سۆفی شول
ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Databox لە ڕیزی 434:attempt to index a nil value. سۆفی ماگدالینا شول (Sophie Scholl؛ ٩ی ئایاری ١٩٢١ - ٢٢ی شوباتی ١٩٤٣) کچە خوێندکارێکی، ئەڵمانی چالاکوانی سیاسیی دژە نازی بوو. ئەو کەسێکی چالاک بوو لە گرووپی وایت ڕۆس،[١] کە گرووپێکی بەرەنگاریی نا-توندوتیژ بوو لە ئەڵمانیای نازی.[٢]
ئەو بە ناپاک لە قەڵەمەدرا، دوای ئەوەی لە زانکۆی میونشن لەگەڵ براکەی (ھانز) بەیەکەوە گیران لەسەر دابەشکردنی نامیلە لە دژی جەنگ. دواتر سۆفی لەلایەن نازییەکانەوە لە ٢٢ی شوباتی ١٩٤٣ سێدارە درا.[٣] لەوەتەی حەفتاکانەوە، بە گەورەیی یادی کارەکانی سۆفی دەکرێتەوە وەک ڕۆحیەتێکی بەرەنگاریی لە دژی نازیسم.
یادکردنەوە
[دەستکاری]لە حەفتا و ھەشتاکانی سەددەی بیستەم، سێ فیلم لەسەر سۆفی و کۆمەڵەی بەرەنگاریی ویت ڕۆس بڵاوکرانەوە، یەکەم فیلمیان بەناوی بەڵێنەکە (Das Versprechen) بوو، ئەم فیلمە لەلایەن حکوومەتی باڤاریا پاڵپشتی دارایی لێکرا. لە ساڵی ١٩٨٢، دووەم فیلم لەسەر ژیانی سۆفی بەناوی کۆتا پێنج ڕۆژ (Fünf letzte Tage) بڵاوکرایەوە.
جگە لە فیلم، لە چەند بەرھەمێکی شانۆیی، کتێب و گۆرانی باس لە سۆفی و کۆمەڵەی وایت ڕۆس کراوە.[٤][٥][٦][٧]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Sophie Scholl and the White Rose». The National WWII Museum | New Orleans (بە ئینگلیزی). لە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Welle (www.dw.com)، Deutsche. «Sophie Scholl | DW | 28.11.2020». DW.COM (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Welle (www.dw.com)، Deutsche. «Coronavirus: German foreign minister slams COVID protester's Nazi resistance comparison | DW | 22.11.2020». DW.COM (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Evans، Richard J. (٩ی نیسانی ٢٠٠٩). «Sophie Scholl: The Real Story of the Woman who Defied Hitler». Times Higher Education. لاپەڕە ٥٠. لە ٢١ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Contemporary American Theater Festival Announces 2017 Summer Season». American Theatre. Theatre Communications Group. ١٠ی ئازاری ٢٠١٧. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Serious Snark: "Ain't Nobody Left But Us" by Zatopeks – Serious Review». serioussnark.blogspot.com. لە ٢١ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Song Commission – Sophie Scholl #TheWhiteRose».