پۆلیسی کووەیت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە پۆلیسی کوێتەوە ڕەوانە کراوە)
پۆلیسی کووەیت
شوێنی بارەگاکانکووەیت
وێبگەhttp://www.moi.gov.kw/

پۆلیسی کووەیت (بە عەرەبی: شرطة الكويت) پۆلیسی سەربە وەزارەتی ناوخۆی کووەیتە فرمانی پارێزگاری کردنە لە ئاسایش و سەپاندنی دەسەڵاتی یاسا و دەوڵەتە لە ناو کووەیت. پۆلیسی کووەیت دامەزراوە لە ساڵی ١٩٣٨، وە لەو کاتەوە گەشەی کردووە تا چەندین ئیدارەی جیاواز لەخۆبگرێت.

سیستم[دەستکاری]

کەرتە سەرەکیەکانی پۆلیس پێکدێت لە کەرتی ئاسایشی گشتی و چەند بەڕێوبەرایەتی ئاسایش بە دوایدا دێن لە شەش پارێزگاکان کە کووەیتی لێ پێکدێت، وە ھەموو بەڕێوبەرایەتیێک چەند مەرکەزی پۆلیسی بە دوادا دێت.

درووستبوون[دەستکاری]

ئاسایشی کووەیت لە کۆن پشت دەبەست بە (الفداویة)، ئەوانیش کۆمەڵە پیاوێکی چەکدارن سەربە ئەمیری کووەیت، بەڵام بازاڕەکان پاسەوانی ھەبوو  کە ناودەبران بە (النواطیر) ژمارەیان نەگەشتۆتە بیست پاسەوان، لە ١٩٢٩ فەرمانگەیەکی شارەوانی دامەزرا لە کووەیت ئەرکی ڕێکخستنی کاروباری پاسەوانیی بازاڕەکان و پاسەوانی دوکانەکانی گرتە ئەستۆ.[١]

لە ساڵی ١٩٣٨ فەرمانگەیەک درووستکرا بۆ پۆلیس لە گۆڕەپانی سەفا لە ٦٠ پۆلیس پێکھات، ھەروەھا فەرمانگەی پۆلیسی بەندەر دامەزرا دوا بە دوای ئەمانە درووستبوونی خزمەتی پۆلیسی ھاتووچۆ لە ناو ھێزی پۆلیس[٢] لە ١٩٥٩ فەرمانگەی پۆلیس تێکەڵکرا لەگەڵ ئاسایشی گشتی بۆ پێکھێنانی فەرمانگەی پۆلیس و ئاسایشی گشتی کە ناوەڕۆکی وەزارەتی ناوەخۆی نواند.

دوای سەربەخۆ بوونی کووەیت دووبارە فەرمانگەی پۆلیس ڕێکخسترایەوە تا سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بێت ساڵی ١٩٦٢.[٣][٤] پۆلیسی کووەیت ھەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە ساڵی ١٩٣٨ دەستی کردووە بە مەشق پێ کردنی فەرمانبەرانی ئەو ڕەنجەش یارمەتی دا لە درووست بوونی زانکۆی پۆلیس ساڵی ١٩٦٩ کە بەم دواییانە ناو نرا بە ئەکادیمیای سەعدلعەبدوڵڵا بۆ زانستە ئەمنیەکان.[٥] وە لە ساڵی ٢٠٠١ ئەنجومەنی وەزیرانی کووەیت پڕۆژەی پۆلیسی ئافرەتیان مۆرکرد و یەکەم پۆل لە پۆلیسی ئافرەت قبوڵکرا لە ئەکادیمیای سەعدلعەبدوڵڵا لە ساڵی ٢٠٠٧.[٦]

ڕیزبەندی سەربازی[دەستکاری]

ئەندامان[دەستکاری]

  • پۆلیس
  • (وکیل عریف)
  • (عریف)
  • (رقیب)
  • (ملک)
  • (رقیب أول)
  • (وکیل ضابط)
  • (وکیل أول)
  • (ملازم)

ئەفسەران[دەستکاری]

  • (ملازم)
  • (ملازم أول)
  • (نقیب)
  • (رائد)
  • (مقدم)
  • (عقید)
  • (عمید)
  • (لواء)
  • (فریق)
  • (فریق أول)

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ من ھنا بدأت الکویت، ض.303، عبد اللە الحاتم. ط3. 2004
  2. ^ من ھنا بدأت الکویت، ص.170، عبد اللە الحاتم. ط3. 2004
  3. ^ نشأة نظام الشرطة. وزارة الداخلیة الکویتیة. وصل فی 31 دیسمبر 2009.
  4. ^ من ھنا بدأت الکویت.
  5. ^ أکادیمیة سعد العبداللە للعلوم الأمنیة ١٩ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. وزارة الداخلیة الکویتیة. وصل فی 31 دیسمبر.
  6. ^ أحمد عیسی. الکويت: تأسيس قوة شرطة نسائية.. والحجاب إلزامي مع الزي العسکري ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. صحیفة الشرق الأوسط. الاربعـاء 18 ذو القعـدة 1428 ھـ 28 نوفمبر 2007 العدد 10592