سوپای تائیفەی مەنسوورە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سوپای تائیفەی مەنسوورە
بەشێکە لەئەنجومەنی شورای موجاھیدین (عێراق)
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤
ناو بە زمانی فەرمیجيش الطائفة المنصورة
ناکۆکیشەڕی عێراق
وڵاتعێراق
ئایدۆلۆژیای سیاسیئیسلامەتی
کۆتاییھاتن١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٦

سوپای تائیفەی مەنسوورە، گرووپێکی یاخیبووی جیھادیی سەلەفییە و لە سەردەمی شەڕی عێراقدا دژی ھێزەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانە ناوخۆییەکانیان شەڕیان کرد، لە ساڵی ٢٠٠٤ دامەزرا، ئەم گرووپە پەیوەندییان بە ڕێکخراوی قاعیدە کرد و ھاوکاری دامەزراندنی ئەنجومەنی شورای موجاھیدینی کرد، لە ئەنبار و نەینەوا و دیالە چالاکە.

مێژوو[دەستکاری]

ئەم گرووپە لەلایەن شێخ ئەبوو عومەر ئەنساری دامەزراوە و لە مانگی ئایاری ٢٠٠٤ سوپای مەنسوور ئەلێکساندەر گۆردینکۆ و ئەندرێ میشراکۆڤیان ڕفاند کە کرێکارانی ئینتەرنێرگۆسێرڤیس بوون و داوای کشانەوەی ھێزە بیانییەکانیان کرد لە عێراق.[١]

ئەم گرووپە لە ٣١ی ئابی ٢٠٠٥ ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد، ئەمەش بەھۆی مووشەکبارانکردن بوو بە ھاوەن لەنزیک پردی عەیم لەسەر ڕووباری دیجلە، کە بەو پردەوە کاروانێکی شیعەکان بەرەو گۆڕی ئیمام مووسای کازم دەڕۆشتن. لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا ٧ کەس کوژران و ٣٥ کەسیش بریندار بوون و بەھۆی وێرانبوونی پردەکەش مەزەندە کراوە کە لە نێوان ٩٥٣ بۆ ١٠٣٣ کەس کوژراون و لە نێوان ٣٢٢ بۆ ٨١٥ کەسیش بریندار بوون.[٢]

لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٦ ڕێکخراوێکی ناسراو بە ئەنجومەنی شورای موجاھیدین لە عێراق دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند. سوپای تائیفەی مەنسوورە بە یەکێک لە گرووپە پێکھێنەرەکانی ناساند لەگەڵ قاعیدە لە عێراق، کەتیبەکانی تەوحید، کەتیبەکانی سەرای جیھاد، کەتیبەکانی غوراب و کەتیبەکانی ئەلئەحوال.

سەرچاوەکان[دەستکاری]