سورەیا پاکزاد
سورەیا پاکزاد چالاکوانی مافەکانی ژنانی ئەفغانییە.[١] بەھۆی چالاکییەکانیەوە لەبواری ژنان، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدراوە.
ڕێکخراوی دەنگی ژنان
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩٩٨ ڕێکخراوی دەنگی ژنانی دامەزراند، کە سەرەتا بۆ فێرکردنی کچان بوو بۆئەوەی بتوانن بخوێننەوە، ئێستاش ڕێکخراوەکە ئەرکی ڕاوێژکرد و مەشقپێدانەوەی کار بە ژنان دەکات.[٢][٣] ڕێکخراوەکەی بەنھێنی کارەکانی دەکرد تا ساڵی ٢٠٠١، لەکاتی دەسەڵاتی تاڵیبان لە ئەفغانستان.[٢][٣][٤] دوو لەکچە فێرخوازەکانی، کە فێری خوێندنەوە بوون ئەوا کتێبەکانیان سووتاند لەترسی ئاشکرابوون.[٥] دەنگی ژنان بوو بە ڕێکخراوێکی فەرمی ناحکومی لە ساڵی ٢٠٠١، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٢ لەلایەن حکوومەتی ئەفغانستان بەفەرمی تۆمارکرا.[٢] ھەروەھا ڕێکخراوەکە ڕۆڵی ھەبووە لە پەرەپێدانی دەستووری ئەفغانستان.[٢]
خەڵاتەکان
[دەستکاری]پاکزاد لە ئازاری ٢٠٠٨، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا. ھەروەھا لەلایەن سەرۆکی ئەفغانستان، ھەر لەو ساڵەدا خەڵاتی 'مێدالیای مەلالی' پێدرا.[١][٣] ساڵی دواتر لە ٢٠٠٩، ناوی لە ١٠٠ کەسایەتی کاریگەری گۆڤاری تایم ھات.[٦]
لە ساڵی ٢٠١٠، خەڵاتی دکتۆرای شاناز (فەخری) پێدرا لەلایەن زانکۆی پەنسلڤانیا، ھەروەھا خەڵاتی ھاونیشتمانی جیھانیی کلینتۆنی وەرگرت.[٧] لە ساڵی ٢٠١١، نیوسویک ناوی سورەیای وەک یەکێک لەو ١٥٠ ژنە ھێنا کە جیھانیان ھەژاند.[٨] لە ساڵی ٢٠١٢، خەڵاتی سەرکردەی خانمانی ساڵی پێدرا لەلایەن ڕێکخراوی سەرکردایەتی خانمانی ئەسترایا لە ئەڵمانیا.[٧]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا «International Women of Courage Award Ceremony: 2008». 2001-2009.state.gov.
- ^ ئ ا ب پ «Yahoo!». www.politicsdaily.com. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئابی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب Suraya Pakzad | WISE Muslim Women 2016-08-10 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Hill، Evan. «Interview: Suraya Pakzad». www.aljazeera.com.
- ^ Jordan، Mary (١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩). «Two Afghan women among recipients of new Women, Power and Peace Awards» – via www.washingtonpost.com.
- ^ Hosseini، Khaled (٣٠ی نیسانی ٢٠٠٩). «The 2009 TIME 100 - TIME» – via content.time.com.
- ^ ئ ا «Voice of Women Organization - Home». vwo.org.af. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئازاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Eleven U.S. Department of State International Exchange Alumnae Among NEWSWEEK's "150 Women Who Shake the World"».
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سورەیا پاکزاد تێدایە. |