بۆ ناوەڕۆک بازبدە

زنجیرەبلۆک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە زنجیرەی بلۆکەوە ڕەوانە کراوە)
پێکھاتنی زنجیرەبلۆک

زنجیرەبلۆک یان زنجیرەی قەوارەکان، بلۆک چەین (بە ئینگلیزی: Blockchain)[١] ڕیزبەندی گەشە ئەستێنی تۆمارەکانە، بەناوی بلۆک، کە بە نووسینێکی نھێنی بەیەکەوە گرێدراون.[٢] ھەر بلۆکێک شفرەی نھێنی (کریپت و ھاش) بلۆکی پێشوو و زانیاریی دیکە لەخۆ دەگرێت.[٣][٤] ئەم جۆرە لە دروستکردنی "گرێ" لە شێوازی درەختێک دروست کراوە کە بە درەختی «مێرکل» بەناوی زانایەکەوە کە وا دەکات ژمارەی گرێکان نەبێتە هۆی زۆربونی ژمارەی کردارەکان تا گەڵاکانی درەختێک بناسرێتەوە.[٥]

ئامانج لە بەکارهێنانی زنجیرەبلۆک بۆ بەکارهێنانی وەک «تۆمارێکی حیسابات» ئەوەیە کە بکرێ تێیدا هەر "بلۆک"ێکی تازە بێتە ناوەوە سیستمەکە بتوانن پشتڕاستی بکەنەوە. واتە بە پرۆتۆکۆلێکی تایبەت، بە شێوازی «تاک-بۆ-تاک» (peer-to-peer) سیستمێکی پەرشکراو هەبێت کە بتوانێت هەر بلۆکێکی تازە پێشنیارکرا لەلایەن یەکێک لە "یەکە"کانی تۆڕەکەوە، پشتڕاست بکرێتەوە. هەرچەندە هەر یەکێک لەم بلۆکانە نەگۆڕ نین، سیستمەکە بە گشتی وا دەکات کە پارێزراو بێت و هەڵەی تێدا نەبێت. بۆیە پێناسە کراوە بە "کراوەیە، تۆماری حیساباتێکی پەرشکراوە کە دەتوانێت تۆماری مامەڵەی نێوان دوو لایەن بکات بە کارایی و بەشێوازێک کە پشتڕاستکرێتەوە بۆ هەتاهەتایی".[٦]

ژمارەی تۆماری ئاڵوگۆڕکردن/مامەڵە بە دراوە دیجیتاڵیەکان لە ٢٠١١ بۆ ٢٠٢١

زنجیرەبلۆک لەلایەن کەسێک یان کەسانێکی نەناسراوەوە داهێنرا بە ناوی نهێنی «ساتۆشی ناکامۆتۆ» لە ٢٠٠٨ بۆ جێبەجێکردنی تۆماری حیساباتی پارەی کریپتۆی بیتکۆین.[٧] ناسنامەی ساتۆشی ناکامۆتۆ تا ئێستا بە نەزانراوی ماوەتەوە. داهێنانی زیجیرەبلۆک و بیتکۆین بووە یەکەم دراوی دیجیتاڵی بۆ چارەسەکردنی کێشەی دەبڵ سەرفکردن بێ ئەوەی پێویست بکات کەسێک یان لایەنێک ببێتە سەنتەر. دەبڵ سەرفکردن بریتیە لە کردارێک کە تێیدا لایەنێک بتوانێت لە یەک کاتدا یەک دراو بدات بە دوو لایەن، واتە کەسێک ١٠٠٠ دیناریەک بدات بە دوو کەسی جیاواز لە یەک کاتدا. لە دراوی ئاساییدا ئەمە بە ڕیزبەندی سەر دراوە کاغەزییەکە پارێزراوە کە ئەگەر تەزویر کرا زەحمەتە وەرگر بتوانێت ئەو بەو هەڵەیە بزانێت.

بە کارھێنانەکان

[دەستکاری]

تەکنۆلۆژیای زنجیرەبلۆک دەتوانێت لە زۆر بوار بەکار بێت. بەکارھێنانی سەرەکیی زنجیرەبلۆک ئەمڕۆ دەفتەری گشتی بڵاوەبوو لە دراوە ڕەمزییەکان، بەتایبەت بیتکۆینە. چەند بەرھەمی پێنەگەیشتووی چالاکی سەلماندنی مەبەست لە دوای ٢٠١٦ ھەن.[٨] مامەڵەچییەکانیش تا ئێستا مەیلیان بۆ دانانی زنجیرەبلۆک لە ناوکی پێکھاتەی مامەڵەکردندا نیشان نداوە.[٩]

یەکێکی تر لە بەکارهێنانەکانی بریتیە لە تۆماری «گرێبەستی ژیر»، کە تێیدا بە پێناسەی زنجیرەبلۆک دەکرێت دوو لایەن ڕێکەون لەسەر «گرێبەستێک» بەبێ ئەوەی پێویست بکات کەسی سێیەم ببێتە گەرەنتیپێدەری ئەو ڕێکەوتنە. [١٠] تا ئێستا ئەمە نەخراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە لەبەر ئەوەی دەگوترێت لایەنی یاسایی و کەمی بەکارهێنان ڕێگرە.[١١] لایەنەکانی دیکەش وەک سیستمی گرێبەستی ژیر بەهۆی کەمیی بەکارهێنانەوە بە شێوازێکی بەرچاوە بەکار نەهاتوون، هەروا لە دوای هاتنی پەتای کۆرۆنا ڤایرۆسیشەوە دەگوترێت کە دەزگا تەندروستییەکان بۆ «شوێنپێهەڵگرتن»ی توشبووان و تاقیکردنەوە تەماشای چارەسەری زنجیرەبلۆکیان کردووە.[١٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Leaderless, Blockchain-Based Venture Capital Fund Raises $100 Million, And Counting». Fortune (بە ئینگلیزی). لە 1ی ئابی 2020 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  2. ^ «A Venture Fund With Plenty of Virtual Capital, but No Capitalist». The New York Times. 21ی ئایاری 2016. لە 1ی ئابی 2020 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  3. ^ Bitcoin and cryptocurrency technologies: a comprehensive introduction. Princeton University Press. July 19, 2016. ISBN 978-0-691-17169-2. لە 1ی ئابی 2020 ھێنراوە. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  4. ^ Bitcoin and cryptocurrency technologies: a comprehensive introduction. Princeton: Princeton University Press. 2016. ISBN 978-0-691-17169-2.
  5. ^ Merkle، Ralph C. (1988). Pomerance، Carl (ed.). «A Digital Signature Based on a Conventional Encryption Function». Advances in Cryptology — CRYPTO ’87. Lecture Notes in Computer Science (بە ئینگلیزی). Berlin, Heidelberg: Springer: 369–378. doi:10.1007/3-540-48184-2_32. ISBN 978-3-540-48184-3.
  6. ^ «The Truth About Blockchain». Harvard Business Review. 2017-01-01. ISSN 0017-8012. لە 2021-03-27 ھێنراوە.
  7. ^ «The great chain of being sure about things». The Economist. 2015-10-31. ISSN 0013-0613. لە 2021-03-27 ھێنراوە.
  8. ^ «Blockchain Top Trends In 2017 | Articles | Big Data». channels.theinnovationenterprise.com (بە ئینگلیزی). Innovation Enterprise Ltd. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە 22ی تشرینی دووەمی 2020 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  9. ^ «CLS dips into blockchain to net new currencies». www.ft.com. The Financial Times Ltd. 27ی ئەیلوولی 2016. لە 22ی تشرینی دووەمی 2020c79cdbb24f16 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  10. ^ Franco، Pedro (2014-11-24). Understanding Bitcoin: Cryptography, Engineering and Economics (بە ئینگلیزی). John Wiley & Sons. ISBN 978-1-119-01916-9.
  11. ^ Governatori، Guido (2018-12-01). «On legal contracts, imperative and declarative smart contracts, and blockchain systems». Artificial Intelligence and Law (بە ئینگلیزی). 26 (4): 377–409. doi:10.1007/s10506-018-9223-3. ISSN 1572-8382.
  12. ^ Castellanos، Sara (2020-04-23). «A Cryptocurrency Technology Finds New Use Tackling Coronavirus». Wall Street Journal (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0099-9660. لە 2021-03-27 ھێنراوە.