زەریفە غەفاری
زەریفە غەفاری | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ھەرێمی پاکیتا، ئەفغانستان |
نیشتەجێی | کابول |
نەتەوە | ئەفغانی |
خوێندنگە | زانکۆی پەنجاب لە پاکستان |
پیشە | خوبەڕێوبەر سەرۆکی شارەوانی |
ناسراوە بە | چالاکوانی مافەکانی ژنان |
خەڵاتەکان | خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی |
زەریفە غەفاری کەسایەتی چالاکوان، پارێزەر، خۆبەڕێوبەر و سیاسیی ئەفغانییە.[١] لە ئێستادا سەرۆکی شارەوانی شاری مەیدانە، کە پایتەختی ھەرێمی وەرداک لە ئەفغانستان.[٢] زەریفە یەکێکە لە گەنجترین سەرۆک شارەوانییەکانی ئەفغانستان کە لەتەمەنی ٢٦ ساڵیدا بووبە سەرۆکی شارەوانی شارێکی ئەفغانستان. زەریفە ناسراوە بە ھاندانی بەبەھێزکردنی مافەکانی ژنان لە ئەفغانستان.[٣]
ژیان[دەستکاری]
زەریفە لە ئامادەیی حەلیمە خازان خوێندوویەتی لە ھەرێمی پاکیتا، بۆ خوێندنی باڵاش چووەتە پاکستان و لە زانکۆی پەنجاب خوێندنی زانکۆی تەواوکردووە.[١] لە تەممووزی ٢٠١٨، بەفەرمی بوو بە سەرۆکی شارەوانی شاری مەیدان، لەژێر دەسەڵاتی سەرۆککۆماری ئەفغانستان ئەشڕەف غانی.[٤] ئەمەش وێڕای ئەوەی درەنگتر لەوادەی خۆی ھاتە سەر ئەم پۆستە، بەھۆی دەستێوەردانی سیاسییەکانی دیکە.[٥] ھەر لەڕۆژی یەکەمی کارکردنیدا وەک سەرۆکی شارەوانی ڕووبەڕووی ئاستەنگ و ھەڕەشەبوویەوە، کاتێک لەلایەن گرووپێکی پیاو ڤیدیۆی گیرا و ھەڕەشیان لێکرد بۆئەوەی دەستلەکاربکێشێتەوە.[٦] جگە لەوانەش ھەڕەشی کووشتنی لێکرا لەلایەن تاڵیبان و داعش لەدوای ھاتنەسەرکاری وەک سەرۆکی شارەوانی.[٧] لە ئازاری ٢٠١٩، زەریفە سوێندی بونو بە سەرۆک شارەوانی شاری مەیدانی خوارد. زەریفە کەمپەینێکی سازکرد بۆ پاکڕاگرتنی ژینگە و فڕێدانی پاشەڕۆ لە شارەکەی، ھەروەھا ناوبراو بووە نموونەیەک بۆ ژنانی دیکەی ناوچەکە.[٨]
خەڵات[دەستکاری]
لە ساڵی ٢٠١٩، لەلایەن تۆڕی بی بی سی وەک یەکێک لە ژنە ١٠٠ کاریگەرەکەی جیھان بۆئەو ساڵە ھەڵبژێردرا.[٩] زەریفە لە ئازاری ٢٠٢٠، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٨]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ ئ ا "Database of Zarifa Ghafari". www.afghan-bios.info. Retrieved 2019-11-20.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ News, Ariana. "ROKH: Interview with Zarifa Ghafari, the Mayor of Maidan Wardak province". Ariana News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2019-11-20.
{{cite web}}
:|last=
has generic name (help) - ^ "Education Is the Key to Empowering Afghan Women". thediplomat.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2019-11-20.
- ^ "Female Mayor in Afghanistan Anticipates Her Impending Assassination". therealistwoman (بە ئینگلیزی). 2019-10-23. Retrieved 2019-11-20. ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "Newly-appointed female Afghan mayor barred from taking office". The Khaama Press News Agency (بە ئینگلیزی). 2018-12-16. Retrieved 2019-11-20.
- ^ Faizi, Fatima; Nordland, Rod (2019-10-04). "Afghan Town's First Female Mayor Awaits Her Assassination". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2019-11-20.
- ^ "In The Spotlight: Female Afghan mayor defies stereotypes, Taliban". news.cgtn.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2019-11-20.
- ^ ئ ا "2020 International Women of Courage Award". United States Department of State (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-03-13.
- ^ "BBC 100 Women 2019: Who is on the list?" (بە ئینگلیزی). 2019-10-16. Retrieved 2019-11-20.