سەلوا محمەسانی
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
سەلوا محمەسانی | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١٩٠٨ لوبنان |
| مەرگ | 1957 |
| نەتەوە | لوبنانی |
| ھاوسەر | محەممەد عەزیز مومینە |
سەلوا محمەسانی (لەدایکبووی ١٩٠٨–١٩٥٧) چالاکوانێکی مافەکانی ژنان و ڕۆماننووسی لووبنانی بوو، لە بەیروت لە دایکبووە و لەوێش گەورە بووە و خوێندوویەتی، سەرەتایی لە قوتابخانەی کچانی مەقاسدی خێرخوازی ئیسلامی خوێندووە، ئەدەبی عەرەبی لەژێر جوولیا تەعمە و سلما سائغ دا فێربووە و زمانی عەرەبی لەژێر مستەفا غەلاینیدا، بەردەوامی بە خوێندن دا لە قوتابخانەی مار یوسف و زمانی فەرەنسی فێربوو، دواتر بۆ ماوەی ١٣ ساڵ وانەی عەرەبی پێشکەش کرد، دواتر وتارە ئەدەبییەکانی لە ڕۆژنامەیەکی عەرەبی بڵاوکردەوە وەک «المرأة الجدیدة»ی میسری، و جێگری سەرۆکی «کۆمەڵەی ژنانی لوبنانی» بوو. پێشڕەو بوو لە «جووڵانەوەی ژنانی لوبانی» ڕۆمانی «مع الحیاة - لەگەڵ ژیان»ی نووسی کە کۆمەڵێک ڕۆمان بوون ١٥ چیرۆکی کورتی لەخۆ دەگرت باسی کۆمەڵایەتی و کێشەکانی خێزانی دەکرد.[١][٢][٣]
مافەکانی ژنان
[دەستکاری]سەلوا بەشداری و چالاکی ھەبوو لە مافەکانی ژنانی لوبنانی بە تایبەتی لە «کۆمەڵەی ژنانی لوبانانی» کە تێیدا پۆستی سکرتێر و جێگری سەرۆکی ھەبوو، جگە لەوەش کۆنفرانسی یەکگرتوویی ژنانی یونیسکۆ لە ١٩٤٩ نوێنەرایەتی لووبنانی کرد، و وانەی پێشکەشکردووە دەربارەی «ژنان لە سیاسەت و کۆمەڵناسی» جگەلەوەش لە چەندین شوێنی تریش نوێنەرایەتی لوبنانی کردووە[٤][١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 «إميلي فارس إبراهيم»، ويكيبيديا (بە عەرەبی)، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١، لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە
- ↑ Fotooh، Issa (١٩٩٤). Adeebat Arabiyat: Siyar Wa Dirasat (Arabian Women Writers: Biographies and Studies) (بە Arabic). Damascus: Women's Seminar Association. لاپەڕە ٣٩-٤٤.
{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ Juha، Michael (٢٠٠٨). Al-Qissa Al-Qaseera Fi Lobnan: Siyar Wa Nosos (Short Stories in Lebanon: Biographies and Articles) (بە Arabic). Lebanon: Lebanese American University. لاپەڕە ١١٥.
{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ «آل مومنة (مومني)». web.archive.org. ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
- دەروازەی لوبنان
- دەروازەی وێژە
- دەروازەی ژن
- دەروازەی ڕۆمانەکان
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی