ستۆرمی دێلارڤێری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ستۆرمی دێلارڤێری

ستۆرمی لە دەیەی ١٩٥٠
لەدایکبوونDecember 24, 1920
نیوئۆرلەنس، لوزیانا، ئەمریکا
مەرگ٢٤ی ئایاری ٢٠١٤(٢٠١٤-٠٥-٢٤) (٩٣ ساڵ ژیاوە)
بڕۆکلین، نیو یۆرک، ئەمریکا
پیشەگۆرانی بێژ، دراگ کینگ، بۆدیگارد (پاسەوان)، گۆرانیبێژ

ستۆرمی دێلارڤێری (لەدایکبووی ٢٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٠ تا ٢٤ی ئایاری ٢٠١٤) ژنێکی ئەمریکی لێزبییەنی بوتچ بوو؛ کە شەڕی لەگەڵ پۆلیس بەپێی شایەتحاڵەکان، بووە ھۆی پشێوی ستونوۆڵ، و ھانی خەڵکەکەیدا تا ھەنگاو بنێن، ستۆرمی لە نیوئۆرلەنس لەدایکبووە لە دایک و باوکێکی ئەمریکییە ئەفریقی.[١][٢] و وەکوو ھێمایەک بۆ مافەکانی گەی یاد دەکرێتەوە؛ و ھەروەھا وەک گۆرانیبێژێک کە لە چەندین شوێنی وەکوو شانۆی ئەپۆڵۆ و ھۆڵی مۆسیقای ڕادیۆ سیتی یاد دەکرێتەوە. زۆربەی ژیانی وەکوو گۆرانیبێژ، بۆدیگارد (سیکوریتی)، و خۆبەخشی چاودێریکاری شەقامەکان، و «پارێزەری لێزبیانەکان لە گوندی گرینویچ».[٣] ھەروەھا وەک "ڕۆزا پارکس بۆ کۆمەڵگای گەی سەیردەکرێت.[٤][٥][٦][٧][٨]

پێش ستونوۆڵ[دەستکاری]

باوگی ستۆرمی کەسێکی سەرمایەدار بووە،[٩] و دایکی خزمەتکار دەبێت بۆ خێزانی باوکی،[٢] بەپێی ستۆرمی، ھەرگیز ناسنامەی لەدایکبوونی وەرنەگرتبوو و دڵنیانەبوو لە ڕۆژی لەدایکبوونی، لە ٢٤ی کانوونی دووەم ڕۆژی لەدایکبوونی خۆی دەگێڕێت.[٢][٩][١٠]

باوکی کرێی خوێندنی دەدات و بەزۆری لەلایەن باپیرەیەوە بەخێو دەکرێت.[٩] و لەبەر ئەوەی مناڵێکی فرە نەتەوە بوو، ڕووبەرووی چەندین ھەراسانکردن و بێزارکردن دەبوویەوە لەلایەن مناڵەکانی تر.[١٠] ستۆرمی دەیگێڕێتەوە: مناڵە سپی پێستەکان و ڕەش پێستەکان لێیان دەدام. ھەموو کەسێک شەڕی پێدەفرۆشتم… بەھۆی ئەوەی نیگرۆم و سپی پێستم. ئەوکاتەی کە ھەرزەکار بووە خەریکی ئەسپ سواری بووە؛ و واز لە ئەسپ سواری دەھێنێت کاتێک بەھۆیەوە بەردەبێتەوە و بریندار دەبێت؛ و ھەست دەکات کە لێزبییەنە لە نزیک تەمەنی ١٨ ساڵی. فرە نەتەوە و بە شێوە ئەندرۆجینی، دەیتوانی وەک ڕەش پێست یان سپی پێست، یان نێر یان مێ، بتوانێت بژیت.

ھاوبەشەکەی بەناوی دیانا، بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ لەگەڵی دەژیت تا مردنی لە دەیەی ١٩٧٠.[١٠] بەپێی قسەی ھاوڕێیەکی ستۆرمی وێنەی دیانای ھاوبەشی ھەمیشە لەگەڵی بووە و ھەڵی گرتووە.

لەدوای ستونوۆڵ[دەستکاری]

چەن دەیەک دواتر لە ٢٨ی حوزیرانی ١٩٦٩ بە "شۆڕشی ستونۆڵ" وترا "پشێوی ستونوۆڵ" ھەرچۆنێک بێت، ستۆرمی بە ڕاشکاوی باسی لەوە کرد کە "پشێوی" وشەیەکی گونجاو نییە و پێناسەیەکی ھەڵخەڵەتێنەرە

ئەوە شۆڕش و یاخیبوون بوو، یاخیبوون و ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ مافە مەدەنییەکان – «پشێوی» نەفرەتی نەبوو.

— ستۆرمی دێلارڤێری[١١][١٢][١٣]

لەکاتی یاخیبوونەکە، شەڕێک ڕوویدا و ژنێک بە کەلەپچەوە، کە لەوانەیە ستۆرمی بێت، بە زۆری لەلایەن پۆلیسەوە لە باڕ دەھێندرێتە دەرەوە بۆ ناو عەرەبانەی پۆلیس. چەندینجار لەنێو خەڵکەکە بە زۆر ھێنرایە دەرەوە لەلایەن چەندین پۆلیس، و شایەتحاڵێک وتوویەتی کەوا کەلەپچەکەی دەستی زۆر بە توندی بەسترا بوو؛ و ئەویش بەرپەرچدانەوەی ھەبوو بە ھاوارکردن و قسەکردن، و بۆماوەی دە دەقە ھەوڵی دەدا ڕزگاری بێت لە پۆلیسەکان و نەیتوانن بیبەن بۆ وێستگە، بەھۆی ئەمەشەوە پۆلیسەکان دەیکێشن بە سەری بە داری پۆلیسییەوە، ئەمەش وادەکات تووشی خوێن بەربوون بێت. یاخیبوون و بەرپەرچدانەوەکەی بووبە خاڵێکی زۆر گرنگ، و ھەنێک دەڵێن خەڵکەکەی بەخۆوە توڕە کرد، دواتر کە پۆلیسێک ئەو دەگرێت و دەیھاوێتە ناو عەرەبانەکەوە بارودۆخەکە تێکدەچێت، و خەڵکەکە زۆر توڕە دەبن.[١٤][١٥]

خەڵکەکانی ئەوێ و شایەتحاڵەکان، دەڵێن ئەو ژنەی ھێنراوەتە درەوەوە نەناسراو بووە (ھەنێک لە شایەتحاڵەکان دەڵێن ستۆرمی بووە، لەناویان ستۆرمی خۆی) بەڵام ژنێک بووە، ھەنێک لە شایەتحاڵەکان چەند لێزبییەنێکی تر دەبینن کە دەیانەوێت بەرپەرچی پۆلیس بدەنەوە لە باڕەکە، و یەکێک لەوان بەلایەنی کەمەوە خوێن بەربوونی ھەیە کە دەھێنرێتە دەرەوە لە باڕ.[١٦] کریگ ڕۆد وێڵی شایەتحاڵ دەڵێت ئەو ژنەی گیراوە و کەلەپچە کراوە تەنانەت ئەو کەسە سەرەکییەش نەبووە کە تووندوتیژییەکەی ناوەتەوە.[١٧] و لەو کاتەدا ستۆرمی ھاوار دەکات و بە خەڵکەکە دەڵێت «بۆچی ئاوا سەیردەکەن و ھیچ ناکەن» و لەو کاتەش دەبێت کە ئەفسەری پۆلیسەکە ستۆرمی ھەڵدەداتە ناو عەرەبانەکە، خەڵکەکە توڕە دەبن و دەبێتە «شێتخانە». و شوێن و حاڵەتەکە وەک پێکدادانێکی لێدێت.

کەس نازانێت کێ یەکەم مستەکۆڵەی ھاوێشتووە، بەڵام دەنگۆ ھەیە کە ستۆرمی وایکردبێت، و خۆشی دەڵێت خۆی وای کردووە.[٣]

ئەگەرچیش ڕوون نییە کەوا ستۆرمی ئەو کەسە بووبێت کە لەگەڵ پۆلیس بەرپەرچدانەوەی ھەبووبێت یان نا بەڵام ھەموو سەرچاوەکان ڕەزامەندن لەسەر ئەوەی ئەو یەکێک بوو لەو لێزبیانانەی کە لەدژی پۆلیس بەرپەرچدانەوەیان ھەبووە لەکاتی یاخیبوونەکە.[ئ][٣]

کاریگەری لەسەر فاشن و جلوبەرگ[دەستکاری]

لەگەڵ شانۆگەرییەکانی لەسەر مەیک ئەپ و شێوە جلوبەرگەکانی، ستۆرمی فرە نەتەوە، دەیتوانی وەک پیاو یان ژن، ڕەش پێست یان سپی پێست دەربکەوێت[١٨] لە دەرەوەی شانۆ دەیتوانی وەک کەسێکی دەربکەوێت کە ھیچ ڕەگەزێک تێیدا زۆر زاڵ نییە و توانای ھەیە لەھەردوو ڕەگەزەکە دەربکەوێت، جگە لەوەش کاریگەری ھەبوو لەسەر لێزبییەنەکانی تر بۆ ئەوەی بتوانن ئەو جلوبەرگانە تاقی بکەنەوە کە بە شێوەی کۆن و کلتوری وەک جلوبەرگی پیاو ناسرابوو. ئەمەش وای کرد ھونەرمەند و دیزاینەرەکانی کۆمەڵگاکە وەک دیانێ ئەربەس[١٩] و ئەوانی تر جلوبەرگەکانی ببینن و دیزاینی جلوبەرگێک بکەن کە بۆ ھەردوو ڕەگەزەکە دەبێت و ئەمەش وەک سەرەتای دەستپێکی ئەو جلوبەرگانە دێ کە بۆ بێ ڕەگەز دەشێن دروست بکرێن.[٨][٢٠]

مەرگ[دەستکاری]

لە ساڵانی کۆتایی تووشی نەخۆشی لەبیرچوونەوە دەبێت، و لە ٢٠١٠ تا ٢٠١٤ لە بروکلن ژیاوە، بەڵام یادەوەرییەکانی پێشووتری مناڵی و ستونۆڵ لەیاد مابوو؛ و لە ٢٤ی ئایاری ٢٠١٤ لە بروکلن کۆچی دوایی دەکات. ھیچ یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەی لە ژیان نەبوون لەکاتی مردنەکەی، و بەپێی قسەی چاودێری ستۆرمی وا پێدەچێت بەھۆی نەخۆشی دڵەوە مردبێت؛ و کاتی مردنەکەی و بە خاک سپاردنی لە ٢٩ی ئایاری ٢٠١٤ بەڕێوە چوو لە گوندی گرینویچ.[٢١][٢][٢٢][٢٣]

تێبینییەکان[دەستکاری]


  1. ^ ibid.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Goethals, George (2004). Encyclopedia of Leadership – Volume 1. Thousand Oaks: Berkshire Publishing Group LLC. p. 1494. ISBN 0-7619-2597-X.
  2. ^ ئ ا ب پ Yardley, William (May 29, 2014) "Storme DeLarverie, Early Leader in the Gay Rights Movement, Dies at 93" in The New York Times.
  3. ^ ئ ا ب Yardley, William (May 29, 2014) "Storme DeLarverie, Early Leader in the Gay Rights Movement, Dies at 93" in The New York Times.
  4. ^ Luce, James (07/12/2010) "Gay Community's Rosa Parks Faces Death, Impoverished and Alone" in the Huffington Post. Retrieved 3/22/15
  5. ^ Gremore, Graham (May 27, 2014). "Stormé DeLarverie, "Rosa Parks" Of The Gay Rights Movement, Dies at 93". Queerty. Retrieved March 22, 2015.
  6. ^ "Stormé DeLarverie – the gay community's "Rosa Parks" – to be honored this Thursday at the 2014 Founders' Ball". henriettahudson.com. April 24, 2014. Archived from the original on February 26, 2021. Retrieved March 22, 2015. ٢٦ی شوباتی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ Potts, Andrew (May 28, 2014). "Stonewall Riots veteran Storme DeLarverie dies at 93". gaystarnews.com. Archived from the original on February 11, 2021. Retrieved March 22, 2015. ١١ی شوباتی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ ئ ا Bendix, Trish (May 27, 2014). "Stormé DeLarverie passes away, the community loses a legend". gaystarnews.com. Retrieved March 22, 2015.
  9. ^ ئ ا ب Stormé Life. 2001. Event occurs at 1:36. Retrieved 2022-06-28.
  10. ^ ئ ا ب "A Drag King's Journey From Cabaret Legend to Iconic Activist". them. March 29, 2018. Retrieved February 13, 2019.
  11. ^ Chu, Grace (July 26, 2010). "From the Archives: An interview with lesbian Stonewall veteran Stormé DeLarverie". AfterEllen.com. Retrieved October 11, 2017.
  12. ^ K, Kristi (May 28, 2014). "Something Like A Super Lesbian: Stormé DeLarverie (In Memoriam)". thekword.com. Archived from the original on September 3, 2014. Retrieved March 22, 2015. ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ "K. Stormé DeLarverie, "Storme on Stonewall"". STONEWALL Veterans' Association. Retrieved December 30, 2018.
  14. ^ Williamson, K. Storme DeLarverie w/. "Stormé DeLarverie, S.V.A. Stonewall Ambassador * Jewel Box Revue * Imperial QUEENS & Kings of NY". stonewallvets.org. Retrieved October 12, 2017.
  15. ^ Drinkwater, Erin M. (June 14, 2014). "Remembering Storme DeLarverie". GO. Retrieved August 8, 2019.
  16. ^ (Carter, pp.  152–153)
  17. ^ (in Duberman, p.  197)
  18. ^ Drinkwater, Erin M. (June 14, 2014). "Remembering Storme DeLarverie". GO. Retrieved August 8, 2019.
  19. ^ Fernandez, Manny (June 27, 2010). "A Stonewall Veteran, 89, Misses the Parade". The New York Times.
  20. ^ "Long Live the Legacy of Storme DeLarverie". Vocativ. June 27, 2014. Archived from the original on March 9, 2021. Retrieved February 13, 2019. ٩ی ئازاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  21. ^ "Stonewall Veteran, Drag King Icon Stormé DeLarverie Dies at 93". May 27, 2014. Retrieved October 12, 2017.
  22. ^ DEEPTI HAJELA. "Stonewall activist Storme DeLarverie dies at 93". sandiegouniontribune.com. Associated Press. Retrieved December 15, 2017.
  23. ^ "A Call For Activists to Rally Around Storme Delarverie". Living with Legends: Hotel Chelsea Blog. Retrieved 2020-08-11.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]