زانیاری نادروست دەربارەی پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

پەتای جیھانی کۆڤید-١٩ بۆتە سەرھەڵدانی زانیاری نادروست و بیردۆزە دەسیسەیییەکان لەسەر قەبارەی پەتا جیھانییەکە و سەرچاوە، ڕێگریکردن، دەستنیشانکردن و چارەسەری نەخۆشییەکە. ھەروەھا زانیاری ھەڵە و زانیاری نادروستی مەبەستدار بڵاودەبوونەوە لەڕێی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان، نووسینە نامەیییەکان، ڕاگەیاندنە کۆمەڵەیییەکان، ڕاگەیاندنە خۆپارێزەکان (ڕاستڕەو یان کۆنەخواز) و بەھەمان شێوە ڕاگەیاندنەکانی سەر بە دەوڵەتیش بەژداربوون وەک ڕاگەیاندنی وڵاتانی چین، ڕوسیا، ئێران و تورکمانستان.[١][٢][٣]

ھەروەھا دەرکەوتووە کە زانیاری نادروست بڵاوکراوەتەوە لەڕێی کردەی نھێنییەوە لەلایەن وڵاتانی ڕوسیا و چینەوە بۆ دروستکردنی ترس و شلەژان و چاندنی بێ متمانەیی لە وڵاتانی دیکەدا. لە ھەندێک لە وڵاتانی وەک ھیندستان، بەنگلادیش و ئێسۆپیا ڕۆژنامەنووسان دەستگیرکراون بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی ھەواڵی ھەڵە و ساختە دەربارەی پەتا جیھانییەکە.[٤]

زانیارای نادروست لەلایەن چەندین کەسەوە بڵاوکراوەتەوە وەک کەسایەتییە ناودارەکان و سیاسییەکان (تەنانەت لەلایەن وڵاتەوە لە ھەندێک وڵاتی وەک ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئێران و بەرازیل) وە لەگەڵ چەندین کەسایەتی دیار و ناسراوی دیکە. فیڵە بازرگانییەکان ھەستاون بە بانگەشەکردن و بە بازارکردنی چەندەھا کەرەستەی ساختە وەک (پشکنینی نەخۆشییەکە لە ماڵەوە، ڕێگریکەر و چارەسەری تەواوەتی نەخۆشییەکە) چەندین کۆمەڵەی ئایینی بڕوایان وابووە کە باوەڕەکەیان دەیانپارێزێت لە تووشبوون بە ڤایرۆسەکە. چەند کەسێکی دیکە باوەڕیان بە بیردۆزی دەسیسەیی ھەبووە وەک (ڤایرۆسەکە چەکێکی زیندەیییە بەھۆی کردەیەکی لەناکاو یان مەبەستدار لە تاقیگەیەکەوە دزەی کردووە یان فێلێکی سنووردارکردنی ژمارەی دانیشتووانە یان ئەنجامی کردەیەکی سیخۆرییە یان کاریگەرییەکی لاوەکی بەرزکردنەوەی تۆرە پەیوەندییەکانی "نەوەی پێنجەم - 5G "ە)[٥][٦]

ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی (WHO) ھەستا بەکارھێنانی چەمکی «پەتای زانیاری» بەرامبەر زانیاری ھەڵە دەربارەی ڤایرۆسەکە کە دەبێتە ھۆی دروستکردنی مەترسی بۆ تەندروستی جیھانیی.[٧][٨]

ڤایرۆسی دروستکراوی زیندەیی[دەستکاری]

لە شوباتی ٢٠٢٠ دا، گۆڤاری "Financial Times" دەقێکی شارەزای ڤایرۆس و لێکۆڵەری جیھانی ڤایرۆسی کۆرۆنا (ترێڤەر بێدفۆرد)ی بڵاوکردەوە کە دەیگووت "ھیچ بەڵگەیەک لەبەردەست دا نییە دەربارەی دروستکراوی بۆماوەیی" وە "ئەو بەڵگانەی ھەمانە ئەوەیە کە بازدانەکانی بەسەر ڤایرۆسەکەدا ھاتووە تەواو ھاوتایە لەگەڵ پەرەسەندنی سروشتی دا." بێدفۆرد زیاتر ڕوونی دەکاتەوە و دەلێت "بە پشت بەستن بە ھەڵسەنگاندنی بۆماوەیی، زۆرترین ئەگەر دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی ٢٠–٧٠ ساڵ لەمەوبەر ڤایرۆسەکە لە شەمشەمەکێرەوە گوازرابێتەوە بۆ ئاژەڵێکی شیردەری دیکە. ئەم ئاژەڵە شیردەرەی کە ھێشتا نەزانراوە ڤایرۆسەکەی گواستۆتەوە بۆ یەکەمین ھەڵگری مرۆڤ لە شاری ووھان لە ڕێکەوتی کۆتایی مانگی تشرینی دووەم یان سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٩ دا."[٩]

لە ڕێکەوتی ١٩ی شوباتی ٢٠٢٠ دا، گۆڤاری "The Lancet" ھەستا بە بڵاوکردنەوەی نامەی کۆمەڵە زانایەک کە سەرزەنشتی ئەو بیرۆکەیەیان دەکرد کە پێی وایە ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ سەرچاوەیەکەی سروشتی نییە.[١٠]

چەکی زیندەیی وڵاتی چین[دەستکاری]

لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ دا، دەزگای ھەواڵی BBC ھەستا بە بڵاوکردنەوەی وتارێک دەربارەی زانیاری ھەڵەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ناوی ٢٤ وتاری ڕۆژنامەی (The Washington Times)ی وەک سەرچاوە بەکارھێنابوو وە لە وتارەکان دا ئاماژە کرابوو بەوەی ڤایرۆسەکە بەرنامەیەکی چەکی زیندەیی وڵاتی چینە. دواتر ڕۆژنامەی (The Washington Post) ھەستا بە بڵاوکردنەوەی وتارێک و پوچەڵکردنەوەی بیردۆزەکە و شارەزایانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی وەک سەرچاوە بەکارھێنابوو بۆ ڕوونکردنەوەی نەشیاوی بەکارھێنانی ڤایرۆس بەمەبەستی سەربازی و وازھێنانی زۆرینەی وڵاتان لە چەکی زیندەیی و ھەروەھا پیشاندانی ئەوەی کە ھیچ بەڵگەیەک بوونی نییە کە ڤایرۆسەکە دروستکراوی ئەندازیاریی بۆماوەیی بێت.

لە ڕێکەوتی ٦ی شوبات دا، کۆشکی سپی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوای لە زانایان و لێکۆڵەرانی پزیشکی کرد ھەستن بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە دەربارەی سەرچاوەی ڤایرۆسەکە بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی زانیاری دروست لەسەر شێوازی بڵاوبوونەوە و خۆئامادەکردن بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە داھاتوودا وە باشتر تێگەیشتن لە گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لە نێوان ئاژەڵ و مرۆڤ دا. گۆڤاری ئەمریکی (سیاسەتی دەرەوە - Foreign Policy) وتی «دەکرێت ئاشکراببێت کە بەرنامەی سیاسی (ژی جینپینگ:سەرۆکی چین) ھۆکاری بنچینەیی پەتا ناوچەیییەکە بێت و بەرنامەکەی (دەستپێشخەری کەمەرە و ڕێگا - Belt and Road Initiative) بۆتە ڕێخۆشکەر کە نەخۆشییەکی ناوچەیی ببێتە ھەڕەشە بۆ سەر تەواوی دونیا.»[١١][١٢][١٣][١٤]

چەکی زیندەیی ویلایەتە یەکگرتووەکان[دەستکاری]

بەپێی ڕاپۆرتێکی (ئابووریناس - The Economist)ی بەڕیتانی چەندین بیردۆزی دەسیسەی ھەیە لەسەر تۆری ئینتەرنێتی چینی دەربارەی ئەوەی کە ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ دەستکردی (دەزگای ھەواڵگری ناوەندیی - CIA)ی ئەمریکایە و بۆ ھێنانە خوارەوەی ئاست و شکست پێ ھێنانی چین. بە پێی لێکۆڵینەوەی (ProPublica) ئەم بیردۆزە دەسیسەی و ھەواڵە ھەڵانە لەلایەن سەرپەرشتی و ئاراستەکاری ناوەندی (خزمەتگوزاری ھەواڵی چینی – China News Service)ەوە بڵاوکراوەتەوە کە دووەم گەورەترین ناوەندی ڕاگەیاندنی وڵاتەکەیە و خاوەندارێتییەکەی دەگەرێتەوە بۆ حکومەت. ھەردوو دامەزراوەی ھەواڵیی (Global Times) و (Xinhua News Agency) بەژداربوون لە بڵاوکردنەوەی زانیاری نادروست و ساختە سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩.[١٥]

لە ڕێکەوتی ٢٢ی شوبات دا، بەرپرسانی فەرمی ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕایانگەیاند کە ڕوسیا لە پشت ھەڵمەتە بەردەوامەکانی زانیاری نادروستەوەیە لەڕێی بەکارھێنانی ھەزارەھا ھەژماری تۆری کۆمەڵایەتی (تویتەر - Twitter)، (فەیسبووک - Facebook) و (ئینستەگرام - Instagram) بەمەبەستی پشتگیری کردنی بیردۆزی دەسیسەیی بێ بنەما کە بیردۆزەکان و بڵاوکراوەکانی ئەو ھەژمارانە بانگەشە دەکەن بە دانانی ڤایرۆسەکە بە چەکی زیندەیی دروستکراوی (دەزگای ھەواڵگری ناوەندیی - CIA) و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ھەڵگیرساندنی جەنگی ئابووری دژی چین و بەکارھێنانی ڤایرۆسەکە وەک بیانوو.[١٦][١٧]

بەپێی زانیارییەکانی (پەیمانگای لێکۆڵینەوەی ڕاگەیاندنی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست - Middle East Media Research Institute)ی سوودنەویست کە نووسینگەکەیان لە واشنگتۆنی پایتەختە، ژمارەیەک لە نووسەرانی ڕاگەیاندنە عەرەبییەکان ھەستاون بە لایەنگری کردنی بیردۆزە دەسیسەیییەکان دەربارەی کۆڤید-١٩، سارس و ئەنفلۆنزای بەراز کە باوەڕیان وایە «بە مەبەست دروستکراون و تەشەنەیان پێ کراوە بۆ فرۆشتنی کوتان و چارەسەرەکانیان دواتر، بەشێکە لە جەنگی ئابووری و دەروونی دژی چین لەلایەن ئەمریکاوە بە مەبەستی لاوازکردنی چین و پیشاندانی وەک وڵاتێکی دواکەوتوو وە سەرچاوەی نەخۆشی.»[١٨][١٩]

ھۆکاری جولەکەکان[دەستکاری]

ڕاگەیاندنی تەلەڤیزیۆنی وڵاتی ئێران پێیان دادەگرت کە «زایۆنیزمەکان ھەستاون بە بەرەوپێشبردن و ئامادەکردنی بڕێکی کوشندەتری ڤایرۆسەکە لە دژی ئێران.» بە ھەمان شێوە چەندین دەزگای بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندنە عەرەبییەکان پەنجەی تۆمەتیان بۆ ئیسرایل و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕادەکێشا لە دروستکردن و بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ و سارس. بەکارھێنەرانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان چەندین بیردۆز و بیرۆکەیان پێشنیار دەکرد. یەکێک لەو بانگەشانە ئەوە بوو کە جوولەکەکان ھەستاون بە دروستکردنی کۆڤید-١٩ بۆ دارمانی لەناکاوی بازاڕی بۆرسە و قازانج کردن لەڕێی بازرگای ناوخۆوە. وە میوانێک لە تەلڤیزیۆنێکی تورکی چیرۆکی بەرنامەیەکی سەختر و قۆڵتری باسکرد کە جوولەکەکان و زایۆنیستەکان ڤایرۆسەکەیان دروستکردووە بەمەبەستی دووبارە کێشانەوەی نەخشەی جیھان و داگیرکردنی وڵاتان و دەستبەسەرداگردنی تەواوی دانیشتوانی جیھان.

دژە ئیسلام[دەستکاری]

لە وڵاتی ھیندستان، موسوڵمانان بە ھۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە دانراون لەدوای ئەوەی ھۆکاری چەند تووشبوویەک دەگەڕایەوە بۆ کۆبوونەوەی ئایینی موسوڵمانەکان. چەند دیاردەیەکی ناوزڕاندن لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان و ھێرش بۆ سەر موسوڵمانان لە ھیندستان تۆمارکرابوو. ھەروەھا بانگەشە کرابوو کە موسوڵمانان خۆراکی پیسبوو بە ڤایرۆسەکە دەفرۆشن و مزگەوتێکیش لە شاری پانتا ھەستاوە بە داڵدەدانی خەڵکی ئیتاڵیا و ئێران بەڵام دواتر ھەموو ئەم دەنگۆیانە بە ھەڵە خرانەوە. لە شانشینی یەکگرتووی بەڕیتانیا چەند ڕاپۆرتێک دەریدەخەن کە کۆمەڵانی ڕاستڕەوان پەنجەی تۆمەتیان بۆ موسوڵمانان ڕاکێشاوە دەربارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە و پێیان وابووە کە سەرەڕای قەدەغەکردنی کۆبوونەوەی سەرتاسەری لە وڵاتەکەدا بەڵام ھێشتا مزگەوتەکان و شوێنە ئیسلامییەکان بە کراوەیی ماونەتەوە.[٢٠][٢١]

ڕێکاری سنووردارکردنی ژمارەی دانیشتوان[دەستکاری]

بەپێی ڕاپۆرتێکی BBC، ئەدامێکی ناسراو و بەرچاوی تۆری (YouTube) کە باوەردار و بڵاوکەرەوەی بیردۆزی دەسیسەیییە و لایەنگری جووڵانەوەی دژە کووتانە بەناوی (جۆردن سازەر) بەھەڵە بانگەشەی کردووە کە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە فێلێکە بۆ سنووردارکردنی ژمارەی دانیشتوان و لەلایەن پەیمانگای پێربرایت لە ئینگلتەرا و ئەفسەری پێشووی بەرپرسی جێبەجێکردنی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت (بیل گەیتس)ەوە دروستکراوە.[٢٢][٢٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "China coronavirus: Misinformation spreads online about origin and scale". BBC News. 30 January 2020. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 4 February 2020. لە ڕێکەوتی ١٠ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  2. ^ Kassam N (25 March 2020). "Disinformation and coronavirus". The Interpreter. Lowy Institute. 
  3. ^ "Here's A Running List Of Disinformation Spreading About The Coronavirus". Buzzfeed News. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 6 February 2020. لە ڕێکەوتی ٠٨ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  4. ^ Thomas E (14 April 2020). "As the Coronavirus Spreads, Conspiracy Theories Are Going Viral Too". Foreign Policy. 
  5. ^ Kuo، Lily (13 March 2020). "'American coronavirus': China pushes propaganda casting doubt on virus origin". The Guardian. London. 
  6. ^ Raphael Satter؛ Robin Emmott؛ Jack Stubbs (25 April 2020). "China pressured EU to drop COVID disinformation criticism: sources". Reuters. 
  7. ^ "Coronavirus: Russia pushing fake news about US using outbreak to 'wage economic war' on China, officials say". Agence France-Presse. 23 February 2020. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 23 February 2020. لە ڕێکەوتی ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە – بە South China Morning Post. 
  8. ^ Galeotti، Mark (10 April 2020). "Coronavirus Propaganda a Problem for the Kremlin, Not a Ploy". The Moscow Times. 
  9. ^ Frantzman S (8 March 2020). "Iran's regime pushes antisemitic conspiracies about coronavirus". The Jerusalem Post. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 10 March 2020. لە ڕێکەوتی ١١ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  10. ^ "'Obvious disinformation': Observers debunk Qatar coup claims". Al-Jazeera. May 5, 2020. 
  11. ^ Rankin، Jennifer (10 June 2020). "EU says China behind 'huge wave' of Covid-19 disinformation". The Guardian. 
  12. ^ "Coronavirus becomes a weapon of disinformation in Middle East battle for influence". Los Angeles Times. 8 April 2020. 
  13. ^ "Iran-Linked Group Caught Spreading COVID-19 'Disinformation' On Facebook And Instagram". Forbes. 15 April 2020. 
  14. ^ Emmot، Robin (18 March 2020). "Russia deploying coronavirus disinformation to sow panic in West, EU document says". Reuters. 
  15. ^ "Controls to manage fake news in Africa are affecting freedom of expression". The Conversation. 11 May 2020. 
  16. ^ "Mexico: Mexicans Need Accurate COVID-19 Information". Human Rights Watch. 26 March 2020. 
  17. ^ "Boris Johnson's government has considered the possibility that the coronavirus may have accidentally leaked from a Chinese lab". Business Insider. 6 April 2020. 
  18. ^ "Trump, aides flirt with China lab coronavirus conspiracy theory". Al Jazeera. 17 April 2020. 
  19. ^ McCarthy، Tom (14 April 2020). "'It will disappear': the disinformation Trump spread about the coronavirus – timeline". The Guardian. ISSN 0261-3077. لە ڕێکەوتی ٠٧ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  20. ^ Friedman U (27 March 2020). "Bolsonaro Leads the Coronavirus-Denial Movement". The Atlantic. لە ڕێکەوتی ٠١ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  21. ^ "An investigation into fake news targets Brazil's Bolsonaros, and critics fear a constitutional crisis". The Washington Post. 3 June 2020. 
  22. ^ Knight V (31 March 2020). "Covid-19: beware online tests and cures, experts say". The Guardian. لە ڕێکەوتی ٠٢ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  23. ^ Ferré-Sadurní L، McKinley J. "Alex Jones Is Told to Stop Selling Sham Anti-Coronavirus Toothpaste". The New York Times. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 14 March 2020. لە ڕێکەوتی ١٦ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.