سوفیان بەقال
سوفیان بەقال | |
---|---|
بە عەرەبی: سفيان البقالي | |
لەدایکبوون | فاس، مەغریب | ٧ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦
وڵاتی وەرزش | مەغریب |
زمانەکانی ئاخاوتن | Moroccan Darija |
پیشە | middle-distance runner، steeplechase runner، runner |
وەرزش | athletics |
ڕووداوی وەرزشی | 3000 metres steeplechase، 3000 metres، 1500 metres |
بەشداربووە لە | 2014 African Championships in Athletics – men's 3000 metres steeplechase، 2018 African Championships in Athletics – men's 3000 metres steeplechase، athletics at the 2016 Summer Olympics – men's 3000 metres steeplechase، athletics at the 2020 Summer Olympics – men's 3000 metres steeplechase |
خەڵاتەکان | Commander of the Order of the Throne |
سوفیان بەقال (بە عەرەبی: سفيان البقالي; لەدایکبووی ٧ی ژانویەی ١٩٩٦[١]) ڕاکەرێکی مەغریبییە لە پێشبڕکێی ٣٠٠٠ مەتری. خاوەنی مەدالیای زێری ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆی ٢٠٢٠ و ئۆڵۆمپیادی پاریسی ٢٠٢٤ یە. لە پاڵەوانێتی جیھانیی گۆڕەپان و مەیدان، ئێل دوو میدالیای زێڕی بەدەستھێناوە، یەکەم میدالیای لە ساڵی ٢٠٢٢ و دواتر لە ساڵی ٢٠٢٣ بەدەستھێناوە. لە پاڵەوانێتی تایبەتی خۆیدا پاڵەوانی خولی ئەڵماسی ساڵی ٢٠٢٢ بوو.
پیشە
[دەستکاری]لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا، سوفیان پلەی چوارەمی لە پێشبڕکێی ٣٠٠٠ مەتری بەدەستھێنا لە پاڵەوانێتی جیھانی لاوانی ٢٠١٤ لە گۆڕەپان و مەیدان، و پاشان یەکەم یاری باڵای خۆی لە پاڵەوانێتی ئەفریقای ٢٠١٤ لە گۆڕەپان و مەیدان، پلەی دەیەمی لەم پاڵەوانێتییەدا بەدەستھێنا. ھەروەھا بەشداری لە ڕاکردنی کرۆس کانتریدا کردووە و وەک یاریزانێکی بچووک لە پاڵەوانێتی جیھانی کرۆس کانتری لە ساڵی ٢٠١٥ پلەی ١٨ی بەدەستھێناوە.[١] لە ئۆڵۆمپیادی ڕیۆدا، پلەی چوارەمی بەدەستھێنا.[٢]
لە پاڵەوانێتی جیھانی ٢٠١٧ کە لە لەندەن بەڕێوەچوو بە ٨:١٤٫٤٩ میدالیای زیوی بەدەستھێنا. دوای دوو ساڵ لە پاڵەوانێتی جیھانی گۆڕەپان و مەیدان لە دۆحە، قەتەر برۆنزی بەدەستھێنا.[١]لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە پێشبڕکێی ١٥٠٠ مەتری لە چواردەھەمین کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی مارسیلیا لە فەرەنسا سەرکەوتنی بەدەستھێنا.[٣]سوفیان سەرکەوتنی بەدەستھێنا بۆ نوێنەرایەتیکردنی مەغریب لە ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ ٢٠٢٠[٤] کە تێیدا میدالیای زێڕی لە پێشبڕکێی بە ٨:٠٨٫٩٠ بەدەستھێنا، لە پێش گیرما بە ٨:١٠٫٣٨ و بنیامین کیگن (٨:١١٫٤٥). بەم شێوەیە بووە یەکەم وەرزشوان کە لەدایکبووی کینیا نەبووە کە نازناوەکەی بەدەستھێناوە لەو کاتەوەی برۆنیلاو مالینۆڤسکی پۆڵەندی لە ئۆڵۆمپیادی ساڵی ١٩٨٠ لە مۆسکۆ ئەو کارەی کردووە، و یەکەم وەرزشکاری لەدایکبووی کینیا نەبووە و بووە خاوەنی میدالیای زێڕ لە ئۆڵۆمپیاد یان پاڵەوانێتی جیھانی لە ساڵی ١٩٨٧ەوە.[٥][٦] لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١، سوفیان لە کۆبوونەوەی کلاسیکی کیپ کینۆ لە نایرۆبی لە کینیا سەرکەوتنی بەدەستھێنا و بە کاتژمێر ٨:٢١٫٢٠ یارییەکەی کۆتایی پێھێنا.[٧][٨]
لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٢ لە پاڵەوانێتی جیھانیی گۆڕەپان و مەیدان کە لە شاری یوجین لە ویلایەتی ئۆریگۆن بەڕێوەچوو، سوفیان بووە پاڵەوانی جیھان و میدالیای زێڕی لە ٣٠٠٠ مەتری بەدەستھێنا بە کات ٨:٢٥٫١٣ پێش لامێچا گیرما (٨:٢٦٫٠١) و کۆنسێلۆس کیپرۆتۆ (٨:٢٧٫٩٢) کەوت.[٩] لە مانگی ئەیلوول لە یاری کۆتایی خولی ئەڵماس لە زیوریخ یەکەم جامی ئەڵماسی بەدەستھێنا.[١٠] سوفیان بێ دۆڕان بوو و لەو وەرزەدا خێراترین کات لە جیھاندا ڕای کرد و لە خولی ئەڵماسی ڕەبات ٧:٥٨٫٢٨ خولەکی بەدەستھێنا. لە مانگی تشرینی دووەمدا، لە لیستی کورتدا بوو بۆ خەڵاتی باشترین وەرزشکاری پیاوی گۆڕەپان و مەیدان.[١١]لە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٣، سوفیان دووەم میدالیای زێڕی پاڵەوانێتی جیھانی گۆڕەپان و مەیدان ٢٠٢٣ بەدەستھێنا دوای ئەوەی لە پێشبڕکێی کۆتاییدا بە ٨:٠٣٫٥٣ پلەی یەکەمی بەدەستھێنا.[١٢][١٣]لە ٧ی ئابی ٢٠٢٤، لە ئۆڵۆمپیادی پاریس، سوفیان بەرگری لە نازناوی ئۆڵۆمپیادی خۆی کرد لە پێشبڕکێی ٣٠٠٠ مەتر و بە کاتژمێر ٨:٠٦٫٠٥ سەرکەوتنی بەدەستھێنا. لە یاری کۆتاییدا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پێش کینێس ڕوکسی ئەمریکی کەوت، کە لە قۆناغی زەنگدا پێشەنگی گرت.[١٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا ب «Soufiane EL BAKKALI – Athlete Profile». World Athletics. لە 2021-01-01 ھێنراوە.
- ^ 3000 Metres Steeplechase men Herculis MONACO Monaco (Stade Louis II), MONACO 15 JUL 2016.
- ^ Mebtoul، Taha. «Morocco's Soufiane El Bakkali Wins 1,500m Race in France». Morocco world news. لە 17 October 2022 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ Zerbaoui، Josef Abdessalam (2020-02-26). «Moroccan Athlete El Bakkali Has Sights on Gold at 2020 Olympic Games». Morocco World News (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە 28 February 2020 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 2020-03-01 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Kenya's Reign is Over: Soufiane El Bakkali Wins Olympic Men's Steeplechase in Tokyo». LetsRun.com (بە ئینگلیزی). 2021-08-02. لە 2021-08-02 ھێنراوە.
- ^ Galadima، Yemi (5 January 2023). «Top 10 African Male Athletes in 2022 - Part 2». Making of Champions (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). p. 4. لە 5 January 2023 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Toutate، Issam. «Morocco's El Bakkali Outruns Kenyans at Home». moroccoworldnews.com/ (بە ئینگلیزی). لە 2021-09-20 ھێنراوە.
- ^ «Le Marocain Soufiane El Bakkali réalise un exploit au Kenya». Le Site Info (بە فەرەنسی). 2021-09-18. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە 2021-09-20 ھێنراوە.
{{cite web}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی) - ^ Tennery، Amy (2022-07-19). «El Bakkali wins 3,000m steeplechase world gold». Reuters (بە ئینگلیزی). لە 2022-07-19 ھێنراوە.
- ^ «Spotlight on finalists: Shelly-Ann Fraser-Pryce and Soufiane El Bakkali». World Athletics. 2022-11-17. لە 2022-11-17 ھێنراوە.
- ^ «Finalists announced for Men's World Athlete of the Year 2022». World Athletics. 2022-11-15. لە 2022-11-15 ھێنراوە.
- ^ «King Congratulates Soufiane El Bakkali, 3,000m Steeplechase World Champion». HESPRESS English - Morocco News (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). 2023-08-23. لە 2023-09-03 ھێنراوە.
- ^ Erraji، Abdellah. «Soufiane El Bakkali Wins Budapest World Athletics Championships». Morocco World News. p. 1.
- ^ «PARIS 2024 ATHLETICS: MOROCCO'S SOUFIANE EL BAKKALI WINS HISTORIC SECOND STRAIGHT OLYMPIC GOLD IN MEN'S 3,000M STEEPLECHASE».
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سوفیان بەقال تێدایە. |