سڤیاتلانە تسیخانۆسکایا
سڤیاتلانە تسیخانۆسکایا | |
---|---|
بە بیلاڕووسی: Святлана Георгіеўна Ціханоўская | |
لەدایکبوون | Mikaševičy، بیلاڕووس | ١١ی ئەیلوولی ١٩٨٢
ناوی کاتی لەدایکبوون | Святлана Георгіеўна Піліпчук |
ھاوسەر | Siarhiej Cichanowski |
زمانی زگماکی | زمانی بیلاڕووسی |
پیشە | سیاسەتوان |
بواری کار | سیاسەت، ئۆپۆزیسیۆن، translating activity |
پۆستەکان | سەرۆک |
شوێنی کار | مینسک، Gomel |
دەستپێکی چالاکی | ٢٠٢٠ |
ئەندامی حیزبی | سیاسەتوانی سەربەخۆ |
کاندید لە ھەڵبژاردنی | 2020 Belarusian presidential election |
بەشداربووە لە | Chernobyl Lifeline Ireland، World Economic Forum Annual Meeting 2023 |
ئەندامی | United Transitional Cabinet |
ڕووداوە بەرچاوەکان | 2020 Belarusian presidential election، 2020–2021 Belarusian protests |
وێبگە | https://tsikhanouskaya.org |
بەستەری وەسفکراو | https://www.svaboda.org/a/30739678.html |
سڤیاتلانە تسیخانۆسکایا (بە زمانی بیلارووسی: Святлана Георгіеўна Ціханоўская؛ لە دایکبووی ١١ی ئەیلوولی ١٩٨٢) ژنە سیاسەتوانن و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی بیلارووسییە. ئەو وەک کەسێکی ئۆپۆزسیۆن خۆی کاندید کرد بۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بیلارووسیا بۆ ساڵی ٢٠٢٠. ئەو ھاوسەرگیری لەگەڵ چالاکوان سێرگی تیخانۆڤسکی کردووە، ناوبراو کاندید بوو بۆ ھەمان ھەڵبژاردن ئەمەش بەرلەوەی لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٠ دەستگیر بکرێت؛ دوابەدوای ئەم ڕووداوە، ڕاستەوخۆ سڤیاتلانە شوێنی ھاوسەرەکەی گرتەوە.
لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بیلارووس، بۆ جارێکی دیکە ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ بەفەرمی کرایەوە بە سەرۆکی وڵات، ئەمەش وێڕای ئەوەی کە دەگوترێت ھەڵبژاردنەکە ساختەکاری تێدا کراوە،[١] لە ڕاستیدا سڤیاتلانە تسیخانۆسکایا ٦٠٪ بۆ ٧٠٪ی خەڵکی بەدەستھێناوە.[٢][٣] لە چاوی وڵاتانی ڕۆژاوا، سڤیاتلانە تسیخانۆسکایا بە براوەی ھەڵبژاردنەکە دانرا، دواتر داوای دووبارەکردنەوەی ھەڵبژاردنەکەشیان کردووە بەوەی ئەوا چیتر ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ بە سەرۆک بیلارووس دانانێن.
خەڵاتەکان
[دەستکاری]سڤیاتلانە تسیخانۆسکایا لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لەلایەن تۆڕی بی بی سی ناوی خرایە لیستی ١٠٠ ژنی بی بی سی.[٤] لە ساڵی ٢٠٢١، لەلایەن سەرۆکی لیتوانیا، گیتاناس ناوسیدا لەگەڵ چەند پارلەمانتارێکی نەرویژی پاڵێوراوکراوە بۆ خەڵاتی ئاشتیی نۆبێلی ٢٠٢١.[٥][٦][٧]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Lukashenka vs. democracy: Where is Belarus heading?». AtlanticCouncil. ١٠ی ئابی ٢٠٢٠. لە ١٢ی ئابی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
However, the vote was marred by allegations of widespread fraud. These suspicions appeared to be confirmed by data from a limited number of polling stations that broke ranks with the government and identified opposition candidate Svyatlana Tsikhanouskaya as the clear winner.
- ^ «Belarus election: Exiled leader calls weekend of 'peaceful rallies'». BBC News. ١٤ی ئابی ٢٠٢٠. لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Belarus opposition candidate declares victory | NHK WORLD-JAPAN News». www3.nhk.or.jp. ١٤ی ئابی ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی ئابی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «BBC 100 Women 2020: Who is on the list this year?». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Flere fredsprisforslag før fristen gikk ut». Aftenposten. Norwegian News Agency. ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١.
- ^ «Hektisk nomineringsaktivitet før fredsprisfrist». Dagsavisen. ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١.
- ^ «Lithaunian president nominates Belarus opposition leader for Nobel Peace Prize». Lithuanian National Radio and Television (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). lrt.lt. ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١. لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سڤیاتلانە تسیخانۆسکایا تێدایە. |