زنجیرەبلۆک

زنجیرەبلۆک یان زنجیرەی قەوارەکان، بلۆک چەین (بە ئینگلیزی: Blockchain)[١] ڕیزبەندی گەشە ئەستێنی تۆمارەکانە، بەناوی بلۆک، کە بە نووسینێکی نھێنی بەیەکەوە گرێدراون.[٢] ھەر بلۆکێک شفرەی نھێنی (کریپت و ھاش) بلۆکی پێشوو و زانیاریی دیکە لەخۆ دەگرێت.[٣][٤] ئەم جۆرە لە دروستکردنی "گرێ" لە شێوازی درەختێک دروست کراوە کە بە درەختی «مێرکل» بەناوی زانایەکەوە کە وا دەکات ژمارەی گرێکان نەبێتە هۆی زۆربونی ژمارەی کردارەکان تا گەڵاکانی درەختێک بناسرێتەوە.[٥]
ئامانج لە بەکارهێنانی زنجیرەبلۆک بۆ بەکارهێنانی وەک «تۆمارێکی حیسابات» ئەوەیە کە بکرێ تێیدا هەر "بلۆک"ێکی تازە بێتە ناوەوە سیستمەکە بتوانن پشتڕاستی بکەنەوە. واتە بە پرۆتۆکۆلێکی تایبەت، بە شێوازی «تاک-بۆ-تاک» (peer-to-peer) سیستمێکی پەرشکراو هەبێت کە بتوانێت هەر بلۆکێکی تازە پێشنیارکرا لەلایەن یەکێک لە "یەکە"کانی تۆڕەکەوە، پشتڕاست بکرێتەوە. هەرچەندە هەر یەکێک لەم بلۆکانە نەگۆڕ نین، سیستمەکە بە گشتی وا دەکات کە پارێزراو بێت و هەڵەی تێدا نەبێت. بۆیە پێناسە کراوە بە "کراوەیە، تۆماری حیساباتێکی پەرشکراوە کە دەتوانێت تۆماری مامەڵەی نێوان دوو لایەن بکات بە کارایی و بەشێوازێک کە پشتڕاستکرێتەوە بۆ هەتاهەتایی".[٦]

زنجیرەبلۆک لەلایەن کەسێک یان کەسانێکی نەناسراوەوە داهێنرا بە ناوی نهێنی «ساتۆشی ناکامۆتۆ» لە ٢٠٠٨ بۆ جێبەجێکردنی تۆماری حیساباتی پارەی کریپتۆی بیتکۆین.[٧] ناسنامەی ساتۆشی ناکامۆتۆ تا ئێستا بە نەزانراوی ماوەتەوە. داهێنانی زیجیرەبلۆک و بیتکۆین بووە یەکەم دراوی دیجیتاڵی بۆ چارەسەکردنی کێشەی دەبڵ سەرفکردن بێ ئەوەی پێویست بکات کەسێک یان لایەنێک ببێتە سەنتەر. دەبڵ سەرفکردن بریتیە لە کردارێک کە تێیدا لایەنێک بتوانێت لە یەک کاتدا یەک دراو بدات بە دوو لایەن، واتە کەسێک ١٠٠٠ دیناریەک بدات بە دوو کەسی جیاواز لە یەک کاتدا. لە دراوی ئاساییدا ئەمە بە ڕیزبەندی سەر دراوە کاغەزییەکە پارێزراوە کە ئەگەر تەزویر کرا زەحمەتە وەرگر بتوانێت ئەو بەو هەڵەیە بزانێت.
بە کارھێنانەکان
[دەستکاری]تەکنۆلۆژیای زنجیرەبلۆک دەتوانێت لە زۆر بوار بەکار بێت. بەکارھێنانی سەرەکیی زنجیرەبلۆک ئەمڕۆ دەفتەری گشتی بڵاوەبوو لە دراوە ڕەمزییەکان، بەتایبەت بیتکۆینە. چەند بەرھەمی پێنەگەیشتووی چالاکی سەلماندنی مەبەست لە دوای ٢٠١٦ ھەن.[٨] مامەڵەچییەکانیش تا ئێستا مەیلیان بۆ دانانی زنجیرەبلۆک لە ناوکی پێکھاتەی مامەڵەکردندا نیشان نداوە.[٩]
یەکێکی تر لە بەکارهێنانەکانی بریتیە لە تۆماری «گرێبەستی ژیر»، کە تێیدا بە پێناسەی زنجیرەبلۆک دەکرێت دوو لایەن ڕێکەون لەسەر «گرێبەستێک» بەبێ ئەوەی پێویست بکات کەسی سێیەم ببێتە گەرەنتیپێدەری ئەو ڕێکەوتنە. [١٠] تا ئێستا ئەمە نەخراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە لەبەر ئەوەی دەگوترێت لایەنی یاسایی و کەمی بەکارهێنان ڕێگرە.[١١] لایەنەکانی دیکەش وەک سیستمی گرێبەستی ژیر بەهۆی کەمیی بەکارهێنانەوە بە شێوازێکی بەرچاوە بەکار نەهاتوون، هەروا لە دوای هاتنی پەتای کۆرۆنا ڤایرۆسیشەوە دەگوترێت کە دەزگا تەندروستییەکان بۆ «شوێنپێهەڵگرتن»ی توشبووان و تاقیکردنەوە تەماشای چارەسەری زنجیرەبلۆکیان کردووە.[١٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Leaderless, Blockchain-Based Venture Capital Fund Raises $100 Million, And Counting». Fortune (بە ئینگلیزی). لە ١ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Popper، Nathaniel (٢١ی ئایاری ٢٠١٦). «A Venture Fund With Plenty of Virtual Capital, but No Capitalist». The New York Times. لە ١ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Bitcoin and cryptocurrency technologies: a comprehensive introduction. Princeton University Press. ١٩ی تەممووزی ٢٠١٦. ژپنک ٩٧٨-٠-٦٩١-١٧١٦٩-٢. لە ١ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Narayanan، Arvind؛ Bonneau، Joseph؛ Felten، Edward؛ Miller، Andrew؛ Goldfeder، Steven (2016). Bitcoin and cryptocurrency technologies: a comprehensive introduction. Princeton: Princeton University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٦٩١-١٧١٦٩-٢.
- ^ Merkle، Ralph C. (1988). Pomerance، Carl (ed.). «A Digital Signature Based on a Conventional Encryption Function». Advances in Cryptology — CRYPTO ’87. Lecture Notes in Computer Science (بە ئینگلیزی). Berlin, Heidelberg: Springer: ٣٦٩–٣٧٨. doi:١٠.١٠٠٧/٣-٥٤٠-٤٨١٨٤-٢_٣٢. ژپنک ٩٧٨-٣-٥٤٠-٤٨١٨٤-٣.
- ^ «The Truth About Blockchain». Harvard Business Review. ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧. ISSN ٠٠١٧-٨٠١٢. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «The great chain of being sure about things». The Economist. ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥. ISSN ٠٠١٣-٠٦١٣. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Blockchain Top Trends In 2017 | Articles | Big Data». channels.theinnovationenterprise.com (بە ئینگلیزی). Innovation Enterprise Ltd. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Martin، Katie (٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٦). «CLS dips into blockchain to net new currencies». www.ft.com. The Financial Times Ltd. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Franco، Pedro (٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤). Understanding Bitcoin: Cryptography, Engineering and Economics (بە ئینگلیزی). John Wiley & Sons. ژپنک ٩٧٨-١-١١٩-٠١٩١٦-٩.
- ^ Governatori، Guido؛ Idelberger، Florian؛ Milosevic، Zoran؛ Riveret، Regis؛ Sartor، Giovanni؛ Xu، Xiwei (١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨). «On legal contracts, imperative and declarative smart contracts, and blockchain systems». Artificial Intelligence and Law (بە ئینگلیزی). ٢٦ (4): ٣٧٧–٤٠٩. doi:١٠.١٠٠٧/s١٠٥٠٦-٠١٨-٩٢٢٣-٣. ISSN ١٥٧٢-٨٣٨٢.
- ^ Castellanos، Sara (٢٣ی نیسانی ٢٠٢٠). «A Cryptocurrency Technology Finds New Use Tackling Coronavirus». Wall Street Journal (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN ٠٠٩٩-٩٦٦٠. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.