سوپای کووەیت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سوپای کووەیت
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٣
وڵاتکووەیت

سوپای کووەیت ھێزی یاسایی دەوڵەتی کووەیتە، پێک دێت لە ھێزی وشکانی و ھێزی دەریایی و ھێزی ئاسمانی. سوپا دامەزرا لە ساڵی ١٩٤٨.

و یەکەکانی سوپای کووەیت لەگەڵ سوپای تری عەرەبی بەشداری کردووە لە دژی ئیسڕائیل، کە کوێت (لیوای یەرموک) ـی نارد بۆ میسر ڕاستەوخۆ دوای ھەڵگیرسانی جەنگی ١٩٦٧، و ھێزە کووەیتییەکان ھەر لەگەڵ میسر مایەوە بە درێژایی جەنگی (استنزاف)، ھەروەھا ھەبوو لە شەڕی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٧٣ لە ڕێگەی ھێزی ئەلجەھڕا، ھەروەھا سوپاکە بە لقەکانییەوە بەشداری کردووە لە داگیر کردنی کووەیت بەرامبەر ھێزە عێراقییەکان. لەگەڵ بەشداریکردنی لە جەنگی ئازادکردنی کووەیت ساڵی ١٩٩١، ھەروا لە دەستێوەردانی سەربازی لە یەمەن ساڵی٢٠١٥.

سوپای کووەیت

مێژوو[دەستکاری]

ھێزەکانی ئاسایشی گشتی لە ئاھەنگی کووەیت ساڵی ١٩٤٤ بە بەخشینی میدالیای حکوومەتی بەریتانی بە ئەحمەد جابر سەباح و لە وێنەکە ھێزی تایبەتی دەردەکەوێ کە دەوری ئەمیریان داوە.

بازنەی ئاسایشی گشتی[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٣٨ ئەحمەد جابر ئەلسەباح فەرمانگەی ئاسایشی گشتی کە بارەگاکەی لە گۆڕەپانی سەفا ناوەندی شاری کووەیت،[١] لەو کاتەدا ڕێژەی ئەندامانی ھێزی پۆلیسی سەربە ئاسایشی گشتی نەدەگەیشتە ٦٠ ئەندام (ئەمە بێجگە لە پاسەوانە تایبەتییەکانی ئەمیر).

(عەلی خەلیفە ئەلسەباح) سەرکردایەتی فەرمانگەی ئاسایشی گشتی بەڕێوەبرد لە دامەزراندنییەوە تا ساڵی ١٩٤٢ دوای ئەو عەبدوڵڵا موباڕەک ئەلسەباح، کە لەو کاتەدا سەرقاڵ بوو بە پۆستی جێگری سەرۆک لە فەرمانگەی ئاسایشی گشتی.

دامەزراندنی ھێزی سنوور[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٤٨ «ھێزی سنوور و ئاسایش» دامەزرا لە فەرمانگەی ئاسایشی گشتی، و لە ساڵی ١٩٥٣ ناوەکە گۆڕدرا بۆ «سوپای کووەیت» و دابەشکرا بۆ ھێزەکانی ئاسایش و ھێزەکانی پاسەوانیی سنوور.[٢] بەڵام ھەردوو ھێزەکە لەژێر سەرکردایەتی عەبدوڵڵا موباڕەک مانەوە. ھەر لە ھەمان ساڵدا، ھێزی ئاسمانیی کووەیت دامەزرا بە دامەزراندنی یانەی فڕین لە فڕۆکەخانەی (النقرە) کە سەربە فەرمانگەی ئاسایشی گشتی بوو، یانەی فڕین ٨ فڕۆکەی بەڕیتانی لە جۆری ئۆتۆکاڕ و ئەیجێڵت بۆ مەشق پێ کردنی لەخۆگرتبوو،[٣] و یەکەم فڕۆکەوانانی کووەیتی دەرچوون لە ساڵی ١٩٥٤، پاشان ڕەوانە کران بۆ شانشینی یەکگرتوو بۆ مەشقی پێشکەوتوو.

سیستم[دەستکاری]

ھێزی وشکانیی کووەیت[دەستکاری]

تانکەکانی ئێم-٨٤ی کووەیتی لە ٤ی کانوونی دووەمی ١٩٩١ بە فەرمانڕەوایی سعودیە لە کاتی داگیر کردنی کووەیت لەلایەن عێراق.

ھێزی وشکانییی کووەیت (القوة البرية الكويتية) ھێزی وشکانی پێکدێت لە چەندین لیوا و ڕێژەی ئەندامان دەگاتە نزیکەی ١٥٠٠٠.

ھێزی وشکانی ١٥٠ تانکی ئێم ٨٤ی یووگۆسلافی ھەیە ھەروەھا ٢١٨ تانکی ئێم ١ ئابرامسی ئەمریکی و ٢٥٤ زرێپۆشی ئێف ڤی ٥١٠ واریۆر و ١٢٠ زرێپۆشی بی ئێم پی-٣ و ٧٦ زرێپۆشی بی ئێم پی-٢.

ھێزی دەریایی کووەیت[دەستکاری]

ئەندامانی ھێزی دەریاییی کووەیت بە نزیکەی ٢٬٥٠٠ ئەندام ھەژمار دەکرێت و ھەروەھا ١٠ کەشتی مووشەکی و چەندین کەشتی پاسەوان و لەگەڵ چەند پارچە دەریایییە لۆجستییەکانی تر[٤] کە لەگەڵ فەڕەنسا ڕێککەوتوو بوون بۆ کڕینی پارچەی دەریایی.

ھێزی ئاسمانیی کووەیت[دەستکاری]

فڕۆکەی ئێف ١٨ی کووەیتی.
گەیشتنی فڕۆکەکانی سکای ھاوک لە لەکاتی جەنگی ئازادکردنی کووەیت.

ھێزی ئاسمانی کووەیتی (القوات الجوية الكويتية) لقی ئاسمانیی ھێزی چەکداریی کوێت، ژمارەی ئەندامانی ھێزی ئاسمانی بە ٢٬٥٠٠ ئەندام ھەژمار دەکرێت، ھێزەکە دابەش دەبێت بۆ ٣ بنکەی سەربازی لە وڵات: (بنکەی عەلی سالمی ئاسمانی) و (بنکەی ئەحمەد جابری ئاسمانی) و (بنکەی عەبدوڵڵا موبارەکی ئاسمانی).

ھێزەکە لە ساڵی ١٩٥٣ دامەزرا دوای دامەزراندنی یانەی فڕین کە لە فڕۆکەی ئۆستەری بەڕیتانی پێک دەھات بۆ مەشق پێکردن دەرەنجام یەکەم فڕۆکەوانە کوێتییەکان دەرچوون لە ساڵی ١٩٥٤ لەسەر فڕۆکەی ئۆستەر دواتر نێردران بۆ شانشینی یەکگرتوو بۆ تەواوکردنی مەشقەکەیان، لە ١٩٦٢ ھێزی ئاسمانی پەیمانی بەست لەسەر کڕینی فڕۆکەکانی جێت پڕۆڤۆست وەک فڕۆکەی مەشق کە توانای شەڕکردنی ھەیە ھەروەھا قوتابخانەی فڕین لە ھێزە ئاسمانییەکان کرایەوە ساڵی ١٩٦٣. لە کۆتایییەکانی شێستەکان ھێزە ئاسمانییە کوێتییەکان فڕۆکەی ھێرشی ھاوکەر ھەنتەر و فڕۆکە وەستێنەرە بەریتانییەکانی جۆری لایتینگی ھەبوو، و لە کاتی جەنگی تشرینی یەکەم ساڵی ١٩٧٣ کووەیت پۆلە فڕۆکەیەکی نارد بۆ میسر و پۆلەکەش لە ڕۆژە کۆتایییەکانی جەنگ گەیشتن و ھەر لە میسر مایەوە تا نیوەی ١٩٧٤.

لە ئێستادا ھێزی سەرەکی چەکی ئاسمانی کوێتی فڕۆکەکانی ئێف ١٨ و فڕۆکەکانی گازێل و ئاپاچی لەخۆ دەگرێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ سعاد محمد الصباح، صقر الخليج عبد الله مبارك الصباح، ص70.
  2. ^ تاريخ الجيش الكويتي، اللواء الركن طيار صابر السويدان والرائد الركن ظافر العجمي، ص.54
  3. ^ SIPRI Arms Transfers Database ٥ی ئابی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Armies of the world Arsenal

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]