ستار وارز باتڵفڕۆنت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

Star Wars Battefront یارییەکی ئەکشنی تەقەکەرە بەرھەمدەھێنرێ لەلایەن EA DICE لەگەڵ کارێکی ھاوبەش لەگەڵ Criterion Games و بڵاو دەکرێتەوە لەلایەن Electronic Arts  یارییەکە زیاتر سوودی لە زنجیرە فیلمەکانی Star Wars وەرگرتووە بەتایبەت بەشی سێیەمی بەناوی Stat Wars: Battlefront و یارییەکە لە مانگی نۆڤەمبەری ٢٠١٥ لەسەر سەرانسەری جیھان بڵاوکرایەوە، لەلایەن ڕەخنەگرانەوە بە ووردی پێداچوونەوەی پێدا کرا و سەرکەوتنی بە دەست ھێنا و لە یەکەم ٢ مانگی دەرچوونی یارییەکە ١٢ میلیۆن کۆپی لێ فرۆشرە.

جەنگی ئەستێرەکان لە پێش جەنگەوە
پەرەپێدەردی ئای سی ئی
بڵاوکەرەوە[[کۆمپانیای ئێلەکترۆنیک ئارتس]]
بەرھەمھێنەرسیگورلینا ینڤاستر[١]
شێوەسازنیکلاس فێگروس
ھوونەرمەندکێن براون
ئاوازدانەرگۆردی هاب
زنجیرەجەنگی ئەستێرەکان لە پێش جەنگەوە
بزوێنەرفرۆست بایت
سەکۆمایکرۆسۆفت ویندۆز
پلەیستەیشن ٤[٢]
ئێکس بۆکس وەن[٢]
بڵاوبوونەوە
  • ئبـ: تشرینی دووەم ١٧, ٢٠١٥
  • ئو: تشرینی دووەم ١٨, ٢٠١٥
  • ئر: تشرینی دووەم ١٩, ٢٠١٥
چەشنتەقەکەری کەسی یەکەم, تەقەکەری کەسی سێیەم
شێواز تاک-یاریزان (یاریی ڤیدیۆیی),[٣] یاریکەری دوانی[٤]

 

گەمەکردن[دەستکاری]

Star Wars Battlefront یارییەکی ئەکشنییە لە ھەمان کاتیشدا شێوازی تەقەکەری کەسی یەکەم و ھەروەھا تەقەکەری کەسی سێیەمیشە کە یاریزان دەتوانێ ھەردوو شێوازەکە بەکاربێنێ ھەر کاتێ پێویستی کرد، یاریزان ھەسارەکان دەپارێزێ لە ئەستێرە جەنگییەکانی گەردوون واتە Star Wars کە کاریان تێکدانی جیھانە، یاریزان چەندین جۆری ئامرازی گواستنەوەی لەلایەو دەتوانێ بەکاری بێنێ وەکو ماتۆڕێ خێرا و AT-ATs کە ھاوشێوەی گیاندارێکی ئەلکترۆنی لەسەر دووپێ دەڕوات، چەک و کارەکتەر و ئامێر و ئەبیڵتییەکانی ناو یارییەکە دەتوانرێ دەستکاری بکرێ، ھەروەھا دەتوانی چەکی نوێ بکەیتەوە، ھەروەھا یارییەکە ڕێنادات بە نیشانە گرتنەوەی یاریزان و دانانی سایتێک لەسەری بەڵام ڕێگەی پێدەدات تا نیشانەکە نزیک بکاتەوە بۆ ئەکویرسیەکی باشتر.


یارییەکە ڕێ بە یاریزانان دەدات کە دوو جۆر تیم کۆنترۆڵ بکەن ئەوانیش Rebel Alliance یاخود Stormtrooperــەکان و سەرجەم کارەکتەرەکانی ناو فیلمەکە لە یارییەکەدا ھەن و دەتوانرێن کۆنترۆڵ بکرێن لەوانەش  Darth Vader، Luke Skywalker Boba Fett، Leia Organa، Han Solo، و Emperor Palpatine و چەند کارەکتەرێکی دیکەی تیایە کە کۆنترۆڵکردنیان بەدەست تۆ نییە وەک R2-D2 و C-3Po کە خۆویستانە کارەکان ئەنجام دەدەن یارییەکە شێوازی ئۆنڵاینی Co-Op ــی تیایە کە دەتوانی میشنەکانی بێ تەواو بکرێ، ھەروەھا یارییەکەش دەتوانرێ بە ئۆفڵاین یاری پێ بکرێ بەڵام مۆدی کامپەینی تیانییە و تۆ دەتوانی لەگەڵ بوتەکان یاخود یاریزانێکی دیکە میشنەکان تەواو بکەی و ھەروەھا شاشەی یارییەکەش دەتوانرێ ببێتە دوو نیوە، و موڵتیپلەیری یارییەکە ٤٠ کەس لە خۆ دەگرێ لەگەڵ ١٥ ماپدا ھەروەھا ٥ ھەسارەی جیاواز وەک: Hoth، Tatooine، Endor. Sullust، Jakku 

پەرەپێدەر[دەستکاری]

گرووپێکی ٣٠ کەسی کە لە EB Games Expo 2015 ــەدا لە سێرڤەرێکی یارییەکە یاری دەکەن

لە مانگی ٥ ـــی ساڵی ٢٠١٣ ــەدا بڵاوکەرەوە Electronic Arts توانی ڕەزامەندی دروستکردنی Star Wars بەدەستبھێن بۆ گەیمینگ کونسوڵەکان کارکردن لەسەر یارییەکە سپێردرا بە DICE، Visceral Games و BioWare و لەسەرەتادا لە E3 2013 ــەدا DICE یارییەکەی پێشکەشکرد لەگەڵ ترایلەرێکی سەرنراکێش و ئینجینی یارییەکە ھەمان ئینجینی یاری Frostbite 3 ــێیە، و Patrick Söderlund کە کاری بەرھەمھێنانی یارییەکەی لە ئەستۆ بوو ووتی '' DICE دەزانێت کە چی پێویستە بۆ یارییەکە ئەنجام بدرێت و DICE نایەوێت ئەنجامەکانی یاری Battefront 2 لەم یارییەدا دووبارە کاتەوە بەڵام ڕێگە بە گۆڕانی Reboot ـەکان نادەین واتە ئەوانەی کە وا لەناو فیلمەکادا ھەبوون '' و Söderlund ووتی کە Battlefront ھەموو کاتێ دروست ناکرێ بەڵام ستافی DICE بە باشترین شێوە ھەوڵ ئەدەن و ستایشی ستافەکەی کرد.

لە مانگی ٦ ــی ٢٠١٤ لە کۆنفرانسی EA لە E3 2014 یارییەکە ڕاگەیەنرا، کە تیادا ھەسارەیەکی سەھۆڵی دەرکەوت کە ئەویش Hoth بوو لەگەڵ ماگێکی دارستاناوی کە ئەویش Endor بوو ھەروەھا ماپێکی دیاریکرا و لە مانگی ١٠ ــی ھەمان ساڵدا ڕایانگەیاند کە یارییەکە لە کریسمسی ٢٠١٥ دەردەچێت ھاوکات لەگەڵ بەشێکی نوێی فیلمەکە بەناوی Star Wars: The Force Awakens، یەکەم گەیمپلەی فیلمیی یارییەکە لە بۆنەیەکی تایبەت بەخش کرا کە بەخێرھاتنێکی گەرمی لێکرا لەلایەن ئامدەبووانی ئەو بۆنەیە، لە مانگی ٤ ــی ٢٠١٥ لە ئاھەنگی Star Wars لە Anaheim لە California یەکەم گەیمپلەی و زانیاری و ھەروەھا دووەم ترایلەری بڵاوبۆوە و ھەروەھا یەکەم زیادکراوی ئاشکرا کرا بەناوی Battle Of Jakku. 


لە مانگی ٤ــی ٢٠١٥ــەدا EA ــەی وادەی دەرچوونی Battlefront ــی ئاشکرا کرد لە باکوردی ئەمریکا لە ١٧ــی مانگی ١١ بڵاو دەبێتەوە و لە ئەورووپا لە ٢٠ ــی مانگ بەڵام دواتر بۆ ١٩ ــی مانگ ڕاگەیەنرا، و ڕاگەیەنرا کە یارییەکە سیستیمی Battlelog پەیڕەو ناکا کە لە یارییەکانی Battlefield ــدا پەیڕەو دەکرا بەڵکو سیستمێکی دیکەی بۆ دانراوە لەلایەن Uprise کە لقێکی EA ــەی و بنکەکەی لە سویدە، کە پێشتر لە سیستیمی Battlelog ــی Battlefield 4 ــدا بەژداری کردبوو، لە ١٥ــی مانگی ٦ ــدا گەیمپلەیەکی یارییەکە لە E3 2015 ــەدا پیشان درا کە تێیدا مۆدی Walker Assault ــی تیا نیشان درابوو کە تێیدا دوو ھێزی  Rebel Alliance و Galactic Empire ــی تیا یاری پێکرا لەگەڵ چەندین جۆری چەک و ئامڕازی گواستنەوەی وەک AT-AT ھەروەھا TIE Fighters لەگەڵ دوو کارەکتەری تایبەت وەک Luke Skywalker و Darth Vader، و ھەر لەو پیشاندانەشدا گەیمپلەیەکی Co-Op پیشاندرا، و بێتای کراوەی یارییەکە بۆ PC و Playstation 4 و Xbox One لە ٨ــی مانگی ١٠ ــەدا کرایە ستۆرەکانەوە، و لە بێتاکەیدا Walker Assault و Drop Zone و چەند مۆدێک و میشنێکی تێدا بوو و بێتاکە لە ١٢ ــی مانگ بڕیار بوو تەواو بێ بەڵام درێژ کرایەوە بۆ ١٣ ــی مانگ و بێتاکەی نزیکەی نۆ میلیۆن و نیو یاریپێکەری ھەبوو کە گەورەترین بێتا بوو لەو بێتایانەی کە EA بڵاوی کردەوە.


زیادکراوەکانی یارییەکە[دەستکاری]

زیادکراوەکانی (DLC) ــیەکانی یارییەکە و یەکەم زیادکراوە بەناوی Battle Of Jakku بوو کە لە ئاھەنگی Star Wars لە ٢٠١٥ بڵاوکرایەوە و لە ٨ ــی مانگی ١٢ ــی ٢٠١٥ بوو بە فری، و ھەروەھا سیزن پاسی یارییەکە لە ١٢ــی مانگی ١٠ ــی ٢٠١٥ ڕاگەیەنرا کە ٤ زیادکراوی تێدا بوو.

Battle Of Jakku[دەستکاری]

battle of jakku یەکەم زیادکراوی یارییەکە بوو کە بە فەرمی لە ٨ ــی مانگی ١٢ ــی ٢٠١٥ ــەدا ڕاگەیەنرا کە ھەفتەیەک پێش ئەوە بۆ ئەو یاریزانانە ھات کە یارییەکەیان پری ئۆردەر کردبوو، لە ١ــی ١٢ــەی ٢٠١٥ــەدا کە تێیدا دوو ماپی تێدا بوو لە ھەسارەی Jakku و ڕووداوەکە ٢٩ ساڵ پێش ڕووداوەکانی Star Wars: The Force Awakens بوو. 

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Meet EA's Sigurlina Ingvarsdottir, producer of Star Wars Battlefront". Retrieved April 15, 2017.
  2. ^ ئ ا "Star Wars: Battlefront is a celebration of the original trilogy". GamesRadar. نیسان 17, 2015. Archived from the original on April 21, 2015. Retrieved April 20, 2015.
  3. ^ Good, Owen S. (نیسان 18, 2015). "Star Wars Battlefront Will Have Offline Singleplayer, Won't Use Battlelog". Polygon. Retrieved April 19, 2015.
  4. ^ "Co-Op And 60 FPS, But No Campaign Or Space Battles". Inquisitr. نیسان 17, 2015. Retrieved April 19, 2015.