چوونەناو ئینتەرنێت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

چوونەناو ئینتەرنێت (بە ئینگلیزی: Internet access) ڕاژەیەکە کە دەستگەیشتوویی بە ئەو سیستەمە گلۆڤەرییەی کە پێک ھاتووە لە تۆڕە لێکگرێدراوەکان و ناسراوە بە ئینتەرنێت دابین ئەکا. بەکارھێنانی ئەم ڕاژەیە لە لای بەکاربەران و خەڵکی ئاسایییەوە، یەکەم جار لە سەدەی بیستەم و بەھۆی ژمارەگرییەوە باو بوو. دوایی، لە سەدەی بیست و یەکەمدا، زۆربەی ئەو بەرھەمانەی خرانە نێو بازاڕەوە، دەستەوشەی "بەرینباند" -یان بەکار ھێنابوو.

بەکارھێنانی ئینتەرنێت لە سەرانسەری جیھاندا بەخێرایی لە گەشەسەندندایە. لە ساڵی ٢٠١٠ بە نزیکەی ٥٠٠ میلیۆن بەکارھێنەر ڕاژەی ئینتەرنێتی بەرینباند دراوە.[١]

ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشنیاری ئەوەی داوە کە ئەشێ دەستگەیشتوویی بە ئینتەرنێت یەکێک لە مافەکانی مرۆڤ بێ.[٢]


ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]