سایلۆی جۆی کەنەدا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سایلۆی جۆی کەنەدا

سایلۆی جۆی کەنەدا (بە ئینگلیزی: Canada Malting Silos) یەکێکە لەو دوو سایلۆیەی تۆرۆنتۆ کە لەماوەی ڕابردوو بۆکاری ئاوجۆکاری بەکارھێنراوە سایلۆکە دەکەوێتە ھاربۆرفرۆنت لە ئەنتاریۆ لە کەنەدا. دەکەوێتە بندەکی شەقامی باتێرست لە باتێرست کوای (ئییران کوای)، سایلۆکان لە ساڵی ١٩٢٨ دروست کراوە بۆ خەزنکردنی جۆ بۆ ھاوبەشگای ماڵتینگی کەنەدا. کە لەم جۆیە باشترین و بەناوبانگترین وێسکی کەنەدایان دروست دەکرد، یەکێکە لە کارە گرنگەکانی تەلارسازی پیشەسازی لە تۆرۆنتۆ، چونکە پێشتر کۆگاکانی دانەوێڵە لە تەختە و دار دروست دەکران کە بەردەوام مەترسی گڕگرتنیان لەئارادابوو، ئەم سایلۆیە کە لە کۆنکریت دروست کراوە ئەم مەترسییەی ڕەواندووەتەوە.[١] سایلۆیەکە داھێنانێک بوو لەگەڵ کارگەکانی کاریگەرییەکی زۆریان ھەبوو لەسەر تەلارسازی ھاوچەرخ لە کەنەدا. لە ساڵی ١٩٤٤ نووسینگەیەکی گۆیی بۆ زیادکرا، نووسینگەکەی یەکەمی کە لە ساڵی ١٩٢٨ دروست کرا لەگەڵ بناغەی سایلۆیەکە بوون بە دوو بەشی سەرەکی سایلۆکە، بەرزییەکەی ١٢٠ پێ (٣٧ مەتر) بەرزن و کۆگاکانیشی کە لە ساڵی ١٩٤٤ دروستکراون ١٥٠ پێ (٤٦ مەتر) بەرزن.[٢] لە ساڵی ١٩٨٠دا چۆڵ کرا و بۆ ڕوخاندن دیاریکرا، بەڵام لەلایەن شارەوانی تۆرۆنتۆوە ڕێگری لە ڕووخانی کرا بە شوێنەوارێکی کەلەپووری دیاری کرا. گرووپێک بە ناوی میترۆنۆمی کەنەدای تێکەڵ کرد، بە سەرۆکایەتی سەرۆک جۆن ھاریس، ھیوایان خواست کە سایلۆکان بگۆڕن بۆ مۆزەخانەی مۆسیقا یان پارکی تێمی. شاری تۆرۆنتۆش بە شوێنی مۆزەخانەی مێژووی شارەوانی دەزانێت.[٣]

دواتر شارەوانی ڕازی بوو کە ناوچەکانی دەورووبەری سایلۆکە بڕوخێندرێت و لەجێگاکەی پڕۆژەی وەھا دابمەزرێت کە لەگەڵ سایلۆکان ببنە تەواوکەری یەکتر و دیمەنێکی جوان ببەخشن بۆیە لە سەرەتای مانگی ئەیلوولی ٢٠١٠ ھەنگاوی یەکەمی داڕووخانی دەورووبەری سایلۆکە دەستی پێکرد.[٤] ھێشتا بە فەرمی ھیچ پڕۆژەیەک نەخراوەتە ڕوو تا بزانن چی لێ بکەن ئەم بڕیارەیان بۆ دواتر ھەڵگرتووە.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Infiltration: The Canada Malting Plant". www.infiltration.org. Retrieved 2021-09-11.
  2. ^ https://www.toronto.ca/legdocs/2000/agendas/council/cc/cc001003/edp9rpt/cl017.pdf
  3. ^ "Metronome Canada - Canada's Music City". metronomecanada.com. Retrieved 2021-09-11. ٦ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "T.O. eyes waterfront for history showcase". thestar.com (بە ئینگلیزی). 2007-04-02. Retrieved 2021-09-11.
  5. ^ City looks to develop former Canada Malting site ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. The Globe and Mail September 15, 2010