زمانە فەرمییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

زمانە فەرمییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو شەش زمانەیە کە لە کۆبوونەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بەکاردەهێنرێن و هەموو بەڵگەنامە فەرمییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان تێیدا دەنووسرێن.[١][٢] لە شەش زمانەکەدا چوار زمانی فەرمی یان زمانی نەتەوەیی ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشە و دوو زمانەکەی دیکەش بەهۆی زۆری ژمارەی قسەکەرەکانیانەوە بەکاردەهێنرێن. بە ڕێکوپێکی ئەلفوبێی لاتینی، ئەوانیش بریتین لە:

  • عەرەبی | (عەرەبی ستانداردی مۆدێرن) | لە جیهانی عەرەبیدا بەکاردێت.
  • چینی | (چینی ماندارین بە پیتی چینی سادەکراو) | زمانی فەرمی کۆماری گەلی چین.
  • ئینگلیزی | زمانی فەرمی (دیفاکتۆ)ی ئەمریکا و بەریتانیا، هەروەها کەنەدا و ئوسترالیا و نیوزلەندا.
  • فەرەنسی | زمانی فەرمی فەرەنسا، لەسەر ئاستی فیدراڵی و لە ناوچەیەکی (والۆنیا)ی بەلجیکا، یەکێکە لە چوار زمانی فەرمی سویسرا، فەرمی لە کەنەدا و تاکە زمانی فەرمی لە پارێزگای کیوبیک. بە مەزەندەکردن ١٤١ ملیۆن کەس لە ئەفریقا لە ساڵی ٢٠١٨دا قسەی پێدەکەن، لە ٣٤ وڵات و خاکدا بڵاوبوونەتەوە.
  • ڕووسی | زمانی فەرمی فیدراسیۆنی ڕووسیا.
  • ئیسپانی | زمانی فەرمی، یان نیشتمانی لە ١٨ وڵات و یەک خاک لە ئەمریکا، زۆربەیان ئەمریکای لاتین، ئیسپانیا و گینیا ئیکواتۆریال.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Universal Declaration of Human Rights: translation into Chinese. Title Universal Declaration of Human Rights: translation into Chinese {...} Language(s) 中文 (Chinese){...}Alternate names: Beifang Fangyan, Guanhua, Guoyu, Hanyu, Huayu, Mandarin, Northern Chinese, Putonghua, Standard Chinese, Zhongguohua, Zhongwen
  2. ^ "Union Nation Official Languages". Archived from the original on 18 May 2018. Retrieved 9 May 2018.