ستیڤن جەی گۆلد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ستیڤن جەی گۆلد (لەدایکبووی ١٠ی ئەیلوولی ١٩٤١ – مردووی ٢٠ی ئایاری ٢٠٠٢) زانایەکی ئەمریکی بوو کە شارەزا بوو لە بواری بەردینەکان (بە بەردبووەکان)، زیندەزانی پەرەسەندوو وە مێژووی زانست. لە سەردەمەکەی خۆی دا یەکێک بوو لە کاریگەرترین و بەربڵاوترین نووسەرەکانی (زانستی گشتی).[١] گۆلد زۆرترین کاتی پیشەکەی بەسەربرد بە وانە وتنەوە لە زانکۆی ھارڤەرد و کارکردن لە (مۆزەخانەی ئەمریکی بۆ مێژووی سروشتی) لە نیوۆرک. لە ساڵی ١٩٩٦ دا، وەک پرۆفیسۆری لێکۆڵەری زیندەزانی سەردانیکەر دەست بەکاربوو لە زانکۆی نیوۆرک.

دیارترین و گرنگترین بەرھەمی گۆلد لە زیندەزانی پەرەسەندن دا بریتیی بوو لە (ھاوسەنگی گوازراوە - Punctuated Equilibrium),[٢] کە لە ساڵی ١٩٧٢دا لەگەڵ نیڵس ئێڵدرج پەرەیان پێ سەند.[٣] بیردۆزەکە پێشنیار دەکات کە زۆربەی ڕێکاری پەرەسەندن تایبەتمەندە بە مەودا و کاتی درێژی جێگیریی پەرەسەندوو، کە ھەندێک جار ئەم مەودا درێژانە ناوبڕ دەکرێن بە مەودای خێرا و کورتی جیابوونەوەی جۆرەکان. ئەم بیردۆزە ھاتەکایەوە لە بەرامبەر (گەشەکردنی پەرەسەندووی جۆرەکان ھەنگاو بە ھەنگاو - Phyletic Gradualism) کە بیرۆکەیەکی باوە بەوەی گۆرانکاری پەرەسەندوو تایبەتمەندە بە ڕێکاری گۆرانکاری بەردەوام و ھێواش لە تۆمارە بە بەردبووەکان دا.[٤]

زۆربەی لێکۆڵینەوە تاقیکارییەکانی گۆڵد بەندبوو لەسەر ئاژەڵی ھێلکەشەیتانۆکەی وشکانی لە جۆرەکانی (Poecilozonites و Cerion). چەندین بەرھەم و سوودی ھەبووە لە بواری زیندەزانی گەشەکردنی پەرەسەندوو وە ھەروەھا دانپێدانان و ناساندنێکی فراوان و بەربڵاوی وەرگرتووە بەھۆی کتێبەکەیەوە بە ناوی (Ontogeny and Phylogeny).[٥] بانگەشەی دەکرد لە دژی بیرۆکەی دروستکردن و پێی وابوو کە دەبێت زانست و ئایین بە دوو بواری جیاواز ھەژماربکرێن.[٦]

گۆڵد لەلای خەڵکی گشتی ناسراو بوو بە ٣٠٠ وتارە بەربڵاوەکانی لە گۆڤاری (مێژووی سروشتی Natural History),[٧] و کۆمەڵە کتێبەکانی کە بۆ کەسانی شارەزا و نەشارەزا نووسرابوو. لە نیسانی ساڵی ٢٠٠٠ دا، کتێبخانەی ئەنجوومەنی پیرانی ویلایەتە یەکگرتووەکان ھەستا بە ناساندنی وەک «ئەفسانەی زیندوو».[٨][٩]

گەشەکردنی پەرەسەندوو[دەستکاری]

گۆڵد لە لایەنگری ئەو گفتووگۆیەی دەکرد کە پەرەسەندن ھیچ پاڵنەرێکی بنچینەیی نییە بەرامبەر «بەرەوپێشچوون» ی مەودا درێژ. زۆرجار شرۆڤەکاران پەرەسەندن وێنەدەکەن وەک «پەیژەیەکی بەرەوپێشچوون» کە دەبێتە ھۆی ڕێخۆشکردن بەرەو زیندەوەری گەورەتر، خێراتر و زیرەکتر، ئەم گریمانەیە پێی وایە کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەرەسەندن پاڵ بە زیندەوەرەکانەوە دەنێت بەرەو ئالۆزی و لێکچووی مرۆڤەکان برۆن. گۆڵد ھاوڕا نەبوو لەگەڵ ئەم بیرۆکەیەدا بۆیە پێی وابوو کە پاڵنەری پەرەسەندن کار ناکات بەرەو ئاڵۆزی بەڵکو بەرەو ھەمەجۆریی بوون کاردەکات. لەبەرئەوەی ژیان پابەندی دەستپێکردنە بە خاڵێکی دەستپێکی سادە (وەک بەکتریا)، ھەر ھەمەجۆرییەک بەرھەمھاتوو لە ئەنجامی ئەم دەستپێکەوە دەبێتە ھۆی ھاتنەکایەی دابەشبوونێکی نارێک یان پێچەوانەوەبوو بۆیە وا دادەنرێت کە بەرەو ئاراستەیەکی ئالۆزتر ھەنگاوبنێت. بەڵام گۆڵد پێداگیری دەکرد کە ژیان دەکرێت بە ساکاریی بەرەو سادەیی بڕوات وەک لە باری مشەخۆرەکان دا دەردەکەوێت.[١٠] لە ھەڵسەنگاندنێکی کتێبی (Full House) ڕیچارد دۆکینز بەشێوەیەکی گشتی بیرۆکەکەی گۆڵدی پەسەندکرد.

کارە کردارییەکان لەسەر ھێلکەشەیتانۆکەی وشکانی[دەستکاری]

زۆربەی لێکۆڵینەو تاقیکارییەکانی بەندبوو لەسەر ئاژەڵی ھێلکەشەیتانۆکەی وشکانی. گۆلد لە سەرەتای کارەکانی دا تیشکی خستبووە سەر جۆری (Poecilozonites) و لە قۆناغی دواتری کارەکانی دا لەسەر جۆری (Cerion). بە پێی وتەکانی گۆڵد «لە تەواوی دنیادا ھێلکەشەیتانۆکەی وشکانی جۆری (Cerion) خاوەنی زۆرترین ھەمەجۆرییە لە شێوەدا. تەنھا ئەم جۆرە خاوەنی ٦٠٠ جۆری جیاوازە. لە ڕاستی دا ئەمانە بە جۆر دانانرێن چونکە زاوزێ دەکەن لە ناویەکدی دا بەڵام ناوی جیاوازیان لێنراوە بۆ پێناسەکردنی دیاردەیەکی ڕاستەقینە کە ئەویش ئەم ھەمەجۆرییە نایابەیە لە شێوەدا. ھەندێکیان شێوەیان وەک تۆپی گۆلفە لە کاتێک دا ھەندێکی تریان شێوەیان وەک پێنووسە… ئێستا بابەتە سەرەکییەکەی من پەرەسەندنی شێوەیە و کێشەکەش ئەوەیە کە چۆن دەکرێت ھەمەجۆرییەکەی بەم ڕادە زۆرە بوونی ھەبێت لە بۆماوەیەک دا کە جیاوازییەکەی زۆر کەمە. ھێندەی ئێمە زانیاریمان ھەبێت ئەمە دەگەرێتەوە بۆ ھۆکارێکی زۆر سەرنجڕاکێش. وە ئەگەر بتوانین بیدۆزینەوە ئەوا شتێکی گشتی فێردەبین لەسەر پەرەسەندنی شێوە.»[١١]

بڵاوکراوەکان[دەستکاری]

گۆڵد خاوەنی ژمارەیەکی زۆر لە چاپکراو و بڵاوکراوەیە. لە نێوان ساڵانی ١٩٦٥ بۆ ٢٠٠٠ دا خاوەنی ئەمانە بووە: ٤٧٩ نووسراوی پێداچۆوە، ٢٢ کتێب، ٣٠٠ وتار [١٠] وە پێداچوونەوە و ھەڵسەنگاندنی ١٠١ کتێب.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ی ا Shermer، Michael (2002)، "This View of Science" (PDF)، Social Studies of Science، 32 (4): 489–525، PMID 12503565، doi:10.1177/0306312702032004001. 
  2. ^ "Stephen Jay Gould, Ph.D. Biography and Interview". www.achievement.org. American Academy of Achievement. 
  3. ^ Eldredge, Niles, and S. J. Gould (1972). "Punctuated equilibria: an alternative to phyletic gradualism." In T.J.M. Schopf, ed. , Models in Paleobiology. San Francisco: Freeman, Cooper and Company, pp. 82–115.
  4. ^ Sepkoski، David (March 19, 2012). Rereading the Fossil Record: The Growth of Paleobiology as an Evolutionary Discipline. ISBN 978-0-226-74858-0. 
  5. ^ Müller، Gerd B. (2013). "Beyond Spandrels: Stephen J. Gould, EvoDevo, and the Extended Synthesis". In Danieli، G.؛ Minelli، A.؛ Pievani، T. Stephen J. Gould: The Scientific Legacy. پەڕەکان 85–99. ISBN 978-88-470-5423-3. doi:10.1007/978-88-470-5424-0_6. 
  6. ^ Gould, S. J. (1997). "Nonoverlapping magisteria." Natural History 106 (March): 16–22.
  7. ^ Tattersall I. "Remembering Stephen Jay Gould". لە ڕێکەوتی June 7, 2013 ھێنراوە. 
  8. ^ Library of Congress. "Living Legend: Stephen Jay Gould". لە ڕێکەوتی June 7, 2013 ھێنراوە. 
  9. ^ Fahy، Declan (2015). The New Celebrity Scientists: Out of the Lab and into the Limelight. Rowman & Littlefield Publishers. 
  10. ^ Gould, S. J. (1996). Full House: The Spread of Excellence From Plato to Darwin. New York: Harmony Books.
  11. ^ Gould, S. J. (1991). "The disparity of the Burgess Shale arthropod fauna and the limits of cladistic analysis". Archived ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨, لە وەیبەک مەشین. Paleobiology 17 (October): 411–423.