بەھۆی ئاستی بەرز لە تەرکیز و چالاکیان وەھەروەھا قەبارەی بچووکترە، ھەرچەندە جۆری شوانەکانی ئەڵمانیی وەک ئەو جۆرە دەمێننەوە کە زۆرترین پەیوەندییان بە جێبەجێکردنی یاساوە ھەیە.[٣]

سەگی پۆلیسیی لەسەر ئاستی فیدڕاڵی و ناوخۆیی بۆ مەبەستی جێبەجێکردنی یاسا لە زۆر شوێنی جیھان بەکاردەھێنرێت. زۆرجار ئەوان وەک و یەکەیەکی تایبەت دادەنرێن بۆ شتێکی دیاریکراو و ئەفسەرێکی دیاریکراو مامەڵەی لەگەڵ دەکات، و ھەروەھا دەبێت سەگە پۆلیسییەکە چەند دەستەواژەیەکی دیاریکراو لەگەل ئاماژەی دەستی لەبەر بێت.[٤]ڕاھێنانی سەرەتایی بۆ سەگی پۆلیس بە شێوەیەکی گشتی لە نێوان ھەشت مانگ بۆ ساڵێک دەخایەنێت، ئەمەش بەپێی ئەوەی لە کوێ و چۆن ڕاھێنانیان پێدەکرێت و بۆ چ مەبەستێک. زۆرجار سەگەکانی پۆلیس بە دووبارە بەرنامەی ڕاھێنان لەگەڵ مامەڵەکارە دیاریکراوەکەیان دەگرنەبەر بۆ بەھێزکردنی ڕاھێنانەکانیان.[٥] لە زۆرێک لە وڵاتان بریندارکردن یان کوشتنی سەگی پۆلیس بە ئەنقەست بە تاوانکاریی دادەنرێت.[٦][٧]

مێژوو

[دەستکاری]

مێژووی سەرەتا

[دەستکاری]

سەگ لە سەدەکانی ناوەڕاستەوە لە جێبەجێکردنی یاسادا بەکاردەھێنرێت. سامان و پارە لە گوندەکاندا کۆدەکرایەوە بۆ خەرجی بلۆدھەندەکانی ئەفسەری گوندەکان بۆ ڕاوکردنی کەسانی لە یاسا دەرچوو بەکاردەھێنران. یەکەم بەکارھێنانی تۆمارکراوی سەگی پۆلیس لە سەرەتای سەدەی ١٤ بوو لە سانت مالۆ لە فەڕەنسا، کە سەگ بۆ پاسەوانیکردنی بەندەر و دەرچە بەکاردەھێنرا.[٨] لە کۆتاییی سەدەی ١٤دا، بلۆدھەندەکان لە سکۆتلەندا بەکاردەھێنرا، کە بە "سەگی سلۆ" ناسرابوو – وشەی "سلۆت"، (بە واتای بەدواداچوون) وەرگیراوە.[٩] لە نێوان سەدەی ١٢ و بیستەمدا سەگی پۆلیس لە دوورگەکانی بەریتانیا و کیشوەری ئەورووپا بە پلەی یەکەم بەھۆی توانای شوێنپێ ھەڵگرتنیان بەکاردەھێنرا.[١٠]

نیشتەجێبوون و شارنشینی خێرای ئینگلتەرا و فەڕەنسا لە سەدەی نۆزدەھەمدا نیگەرانی خەڵکی گشتیی سەبارەت بە پەرەسەندنی یاسا شکێنان زیاد کرد.[١٠] لە لەندەن، جێبەجێکردنی یاسای ئێستا، ڕاکەرانی شەقامی بۆو، توانایان نەبوو بۆ بەرەنگاری تاوانەکان ببنەوە، لە ئەنجامدا کۆمەڵەی تایبەت پێکھێنران بۆ یارمەتیدانی بەرەنگاربوونەوەی تاوان و یاسا شکێنان.[١١] چاودێرانی شەو بۆ پاسەوانی شوێنەکان دامەزرێنران، و چەک و سەگیان بۆ دابین کرا بۆ ئەوەی ژیانی خۆیان لە تاوانباران بپارێزن.[١٢]

سەردەمی مۆدێرن

[دەستکاری]
بلۆدھەند کە لەلایەن سێر چارڵز وارن بەکارھێنرا بۆ ھەوڵدان بۆ شوێنکەوتنی زنجیرە بکوژ جاک ڕیپەر لە ساڵانی ١٨٨٠دا.
شوانی ئەڵمانی کە لەلایەن ئەفسەر شوتزپۆلیزێی و یاریدەدەری SA لە کاتی ھەڵبژاردنی فیدڕاڵی ئەڵمانیادا بەکاردەھێنرا، ئازاری ١٩٣٣، دوای ماوەیەکی کەم لە دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵاتی نازییەکان.

یەکێک لە یەکەمین ھەوڵەکان بۆ بەکارھێنانی سەگ لە پۆلیسیکردن لە ساڵی ١٨٨٩ لەلایەن کۆمسیار پۆلیسی شاری لەندەن، سێر چارلز وۆرێن بوو. شکستی بەردەوام لە دیاریکردن و دەستگیرکردنی زنجیرە بکوژ جاک ڕیپەر وای لێکرد زۆر شەرمەزار بێت بەرامبەر ڕۆژنامەکان، لەوانە ڕەخنەی لێ بگیرێت بەھۆی ئەوەی کە سەگەکانی خوێن بەکارنەھێنێت بۆ شوێنکەوتنی بکوژی. لەسەرەتادا ڕاھێنانی بە دوو بلۆدھەند کرد بۆ ئەنجامدانی بەدواکەوتنی سادە لە شوێنی تاوانەکانی بکوژەکە. ئەنجامەکان زۆر باش نەبوون، کاتێک یەکێک لە سەگەکان گاز لە کۆمسیارەکە دەگرێت و ھەردوو سەگەکە دواتر ڕایان کرد، پێویستبوو تا گەڕان بەدوای پۆلیسدا بۆ دۆزینەوەیان.[١٣]

لە کیشوەری ئەورووپا بوو کە بۆ یەکەمجار سەگ بە شێوەیەکی بەربڵاو بەکارھێنرا. پۆلیس لە پاریس لە شەودا دەستی کرد بە بەکارھێنانی سەگ دژی باندە تاوانکارییە گەڕۆکەکان، بەڵام بەشی پۆلیس لە شاری گێنت لە بەلجیکا یەکەم بەرنامەی ڕێکخراوی خزمەتگوزاریی سەگی پۆلیسی لە ساڵی ١٨٩٩ دانا.[١٤] ئەم شێوازانە زۆری نەخایاند بۆ نەمسا-مەجارستان و ئەڵمانیا بڵاوبوونەوە؛ لەم دووەمیاندا پێشکەوتنی زیاتری زانستی لەم بوارەدا بەدیھات کە بە تاقیکردنەوە لە بەخێوکردنی سەگ و ڕاھێناندا ئەنجامدرا. پۆلیسی ئەڵمانیا سەگی شوانی ئەڵمانی وەک جۆرێکی بنچینەی بۆ کاری پۆلیس ھەڵبژارد و یەکەم قوتابخانەی ڕاھێنانی سەگی لە ساڵی ١٩٢٠ لە شاری گرینھاید کردەوە.[١٤] لە ساڵانی دواتردا زۆرێک لە سەگەکانی مالینۆی بەلجیکیی زیاد کران بۆ یەکەکە. سەگەکان بە شێوەیەکی سیستماتیکی ڕاھێنانیان پێکرابوو کە گوێڕایەڵ بن بۆ ئەفسەرەکانیان و شوێنپێ ھەڵگرتن و ھێرشکردنە سەر تاوانباران.

لە بەریتانیا، لە ساڵی ١٩٠٨ پۆلیس لە ھێڵی ئاسنینی باکووری ڕۆژھەڵات بۆ یەکەم جار سەگی پۆلیسیان بەکارھێنا بۆ وەستاندنی تاوانباران لە دزیکردن لە بەندەرەکانی شاری ھال. تا ساڵی ١٩١٠ ھێزەکانی پۆلیسی ھێڵی ئاسن تاقیکردنەوەیان لەسەر جۆرەکانی تری سەگی پۆلیسیی وەک مالینۆی بەلجیکی، لابرادۆر ڕیتریڤەر و شوانی ئەڵمانیی دەکرد.[١٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «About K-9s - National Police Dog Foundation». NTL Police Dog Fdn (بە ئینگلیزی). لە 2024-12-01 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  2. ^ Jan 22، AKC Staff Updated:. «What Do K-9 Police Dogs Do?». American Kennel Club (بە ئینگلیزی). لە 2024-12-01 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)
  3. ^ «Which dog breeds work best for drug detection». www.3dk9detection.com. لە 2024-12-01 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  4. ^ «K9 Unit: Duties and Responsibilities». لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  5. ^ «FAQs». Northland K-9 Foundation (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە 2024-12-01 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  6. ^ «18 USC 1368 - Harming Animals Used in Law Enforcement - Crimes and Criminal Procedure - US Code». law.onecle.com. لە 2024-12-01 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  7. ^ «Government unleashes police dog protection laws». ABC News (بە ئینگلیزیی ئۆسترالیایی). 2013-08-26. لە 2024-12-01 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  8. ^ Hagenes، Kellie (2024-10-23). «Facts About Police Dogs: Trained Partners in Law Enforcement». Nahf (بە ئینگلیزی). لە 2024-12-01 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  9. ^ «sleuth». Online Etymology Dictionary. a figurative use of a word that dates back to late 14c. meaning a kind of bloodhound
  10. ^ ئ ا Cosgrove، Nicole (2024-10-01). «10 Police Dog Breeds: With Info & Pictures». Dogster (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە 2024-12-01 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  11. ^ Beattie، John Maurice (2012). The first English detectives: the Bow Street Runners and the policing of London, 1750-1840. Oxford New York: Oxford University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-١٩-٩٦٩٥١٦-٤.
  12. ^ «canine use in law enforcement».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  13. ^ «Casebook: Jack the Ripper - Atchison Daily Globe - 17 October 1888». www.casebook.org. لە 2024-12-01 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  14. ^ ئ ا «Gent Police Dept». web.archive.org. 2013-02-18. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی شوباتی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە 2024-12-01 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  15. ^ «The dog section». www.btp.police.uk (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە 2024-12-01 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)