سێلین دیۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سێلین دیۆن
Céline Dion, el 2012
Céline Dion لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوونCéline Marie Claudette Dion لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
٣٠ی ئازاری ١٩٦٨ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٥٥ ساڵ)
Charlemagne (کەنەدا) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەگۆرانیبێژ، ئاوازدانەر لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
کارەکانSee list of Celine Dion concert tours لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شێوازمۆسیقای پۆپ، مۆسیقای سەمای ئەلیکترۆنی، مۆسیقای ڕۆک، adult contemporary music، پۆپی سەما، پۆپ ڕۆک، سۆفت ڕۆک، variety لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرRené Angélil لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵRené-Charles Angelil، Nelson Angélil، Eddy Angélil لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
باوان
  • Adhémar Dion لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
  • Thérèse Dion لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خێزانClaudette Dion، Paul Dion، Jacques Dion لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • Knight of the Legion of Honour
  • Chevalier des Arts et des Lettres
  • Companion of the Order of Canada
  • Officer of the National Order of Quebec (١٩٩٨)
  • Gaming Hall of Fame
  • honorary doctorate at the Laval University (٢٠٠٨)
  • Canada's Walk of Fame (١٩٩٩)
  • star on Hollywood Walk of Fame
  • Billboard Music Award for Icon
  • Chopard Diamond award
  • honorary doctor of the Berklee College of Music لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
وێبگەhttps://www.celinedion.com/ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
واژوو
سێلین دیۆن لە ساڵی ٢٠١٢

سێلین دیۆن (بە ئینگلیزی: Celin Dion) ناوی تەواوی (سێلین ماری کلاودێت دیۆن)ە. گۆرانی بێژێکی کەنەدی بەناوبانگی جیھانیە کە بە چەندین شێوازی (پۆپ, دانس, ئاڕ ئەند بی, پۆپ ڕۆک, سۆفت ڕۆک) گۆرانی دەڵێت. لەگەڵ گۆرانی وتن ئەم ھونەرمەندە تا ئێستا چەندین گۆرانی بەرھەم ھێناوە و ھۆنراوەی بۆ چەند گۆرانیەکی خۆی و گۆرانی بێژی دیکە نوسیوە.

ژیانی[دەستکاری]

لە (٣٠/٣/١٩٦٨) لە (شارلمەین)ی (کەنەدا) لە دایک بووە , ھەرچەندە ئەم خانمە گۆرانی بێژە لە کەنەدا لە دایک بووە , بەڵام باوکی بە ڕەگەز فەڕەنسیە و دایکیشی (ئیتاڵیی)ە. (سلین دیۆن), بە رێی کارە ھونەریەکانی و بە بەھێزی دەنگی توانیویەتی ناوبانگێکی باش بۆ خۆی پەیدا بکات و بگاتە ئەو ئاستەی کە بە سەدان خەڵاتی جیھانی بە دەست بھێنێت و تەنانەت چەندین ھونەرمەندانیش بە مامۆستای خۆیانی دەزانن. (سلین دیۆن) یەکەم گۆرانی بە زمانی فەڕەنسی لە تەمەنی ١٢ ساڵی دا بە ناوی (Ce n'était qu'un rêve) لەسەر شێوازی (پۆپ) بڵاو کردەوە کە لە لایەن دایک و باوکی و براکەیەوە ھاوکاری کرا بوو بۆ بەرھەم ھێنانی. دیۆن, دواتر و لە ساڵی ١٩٨٣ بە ئەلبومی D'amour ou d'amitié لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا توانی یەکەم خەڵات بە دەست بھێنێت ئەویش خەڵاتی Félix Award بوو کە خەڵاتێکی بەناوبانگی کەنەدیە.

ئەو ھونەرمەندە, لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا بەشداری لە چەند کۆرسێکی ڕێکخستنی دەنگ لەسەر پەیژەکانی مۆسیقا کرد, وە ٢ ساڵ دوای فێربونی زمانی ئینگلیزی لە ساڵی ١٩٩٠ دا یەکەم ئەلبومی بە زمانی ئینگلیزی بە ناوی Unison بڵاو کردەوە , وە لە ڕێگەی ئەو ئەلبومەوە توانی (ئەکادمی ئەوارد) بەدەست بھێنێت. سیلن دیۆن, لە ساڵی ١٩٩٧ دا و لە ڕێگەی فیلمی (تایتانک)ەوە توانی خەڵاتی ئاڵتونی (گۆڵدن گڵۆب) بەدەست بھێنێت, کە یەکێکە لە خەڵاتە ئاڵتونییە بەناوبانگەکان , وە ھەر لە ھەمان ساڵ دا گۆرانییەکی لەگەڵ ھونەرمەندی بەناوبانگ (بەربرا سترایسن) بە ناوی (تێڵ ھم) بڵاو کردەوە و دواتر سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست ھێنا. ھەر لە ساڵی ١٩٩٧دا ,دیۆن لە شەقامی Hollywood walk of fame داخەڵاتی ئەستێرەی شەرەفی ھۆڵیودی بەدەست ھێنا دواتر و لە ساڵی ٢٠٠٠ دا بە گۆرانی (God blasé America) کە بۆ ڕوداوی ١١ی سێپتەمبەر وتبوی وەک گۆرانییەکی نیشتیمانی بۆ ئەمریکا دەستنیشان کرا. ھونەرمەند لە ساڵی ٢٠٠٢ دا بە ئەلبومی a new day has come گۆرانییەکانی بۆ billboard hot ١٠٠ ی ئەو ساڵە ھەڵبژێردرا .

بەرهەم و خەڵاتەکانی[دەستکاری]

سلین دیۆن تا ئێستا خاوەنی ٢٥ ئەلبومە کە ١٢ یان بە زمانی فەڕەنسییە و ١٠ ئەلبومیان بە زمانی ئینگلیزییە و ٣ ئەلبومەکەی دیکەشی great hits ە کە لە کۆکراوەی ھەموو گۆرانییە خوشەکانی ئەو ھونەرمەندە پێک ھاتووە , دیۆن تا ئێستا بەشداری لە ٧ فیلمی سینەمایی دا کردووە و زیاتر لە ١٠٠٠ خەڵاتی بەدەست ھێناوە .

سەرچاوەکان[دەستکاری]