زمانی سوێدی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە زمانی سویدیەوە)
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
سویدی
سڤێنسکا/svenska
خوێندنەوە [ˈsvɛ̂nskâ]
قسەی پێدەکرێ لە


 سوید (٩/٤ میلیۆن)
 فینلاند (٢٩٠، ٠٠٠)
 ویلایەتە یەکگرتووەکان (٧٠، ٠٠٠)
 ئیسپانیا (٤٠، ٠٠٠)
 شانشینی یەکگرتوو (٣٠، ٠٠٠)
 کەنەدا (٢٠، ٠٠٠)

 ئوکراینا (١٠، ٠٠٠)
ناوچە ئورووپای باکووری، بەشێکی ویلایەتە یەکگرتووەکان و وڵاتانی تر.
ژمارەی ئاخێوەران ١٠ میلیۆن  (٢٠٠٦)
بنەماڵەی زمان
ھیندوئەورووپایی
سیستەمی نووسین ئەلفوبێی لاتینی (ئەلفوبێی سویدیڕوونی (ھەتا سەدەی ١٣یەم)
ڕەوشی فەرمیبوون
زمانی فەرمییە لە  سوید
 فینلاند
 یەکێتیی ئەورووپا
لێژنەی باکووری
سامان دەدرێتەوە بەدەستی لێژنەی زمانی سویدی (لە سوید)
ئیتستیتووی تۆژینەوە بۆ زمانەکانی فینلاند (لە فینلاند)
کۆدەکانی زمان
ISO 639-1 sv
ISO 639-2 swe
ISO 639-3 swe
Linguasphere 52-AAA-ck to -cw
Distribution-sv.png
ناوچەکانی بە زۆرینە سویدی‌ئاخێو
ئەم پەڕەیە ھێماکانی فۆنەتیکی IPA بە یوونیکۆدی تێدایە. بەبێ پشتیوانیی نیشاندانی یوونیکۆد، لەوانەیە لە جێگەی کاراکتەرەکانی یوونیکۆد، نیشانەی پرسیار، چوارگۆشەکان یان ھێماکانی تر ببینی.

زمانی سوێدی یەکێکێکە لە زمانە ھیندۆئەوڕوپیەکان، لەخێزانی زمانەکانی گێرمەنی باکور وە نزیکەی ٩ میلیۆن کەس ئاخاوتنی پێدەکات[١] زۆرینەی ئەوانەی بەم زمانە دەدوێن دانیشتوی سوێدن لەگەڵ ھەندێک لە دانیشتوانی فنڵەندا(بەتایبەت کەناراوەکانی فنلندا و دورگەکانی ئۆڵان)سوێدی زۆر لە زمانی نەرویژ نزیکە تا ڕادەیەکیش لە زمانی دانماڕکی کە ھەرسێکیان سەر بەیەک خێزانی زمانن وە لە ڕەگی زمانە کۆنەکانی ئەسکەندەنافیاوە رەگیان ھەڵ کوتیوە. ئەوزمانە کۆنەی کە زێلە گێرمەنیەکان بەکاریان دەھێنا کاتێک لە ئەسکەندەناڤیا نیشتەجێبون لەسەردەمی ڤاکینگ.

زمانی سوێدی ئەوەی کە ئێستا زمانی میللەتی سوێدە . چرۆی کرد و گەشەی کرد بەچەندین ساڵ لە شێوەزاری سوێدی ناوەڕاست لەسەدەی نۆزدەھەم٫ پاشان چاکسازی بۆکرا لەسەرەتاکانی سەدەی بیستەم ٫لەگەڵ جیابونەوەو سەرھەڵدانی چەند شێوەزارێک. وەک ھەندێ لە ناوچە گوند نشینەکان. بەڵام ئەوەی ئێستا ئیشی پێدەکرێت زمانێکی یەکگرتوو و پوختە لەگەڵ ڕێزمانێکی ڕوون. ھەرچەندە ھەندێ ناوچەی سوێد شێواز و جۆرێکی تایبەتیان ھەیە لە دەڕبڕینی وشەو ئاخاوتن ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ۆی بەرفراوانی و پەرتەوازەی خەلکەکە بەم ژمارە کەمە و ئەم ڕووبەرە فراوانە لەماوەئ سەدەکانی ڕابردوو بەڵام ئێستا ئەم جیاوازیە تا ڕادەیەکی باش نەماون بەھۆی خوێندنێکی یەکگرتوو و پەیدابوونی پەیوەندیە ئەلیکترۆنیەکان و دەزگا ڕاگەیاندنەکان کە بە یەک شێوەزار دەخوێندرێ و پێشکەش دەکرێت.

ڕێچکەی ڕێزبەندی بۆ دەربڕینی رستە بریتیە لە (بکەر+کار+تەواوکەر) بەڵام زۆرجاران ئەم ڕێزبەندیە سەرەو ژێر دەکرێت لەسەر زمان ئەمیش بە مەبەستی ڕەوانبێژی٫زمانێکی نزیکە لە ئینگلیزی وە بارە جیاوازەکانی کەمە کە تەنھا خۆی لە جیاوازی (نێر و مێ)دەگرێتەوە لەگەڵ بارەکانی تاک و کۆ.

لە ڕوی ڕێزمانیەوە نزیکی ئینگلیزیە وە وەکو ئەو جیاوازی دەکات لە نێوان ڕەگەزەکان و ژمارە و ناساندن. بارەکانی ناو دیاەی دەکات لە ڕێھای پێشگرێک تاوەکو بزانین ناسراوە یاخود نەناسراوە. وە ڕێچکەی ھۆنراوە نوسینیشی لەسەر بنەمای دڵنیابوونەوە و درێژە پێدانە.

خێزان و کۆمەڵە[دەستکاری]

یەکێکێکە لە زمانەھیندۆئەوڕوپیەکان ٫لەخێزانی زمانەکانی گێرمەنی باکور ٫زۆر لە زمانی نەرویژ نزیکە تا ڕادەیەکیش لە زمانی دانماڕکی کە ھەرسێکیان سەر بەیەک خێزانی زمانن وە لە ڕەگی زمانە کۆنەکانی ئەسکەندەنافیاوە رەگیان ھەڵ کوتیوە زمانە گێرمەنیەکانی باکوریش دابەش دەبن بۆ دوو کۆمەڵە:کۆمەڵەی یەکەم  زمانی ئەسکەندەنافی ڕەگ یاخود ڕەسەن کە زمانەکانی ئایسلەندی و فڕۆیی دەگرێتەوە . کۆمەڵەی دووەمیش زمانی ئەسکەندەنافی کیشوەری کە زمانەکانی دانماڕکی و نەرویژی و سوێدی دەگرێتەوە وە ھەمووشیان بەیەکەوە کاریگەریان خستۆتە سەریەک .

کە ئەمڕۆ ھەریەک لە شێوەزارەکان ناوێکیان وەرگرتوەو بوون بە زمانێکی سەربەخۆ دەکرێت بڵێین ھەموویان یەک زمانن و بۆ یەک ڕەگ دەگەڕێتەوە بەھۆکاری جیاواز لێک جیابوونەتەوە و بەشێوەی سەربەخۆ دەردەکەون . جەنگەکان لە ڕابردوو کێبەرکێی پاشایەکان و پێگەی کۆمەڵایەتی و دروست بوونی چینەکان ھەموو ئەمانە ھۆکاربوون بۆ سەرھەڵدانی ئەم جیاکاریە بە تایبەت لەسەدەی بیستەم.

زمانەکانی سوێدی و دانماڕکی و نەرویژی  بەرگی زمانی ئەسکەندەنافیان پۆشیوە لە کۆمەلگەی جیھانی[٢].

مێژوو[دەستکاری]

لەسەدەی نۆیەم ئەسکەندەنافیای کۆن ڕوبەڕوی تێکەڵکاری میللەتان بویەوە لە ڕۆژئاوای ئەسکەندەنافیای کۆن (نەرویژ و ئایسڵەندا) وە لەڕۆژھەڵاتی ئەسکەندەنافیای کۆن (سوێد و دانماڕک)٫لەسەدەی دوانزەھەم زمانەکانی دانماڕک و سوێد لەسەر زاری خەڵک برەویان سەند و بوون بە سوێدی کۆن و دانماڕکی کۆن. لەسەدەی سێزدەھەم ھەموو زمانەکانی ئەسکەندەنافیا لەژێرکاریگەری گێرمەنی باکور و ناوەڕاست دا برەویان سەند.

ئەسکەندەنافیای کۆن[دەستکاری]

ناوچ‏‏‏ە‏‏‏کانی بڵاوبوونه‌و‏‏‏ە‏‏‏ی زمانی نۆردی کۆن، وه زمان‏‏‏ە‏‏‏ نزیکه‌کانی ل‏‏‏ە‏‏‏سه‌ر‏‏‏ە‏‏‏تاکانی سه‌د‏‏‏ە‏‏‏ی ده‌ی‏‏‏ە‏‏‏م.

لەسەدەی ھەشتەم ئەسکەندەنافیای دێرین (زمانە گێرمەنیە ھاوبەشەکان بۆ میللەتەکانی ئەسکەندەنافیا لەوکات) بەھۆی ھەندێ گۆڕانکاری بوو بە ئەسکەندەنافیای کۆن (کە ئەویش دواتر بوو بە ڕۆژھەڵاتی ئەسکەندەنافیای کۆن و ڕۆژئاوای ئەسکەندەنافیای کۆن).

شێوەزاری لاوەکی لە ڕۆژھەڵاتی ئەسکەندەنافیای کۆن ناوی زمانی ڕۆنی سوێدیە، وە لە ڕۆژئاوای ئەسکەندەنافیای کۆن ناوی زمانی ڕۆنی دانماڕکیە. کە تاوەکو سەدەی دوانزەھەم ھەردووکیان یەک زمان بوون لە سوێد و دانماڕک بەناوی زمانی ڕۆنی.

ڕێنوسی زمانەکانی ئەسکەندەنافیای ئەمڕۆ لەسەر ھەمان ڕێنوسی زمانی ئەسکەندەنافیای کۆن (ڕۆنی) بوو ٫کە ئەویش لە زمانی ئەسکەندەنافیای دێرین وەری گرتبوو (ڕێنوسی فۆتارکی) کە کۆنترین ڕێنوسی زمانەکانی گێرمەنی بوو لە سەدەی دووەم بۆ سەدەی نۆیەم کە پێک ھاتبوو لە ١٦ پیت بەگوێرەی پێداویستی ڕۆژانەی ئەوکات. 

لەساڵی ١١٠٠ زمانی دانماڕکی جیابویەوە لە سوێدی. ئەمیش بۆ گەلێک ھۆکار کە لەمەوبەر باسمان کرد وەک ململانێی پاشاکان. 

سوێدی کۆن[دەستکاری]

وێن‏‏‏ەيھ‏‏‏‌ک ل‏‏‏ە‏‏‏ ده‌ستنوس‏‏‏ە‏‏‏ ه‏‏‏ە‏‏‏ره کۆن‏‏‏ە‏‏‏کانی سوێدی که ب‏‏‏ە‏‏‏ ڕێنوسی لاتینی نوسراوه ل‏‏‏ە‏‏‏ ه‏‏‏ە‏‏‏شتاکانی سه‌د‏‏‏ە‏‏‏ی سێزده‌ه‏‏‏ە‏‏‏م. ڤاستریۆتلاند.

"سوێدی کۆن" دەستەواژەیەکە بە رامبەر سوێدی لەسەدەکانی ناوەڕاست بەکاردێت٫کە لەسەروبەندی ١٢٢٥ سەری ھەڵدا٫لە کۆنترین بەڵگەنامەی نوسراودا ڕێنوسی "ڤاستریۆتلاندە"کە دەگەڕێتەوە بۆ ١٢٥٠ لەلایەن کلێسای کاتۆلیکیەوە پاڕێزراو بوو .

بەھۆی گەشەکردنی دەسەڵاتی (ھاوپەیمانی ھانسا) لە کۆتایی سەدەکانی سێزدەھەم . سەکسۆنیەکان کاریگەریەکی زۆری خستە سەر زمانەکانی ئەسکەندەنافیا. بەھۆی کرانەوەیان بەرری وڵاتانی ئەوڕوپا بە بازرگانی و جەنگ و،،، ھتد. ئەڵمانیەکان لەپێشەنگ بوون لە کاریگەریەکانیان بەسەر کۆمەلگەی سوێدی لە ھەموو ڕوێکەوە.

سوێدی نوێ[دەستکاری]

ب‏‏‏ە‏‏‏رگی په‌رتوکی پیرۆز (گۆستاف فاسا) ب‏‏‏ە‏‏‏ زمانی سوێدی چاپی ئۆپسالا ١٥٤١.

سوێدی نوێ (nysvenska)بە ھاتنی چاپەمەنیەکان سەری ھەڵدا کە ھاوکاتە بە سەردەمی چاکسازیەکانی ئەوڕوپا. کە (گۆستاف فاسا) بریاری چاپکردنی پەرتوکی پیرۆزی دەرکرد بە زمانی سوێدی ٫کە بوو بە بنەما لەسەرجەم کلێساکانی سوێد تاوەکو ١٩١٧ . وەرگێری ئەم چاپە لاورینتیۆس ئەندرێی بوو . بە ڕێنوسی لاتینی نوسرابوویەوە.

سوێدی ھاوچەرخ[دەستکاری]

ئ‏‏‏ە‏‏‏وگێست سترێندبێڕگ نووسه‌رێک‏‏‏ە‏‏‏ به‌ره‏‏‏ە‏‏‏م‏‏‏ە‏‏‏کانی کاریگه‌رن ل‏‏‏ە‏‏‏ زمانی سوێدی هاوچ‏‏‏ە‏‏‏رخ.

ئەو سوێدیەی ئێستا کە سوێدیەکان پێی دەدوێن سوێدی ھاوچەرخە کە لەسەر بنەماکانی سوێدی نوێ بنیات نراوە٫ لە کۆتایی سەدەی نۆزدەھەم . لەبەر ئەوەی خوێندن و نوسین و بەکاربردنی دەولەتی بەم زمانە بوو . بوو بەزمانی ھەموو خەڵک کە لە ڕێگای قوتابخانەکانەوە پەخشان کرا.(boksvenska) بنەمای خوێندنی زمانی سوێدیە لە قوتابخانەکان کە قوتابیەکان لەوێوە فێری زمان دەبن و لە دواڕۆژ دەیبەنە ناو دام و دەزگاکانی حکومەت. ئێستا زمانی زانست و ڕامیاری و ئابوری و کۆمەڵایەتی وڵاتە نووسەرانی ئەم زمانە چەندین خەڵاتی نۆبڵیان بەدەست ھێناوە وەک نووسەر و ھۆنەر سەلما لاڤرۆف و نووسەر و شانۆکاری ڕادیکاڵی ئەوگێست سترێندبێڕگ.[٣]

لەماوەی سەدەی بیستەم زمانێکی یەکگرتوی سوێدی سەری ھەڵدا کە زمانی ھەموو خەڵکی سوێدە . لە ١٩٠٦ قۆناغی چاکسازی وێژەیی کۆتایی بەھەموو کێشەو مەترسیەکانی سەرزمانی سوێدی ھێنا .

سنوری جوگرافی زمان[دەستکاری]

زمانی سوێدی زمانی فەرمی نیشتمانی سوێدە، کە زمانی زگماکی نزیکەی ھەشت میلیۆن کەسە ، وە ملیۆنەکەی تر کەسانی پەنابەر یاخود سوێدین لەدەرەوەی سوێد دەژین. لەساڵی ٢٠٠٧ نزیکەی ٪٥٫٥ دانیشتوانی فنڵەندا بەسوێدی دەدوێن ،[٤] لەگەڵ ئەوەی ئەم ڕێژەیە بەرەو کەم بوونەوە چوە بە گوێرەی ماوەی سەدەکانی ڕابردوو.[٥] لە ١٦ دورگەی فنڵەندا زمانی سوێدی تاکە زمانی فەرمیە . لەگەڵ چەندین ناوچەی تر شان بە شانی زمانی فنڵەندی سوێدیش زمانی فەرمیە[٦] بە گوێرەی سەرژمێریەک لە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمێریکا ساڵی ٢٠٠٠  نزیکەی ٦٧٠٠٠ کەس بە زمانی سوێدی لە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمێریکا بە سوێدی دەدوێن[٧] وە ١٦٩١٥ کەس لە فنڵەندا بە سوێدی دەدوێن.[٨]  وە لە ئینگڵتەرا ٤٠٠٠٠ کەس بە زمانی سوێدی دەدوێن .[٩]

باری فەرمی[دەستکاری]

ئاماژ‏‏‏ەيھ‏‏‏‌کی ش‏‏‏ە‏‏‏قام به ه‏‏‏ە‏‏‏ردوو زمانی سوێدی و فنڵ‏‏‏ە‏‏‏ندی شاقامێک ده‌ناسێنێت ل‏‏‏ە‏‏‏ فنڵه‌ندا.

سوێدی زمانی فەرمیە لە سوێد[١٠][١١] لەساڵی ٢٠٠٥ لە فنڵەندای ھەوڵێک درا زمانی سوێدی ببءتە زمانی فەرمی بەڵام ھەوڵەکە شکستی ھێنا .[١٢]  یاسای فەرمی زمان لە سوێد لە ٢٠٠٨ ھەموارکرایەوە[١٣]

وشەسازی[دەستکاری]

ڕێنوسی زمان[دەستکاری]

ڕێزمانی زمانی سوێدی[دەستکاری]

ناو[دەستکاری]

کۆکردنەوەی ناو[دەستکاری]

ئامرازەکانی ناساندن[دەستکاری]

ڕێچکەی یەکەم (ناوە ھاوبەشەکان)

ڕێچکەی دووەم (ناوە ھاوبەشەکان) 

ڕێچکەی سێ یەم (ناوە ھاوبەشەکان)

ڕێچکەی چوارەم (ناوە سەربەخۆکان) 

ڕێچکەی پێنجەم (ناوە ھاوبەشەکان و سەربەخۆکان) 






جێناوەکان[دەستکاری]

جێناوەکانی زمانی سوێدی وەک ئینگلیزیە. جیاوازی دەکات لە نێوان نێر و مێ. لەگەڵ سێ جێناوی تر کە لە زمانی کوردی دا نین. ئەم خشتەیەی خوارەوە نمونەیەکی ئاسان کراوە:

جێناوەکانی زمانی سوێدی:

جێناوە کوردیەکان جێناوە ئینگلیزیەکان جێناوە بکەرەکان جێناوە بەرکارەکان
جێناوە خۆییەکانلکیة
من٫ئەز I jag mig min/mitt/mina١
تۆ you (singular) du dig din/ditt/dina١
ئەو بۆ کوڕ he han honom hans
ئەو بۆ کچ she hon henne hennes
---------- it (common) den den dess
---------- it (neuter) det det dess
ئێمە we vi oss vår/vårt/våra١
ئێوە you (plural) ni er er/ert/era١
ئەوان they de² dem² deras
---------- (reflexive) - sig sin/sitt/sina١

ئاوەڵناو[دەستکاری]

ئاوەڵناوەکان دابەش دەبن بۆ (ھاوبەش - سەربەخۆ)، ژمارەکان (تاک - کۆ) وە ناساندنی ئاوەڵناو (دیار - نادیار). لە شێوەی تاک نادیارە، 

en stor elefant - فیلێکی گەورە 

en == ئامرازی نەناساندنە بۆ ناوە تاکە ھاوبەشەکان  - stor = ئاوەڵناوە بە مانای گەورە دێت- elefant == ناوێکی تاکی ھاوبەشە بە واتای فیل دێت.

ett stort lejon -فیلێکی گەورە

ett == یامرازی نادیار  stor =ئاوەڵناو  lejon =ناوێکی نادیارە

بۆ ناوی کۆی نادیار پاشگری  a-  زیاد دەکەین لەگەڵ ئەوەش دەبێت بزانین سوێدیش وەک گشت زمانەکانی تر ووشەی شازی تێدا ھەیە.

lång - درێژ: kvinna - خانم

  • en lång kvinna - خانمێکی درێژ
  • en kvinna är lång - خانمێک کە درێژە
  • den långa kvinnan - ئەمە خانمێکی درێژە
  • kvinnan är lång - خانمانەی درێژ
  • långa kvinnor - خانمە درێژەکان
  • kvinnor är långa - خانمەکە کە درێژە
  • de långa kvinnorna - ئەمانە خانمە درێژەکانن
  • kvinnorna är långa - خانمەکان درێژن

لە زمانی کوردی بەھۆی دەوڵەمەندیەوە زۆر وشەمان ھەیە درێژ یان بەرز یان کەلەگەت . کە دەکرا وشەی باڵا بەرز بەکاربێنین بەڵام ئەمە بۆ ڕون کردنەوەیە.

kvinn خانم + or پاشگری کۆ + na ئامرازی ناساندنی گشتی + är پێشگر بۆ کاری ئێستا + långa درێژەکان

stor - گەورە:  barn - منداڵ

  • ett stort barn -منداڵێکی گەورە
  • ett barn är stort - منداڵێک کە گەورەیە
  • det stora barnet - ئەمە منداڵێکی گەورەیە
  • barnet är stort - منداڵانەی گەورەیە
  • stora barn - منداڵە گەورەکان
  • barn är stora - منداڵەکە کە گەورەیە 
  • de stora barnen - ئەمانە منداڵە گەورەکانن
  • barnen är stora - منداڵەکان گەورەن

svart - ڕەش:  katt -  پشیلە

  • en svart katt - پشیلەیەکی ڕەش
  • min svarta katt - پشیلەی ڕەشم
  • min mors svarta katt - پشیلەی ڕەشی دایکم
  • God morgon, svarta katt -بەیانیت باش٫پشە ڕەش

کار[دەستکاری]

کار یاخود فەرمان لەزمانی سوێدی ناگۆڕێت بەگوێرەی (نێر و مێ یان دیار و نادیار یان کۆ و تاک) بەلکو تەنھا بەگوێرەی کاتەکانی (ڕابردوو و ڕانەبردوو و داخوازی) دەگۆڕدرێت.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

  • فەرھەنگی سوێدی ئینگلیزی
  • زمانی ئەسکەندەنافی کۆن
  • ڕێزبەندی ناوی زمانە کیشوەریەکان

فەرھەنگە سوێدیەکان لەسەر ئینتەرنێت[دەستکاری]


پێداچونەوە[دەستکاری]

  1. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە.. gives the number of 8,789,835, but is based on data from 1986.
  2. ^ This section is based primarily on Crystal, Scandinavian
  3. ^ Josephson, chapter 2
  4. ^ Population structure.
  5. ^ Main outlines of Finnish History – thisisFINLAND.
  6. ^ Svensk- och tvåspråkiga kommuner. kommunerna.net (February 2007).
  7. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  8. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  9. ^ Learn Swedish.
  10. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  11. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  12. ^ (سویدیة) Svenskan blir inte officiellt språk Archived ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩, at the Wayback Machine., Sveriges Television (2005-12-07) Retrieved on 2006-06-23.
  13. ^ (سویدیة) Värna språken – förslag till språklag, Government Offices of Sweden (2008-03-18) Retrieved on 2008-06-19.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • Holmes, Philip & Hinchliffe, Ian (1997) Swedish: An Essential Grammar Routledge: New York ISBN 0-415-16160-6
  • Pettersson, Gertrud (1996) Svenska språket under sjuhundra år: en historia om svenskan och dess utforskande Lund: Studentlitteratur ISBN 91-44-48221-3