سانت جۆنز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سانت جۆنز
شار
شاری سانت جۆنز
لە سەرەوە، چەپ بۆ ڕاست: خۆرئاوابوون لە گردی سیگناڵەوە، خانووی ڕۆو، بورجی کابۆت لەسەر گردی سیگناڵ، بازلیکای سانت جۆن باپتیست، بینای کۆنفیدڕاڵی
لە سەرەوە، چەپ بۆ ڕاست: خۆرئاوابوون لە گردی سیگناڵەوە، خانووی ڕۆو، بورجی کابۆت لەسەر گردی سیگناڵ، بازلیکای سانت جۆن باپتیست، بینای کۆنفیدڕاڵی
ئاڵای سانت جۆنز

سانت جۆنز (بە ئینگلیزی: St. John's) پایتەخت و گەورەترین شاری پارێزگای نیوفاوندلاند و لابرادۆری کەنەدایە . سانت جۆن یەکێکە لە کۆنترین و ڕۆژهەڵاتترین شارەکانی ئەمریکای باکوور, کە زاڵە بەسەر ژیانی ئابووری و کولتووری پارێزگای نیوفاوندلاند و لابرادۆر. ئەم بەندەرە گرنگە ناوەندی بازرگانی و پیشەسازی دوورگەی نیوفاوندلاند و جەمسەری ماسیگرتنەکەیەتی. سانت جۆن ڕۆژهەڵاتترین شوێنی هێڵی ئاسنی کەنەدا و زۆرێک لە هێڵی ئاسمانی ناوخۆییە. [١]

ناوی ناوچەکە پەیوەندی بەو باوەڕەوە هەیە کە جۆن کابۆت لە ڕۆژی لەدایکبوونی یۆحەنا باپتیست لە ساڵی ١٤٩٧ گەیشتە ئەم بەندەرە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕەنگە ئەمە ئەفسانەیەک بێت کە هاوڕێی نیشتەجێبوونی بەریتانییەکان بووبێت. ئەگەرێکی واقیعیتر ئەوەیە کە گوندێکی ماسیگرتن بە هەمان ناو بۆ زۆربەی سەدەی ١٦ بەبێ نیشتەجێبوونی هەمیشەیی بوونی هەبووە. [٢]

ئەم شارە مێژوویەکی دەوڵەمەندی هەیە و لە جەنگی حەوت ساڵە و جەنگی سەربەخۆیی ئەمریکا و جەنگی ١٨١٢دا ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە. یەکەم سیگناڵی بێ وایەر کە لەلایەن گولیلمۆ مارکۆنیەوە نێردراوە، کە یەکەم گواستنەوەی سیگناڵی بێ وایەری ترانزاتلانتیک بوو، لە شاری سانت جۆن وەرگیرا. [٣] مێژوو و کولتوری ئەم شارە وایکردووە ببێتە شوێنێکی گرنگی گەشتیاری. [٤] لە شیعرەکانی دانچاد ڕۆا ماککۆنمارا (١٧١٥-١٨١٠) و لە نێو زمانەوانی ئێرلەندی لە نیوفاوندلاند، سانت جۆن بە "جۆنستاون" ناودەبرا . [٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "St. John's" (بە ئینگلیزی).
  2. ^ "Newfoundland History - Early Colonization and Settlement of Newfoundland". faculty.marianopolis.edu.
  3. ^ "Fessenden and Marconi: Their Differing Technologies and Transatlantic Experiments During the First Decade of this Century" (بە ئینگلیزی).
  4. ^ "Photos: Top 10 Oceanfront Cities -- National Geographic". web.archive.org. 2015-02-05. Archived from the original on 5 فوریه 2015. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)CS1 maint: bot: original URL status unknown (link)
  5. ^ Edited by Natasha Sumner and Aidan Doyle (2020), North American Gaels: Speech, Song, and Story in the Diaspora, McGill-Queen's University Press.