سمکۆ ئەحمەد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سمکۆ ئەحمەد

لەدایکبوون
نەتەوەکورد
پیشەئەندازیاری شارستانی
شێوەکار
کارە ناودارەکان
بەھار ھەرگیز نامرێت
ڕەنگەکانی بەھەشت
چۆلەکەکانی بەھەشت
باران ئارت
وێبگەhttps://www.simko-art.co.uk/


سمکۆ ئەحمەد (بە ئینگلیزی: Simko Ahmed؛ بە عەرەبی: سمکو احمد؛ بە یابانی:澄湖 バラン アフマド) ھونەرمەندێکی کوردە، لە شاری سلێمانی ساڵی ١٩٧٢ لەدایکبووە، خوێندنی بنەڕەتی و ئامادەیی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە، دەرچووی کۆلێژی ئەندازیاری شارستانییە لە زانکۆی سەڵاحەدین لە شاری ھەولێر لە ساڵی ١٩٩٠،[١][٢] لەپاش تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی بە پلەی یەکەم لەسەر ئاستی خوێندنگاکەی خواستی لەسەر خوێندنی کۆلێژی ھونەرەجوانەکانە، بەڵام لەژێر فشاری چواردەور و مامۆستاکانی دەچێتە کۆلێژی ئەندازیاری و تەواوی دەکات، بەڵام لە ساڵی ١٩٩٦ دوای خەونەکەی دەکەوێت و کۆلێژی ھونەرەجوانەکان لە وڵاتی یابان دەخوێنێت لەزانکۆی تۆکیۆ.[٣][٤]

لە ساڵی ١٩٩٦ەوە گەشت دەکات بۆ وڵاتی یابان و وەک یەکەم کورد مۆڵەتی مانەوە و ڕەگەزنامەی یابانی وەردەگرێت، ھەر لەوێش لە زانکۆی تۆکیۆ بڕوانامەی ماستەر لە ئەندازیاری شارستانی و بەکالۆریۆس لە ھونەرەجوانەکان وەردەگرێت لە ساڵی ١٩٩٨.[٥][٦]

ژیانی ھونەری[دەستکاری]

ڕیبازی کارەکانی سریالی کۆنتێمپرەری و ئەبستراکتن بە گشتی بەس سمکۆ بڕوای بە چەقبەستووی ھونەری نییە بەردەوام بەپێی کات و شوێنە جیاوازەکانی ژیانی ھەردەم لە نوێگەرایەتیدایە لە پشت ھەر کارێکی دا چیرۆکێک ھەیە، کە زادی ئەزموون ژیانی خۆیەتی لەو وڵاتانەی بۆ کاری مرۆڤدۆستی گەشتی بۆ کردوون، ماوەی ٢ ساڵ لە کۆسۆڤۆ و بۆسنیا، ٢ساڵ لە ئەفریقیا سیرالیۆن و لایبریا پاشان ٢ ساڵ لە ئەفغانستان و پاکستان و مەنگۆلیا چەندین ولاتی تردا ژیاوە کە شەر یاخود کارەساتی سروشتی وێرانی کردون ھەم وەکو ئەندازیار ھاوکاری کردوون بۆ بنیاتنانەوەی وڵاتەکەیان ھەم وەکو شیوەکارێک لەگەڵ منداڵانی وڵاتی جەنگدا کاری ھونەریی ئەنجام داوە، بابەتی کارەکانی بە گشتی سەبارەت بە باسکردنی تاوان و وێرانکاریی جەنگن، ھەوڵیداوە ھونەر و مافی مرۆڤ لەڕێگەی شێوەکارییەوە ببەستێتەوە بەیەکەوە.[٧][٨]

جالا بینالێ[دەستکاری]

جالا بینالێ ساڵی ٢٠٠٤، ئەندامانی دەستەی باڵا.

جالا بینالێ دوو ساڵ جارێک لە تۆکیۆ دەکرێتەوە لە مۆزەخانەی تۆکیۆ میترۆپۆلیتان ئارت کە پێشانگای بەرھەمە نوێیەکانی ھونەرمەندانە و ھونەرمەند سمکۆ ئەحمەد لەساڵی ١٩٩٤ەوە ئەندامی دەستەی باڵای ڕێکخراوەکەیە.[٩]

سەردانیکردنی وڵاتە ھەژارەکان[دەستکاری]

سمکۆ ئەحمەد لە ئەفریقا ساڵی ٢٠٠٢

ھونەرمەند سمکۆ ئەحمەد بە ھاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی شنەبای ئاشتی ژاپۆن زۆر وڵاتی ھەژار و وێرانکراوی دەستی جەنگ گەڕاون و چالاکی و کاری خێرخوازیان ھەبووە تێیدا، وە ھونەرمەند خۆی سەبارەت بەم گەشتانەی دەڵێت: "سمکۆ کانڤانسەکانی لە خێمەی پەکارھاتووی ئاوارەکان درووست دەکات، تا کانڤانسەکەش ببێتە بەشێکی چیرۆکی کارەکانی" [١٠]

بەرھەمەکان[دەستکاری]

تا ئێستا چەندین بەرھەمی بڵاو کراوەتەوە لە بەناوبانگترینیان چوار پەرتووکن بەناوەکانی:

دەیان وڵات میوانداری پێشانگاکانیان کردووە لەوانە کوردستان، یابان، کەنەدا، ئەفغانستان، سیرالیۆن، لایبریا لەئەفریقا، بەریتانیا، ھۆلەندا و چەندین وڵاتی تر.[١٢][١٣][١٤][١٥][١٦][١٧]

بەشداری پێشانگا و خەڵاتەکان[دەستکاری]

  • وەرگرتنی خەڵاتی ڕێزلێنانی مروارییەکان لەساڵی ٢٠٢١، لەندەن[١٨]
  • پێشانگای فلۆرێنسا بینالێ لە وڵاتی ئیتاڵیا ساڵی ٢٠٢١[١٩][٢٠][٢١]
  • خەڵاتی AREUMی کۆریی، ساڵی ٢٠٠٢ [٢٢]
  • خەڵاتی جالا بینالێی تۆکیۆ JAALA (Japan , Africa and Latin America ) لە ساڵەکانی ١٩٩٤ و ٢٠٠٢
  • خەڵاتی کوانجو بێنالێ. کۆریا
  • خەڵاتی (man plus space)، ساڵی٢٠٠٠  
  • خەڵاتی بینالێی لەندەن، ساڵی ٢٠٢١[٢٣]
  • یۆکۆھاما ترینالێ، ساڵی ٢٠٠٧
سمکۆ ئەحمەد: "ئازار فڵچەی پێ ھەڵگرتم و خۆشەویستیش بەردەوامی"

وێنەی بەشێک لە بەرھەم و چالاکییەکانی ھونەرمەند[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ کوردیپێدیا, Kurdipedia-. "سمکۆ ئەحمەد". Kurdipedia.org. Retrieved 2023-12-10.
  2. ^ "ژیان لە فەرھەنگدا: سمکۆ ئەحمەد". www.dengiamerika.com. Retrieved 2023-12-10.
  3. ^ ھونەرمەندی شێوەکار سمکۆ ئەحمەد باس لە ئەزموونی کارە ھونەری و خێرخوازییەکانی دەکات | ھونەرمەندی شێوەکار سمکۆ ئەحمەد باس لە ئەزموونی کارە ھونەری و خێرخوازییەکانی دەکات ھونەرمەندی شێوەکار سمکۆ ئەحمەد زیاتر کە 14 پێشانگای شێوەکاری کردووەتەوە،... | By VOA Kurdish | Facebook, retrieved 2023-12-24
  4. ^ Simko Ahmed, Kurdish fine artist on Sterk TV 2018 Brussels , سمکۆ ئەحمەد (بە ئینگلیزی), retrieved 2023-12-30
  5. ^ "سمکۆ ئەحمەد تاکە ھونەرمەندێکی کوردە کە لە یابان کاری شێوەکاری دەکات". CHRA.TV. 2011-04-23. Retrieved 2023-12-10.
  6. ^ ھونەرمەندی شێوەکار سمکۆ ئەحمەد باس لە ئەزموونی کارە ھونەری و خێرخوازییەکانی دەکات | ھونەرمەندی شێوەکار سمکۆ ئەحمەد باس لە ئەزموونی کارە ھونەری و خێرخوازییەکانی دەکات ھونەرمەندی شێوەکار سمکۆ ئەحمەد زیاتر کە 14 پێشانگای شێوەکاری کردووەتەوە،... | By VOA Kurdish | Facebook, retrieved 2023-12-24
  7. ^ "«الربیع لا یموت أبدًا»... سریالیة وأبعاد إنسانیة". aawsat.com (بە عەرەبی). Retrieved 2023-12-24.
  8. ^ SIMKO AHMED, Kurdish fine artist ON TOKYO TV LIVE.. سمکۆ ئەحمەد لە کەناڵی تۆکیۆ لە یابان، (بە ئینگلیزی), retrieved 2023-12-24
  9. ^ SIMKO AHMED, TOKYO JAALA BIENALLE 2017 (بە ئینگلیزی), retrieved 2023-12-28
  10. ^ Simko Ahmed at Florence Biennale 2021, Rudau TV, سمکۆ ئەحمەد فلۆرەنسا بێنال (بە ئینگلیزی), retrieved 2023-12-30
  11. ^ Simko Ahmed, the book (sparrows of paradise) , کتێبی چۆلەکەکانی بەھەشت، سمکۆ ئەحمەد (بە ئینگلیزی), retrieved 2023-12-24
  12. ^ "ژیان لە فەرھەنگدا: سمکۆ ئەحمەد / بەشی دووھەم". www.dengiamerika.com. Retrieved 2023-12-10.
  13. ^ سمکۆ ئەحمەد بەشداری لە پێشانگەیەکی ھاوبەش لە فلۆرەنسا دەکات | By Rudaw Arts ڕووداوی ھونەری | Facebook, retrieved 2023-12-24
  14. ^ Peshangay Simko Ahmed La Japan Kurdistan Tv (بە ئینگلیزی), retrieved 2023-12-24
  15. ^ SIMKO AHMED, TOKYO JAALA BEINALLE سمکۆ ئەحمەد لە جالا بێنالێ لە مۆزەخانەری تۆکیۆ میترۆپۆلئتان ئارت (بە ئینگلیزی), retrieved 2023-12-24
  16. ^ سمکۆ ئەحمەد بەشداری لە پێشانگەی بێنالێ لەندەن دەکات | سمکۆ ئەحمەد بەشداری لە پێشانگەی بێنالێ لەندەن دەکات سمکۆ ئەحمەد: وەکو نوێنەری کوردستان و ژاپۆن بەشداری لەم بێنالێیەدا دەکەم | By Rudaw Arts ڕووداوی ھونەری | Facebook, retrieved 2023-12-24
  17. ^ Simko Ahmed on kurdsat TV ,Xlll Florence Biennale 2021 , Italy سمکۆ ئەحمەد کوردسات فلۆرەنسا بێنالێ (بە ئینگلیزی), retrieved 2023-12-28
  18. ^ Simko Ahmed awards Diamond in diaspora price, London 2021, سمکۆ ئەحمەد خەلاتی مرواریەکانی غوربەت ، (بە ئینگلیزی), retrieved 2023-12-28
  19. ^ Simko Ahmed at Xlll Florence Biennale 2021, Italy (بە ئینگلیزی), retrieved 2023-12-28
  20. ^ Simko Ahmed on kurdsat TV ,Xlll Florence Biennale 2021 , Italy سمکۆ ئەحمەد کوردسات فلۆرەنسا بێنالێ (بە ئینگلیزی), retrieved 2023-12-28
  21. ^ Simko Ahmed at Florence Biennale 2021, Rudau TV, سمکۆ ئەحمەد فلۆرەنسا بێنال (بە ئینگلیزی), retrieved 2023-12-28
  22. ^ Kurdish art show in Japan by Simko Ahmed (بە ئینگلیزی), retrieved 2023-12-30
  23. ^ "Ahmed, Simko – London Art Biennale". web.archive.org. 2022-01-16. Retrieved 2023-12-30.
  24. ^ SIMKO AHMED, KURISH FINE ARTIST ON HARD TALK, LIVE ON JAPANESE TV. سمکۆ ئەحمەد (بە ئینگلیزی), retrieved 2023-12-30