سەرھێڵ و دەرھێڵ
ڕواڵەت
لە تەکنەلۆژیای کۆمپیوتەر و دوورپەیوەندییەکان، سەرھێڵ[١] (ئۆنلاین) ئاماژەیە بۆ دۆخی پەیوەستبوون، و دەرھێڵ[٢] (ئۆفلاین) ئاماژەیە بۆ دۆخی پەیوەستنەبوون (پچڕاو). لە زاراوەی مۆدێرن، ئەمە بەزۆری ئاماژەیە بۆ چوونەناو ئینتەرنێت، بەڵام (بەتایبەت کاتێک بە «لەسەر ھێڵ» دەربڕدراوە) دەتوانێت ئاماژە بە ھەر پارچە ئامێرێک یان یەکەیەکی کارایی بکات کە بەستراوەتەوە بە سیستەمێکی گەورەترەوە. سەرھێڵ بوون بەو مانایەیە کە ئامێرەکە یان ژێر سیستەمەکە بەستراوەتەوە، یان ئامادەیە بۆ بەکارھێنان.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «سەرھێڵ»، فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤.
- ^ «دەرھێڵ»، فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤.
- ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Online and offline»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |