سەلاح محەممەد توبەیقی
سەلاح محەممەد توبەیقی | |
---|---|
صلاح بن محمد بن عبده الطبيقي | |
لەدایکبوون | [١] | ٢٠ی ئابی ١٩٧١
نەتەوە | سعودیە |
پیشە | پسپۆڕی تاقیکاری، عەقید لە سوپای سعودیە |
ناسراوە بە | تۆمەتبارە بە بەشداربوونی لە تیرۆرکردنی جەمال خاشقچی |
سەڵاح محەممەد عەبدە توبەیقی (بە عەرەبی: صلاح الطبيقي) (لەدایکبووی: ٢٠ی ئابی ١٩٧١) بەرپرسی لێژنەی پزیشکی دادوەری سعودیەیە و عەقیدێکە لە سوپای وڵاتی سعودیەدا.[٢]
لە نیسانی ٢٠١٩دا، لە کاردانەوە بەرامبەر تیرۆرکردنی جەمال خاشقچی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وڵاتەکەی لە توبەیقی و پازدە کەسی دیکە قەدەغەکرد.[٣]
ژیاننامە
[دەستکاری]توبەیقی پڕۆفیسۆرە لە بواری بەڵگەی تاوانکاری لە زانکۆی نایف عەرەبی تایبەت بە زانستی پاراستن لە ڕیاز، و ناسراوە بەوەی کە یەکێک لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی وڵاتەکە کە تاقیکاری لەبارەی مۆبایلەوە ئەنجام دابێت. توبەیقی چەندین داھێنانی لە بوارەکەی خۆیدا ئەنجام دابوو کە تایبەت بوون بە سیخوڕی و لێکۆڵینەوە.[٤]
لە ساڵی ٢٠١٨دا، ئەلجەزیرە ڕای گەیاند کە توبەیقی بەشداربووە لە کوشتن و پارچەکردنی جەستەی جەمال خاشقچی.[٥] سەرچاوەیەک گوتی «توبەیقی دەستی کردبوو بە پارچەکردنی جەستەی خاشقچی لەسەر مێزێک لەکاتێکدا ئەو ھێشتا زیندوو بوو؛ و کاتێک دەستی بە لێکردنەوەی پارچەکانی جەستەی خاشقچی کردبوو، گوێی لە مۆسیقا گرتبوو و داوای لە ھاوکارانی کردبوو ھەمان کار بکەن».[٦][٧]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Passport scans show Saudis accused by Turkey of killing writer Jamal Khashoggi». NBC News (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ العقید د. صلاح الطبیقی (تویت) (بە عەرەبی). 22 August 2018. لە ڕەسەنەکە لە 21 October 2018 ئەرشیڤ کراوە – لەڕێگەی تویتەر.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Pompeo Bars 16 Saudis From U.S. in Response to Khashoggi Killing». The New York Times. لە ١٤ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Suspects in disappearance of Khashoggi linked to Saudi security services». Washington Post (بە ئینگلیزی). لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Khashoggi was beaten to death in front of Saudi consul general, then dismembered: sources». Daily Sabah. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Jamal Khashoggi Dismembered Alive, Saudi Killer Listened To Music During Murder, 'Middle East Eye' Reports». The Inquisitr. ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Jamal Khashoggi's killing took seven minutes, Turkish source tells MEE». Middle East Eye (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.