بۆ ناوەڕۆک بازبدە

زانا نیمتسۆڤا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زانا بۆریسۆنڤا نیمتسۆڤا

Жанна Борисовна Немцова
نیمتسۆڤا، ٢٠١٨
لەدایکبوون (١٩٨٤-٠٣-٢٦) ٢٦ی ئازاری ١٩٨٤ (تەمەن ٤١ ساڵ)
نیشتەجێیئەڵمانیا
نەتەوەڕووسی
پیشەڕۆژنامەنووس، چالاکوانی کۆمەڵایەتی
ناسراوە بەچالاکوانی کۆمەڵایەتی دژ بە ڕووسیا و پشتگیریکاری باوکی
ھاوسەردیمتری ستیپانۆڤ (ھاوسەرگیری ٢٠٠٧؛ ٢٠١١)

زانا نیمتسۆڤا (لە دایکبووی ٢٦ی ئازاری ١٩٨٤) ژنە ڕۆژنامەنووسی ڕووسی و چالاکوانی کۆمەڵایەتییە. کچی کەسایەتی سیاسیی ڕووسی بۆریس نیمتسۆڤایە.

زانا لەدایکبووی شاری نیژنی نۆڤگۆرۆد، لە یەکێتیی سۆڤیەت (ڕووسیای ئەمڕۆ) ئەو لەبەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی پەیمانگای مۆسکۆ خوێندوویەتی، ھەر لە مۆسکۆ گەیشتۆتە دووەم ئاستی خوێندنی یاسا.

نیمتسۆڤا لە ڕادیکۆی ئێکۆی مۆسکۆ کاری کردووە. دواتر وەک ڕۆژنامەنووسی ئابووری بۆ تەلەفزیۆنی ڕووسیا کاری کردووە، لەوێ پێشکەشکاری کردووە لەگەڵ چاوپێکەوتنی لەگەڵ نوێنەرە سیاسیی و بازرگانییەکان کردووە. زانا جگە لە ڕووسی ئەوا زمانەکانی ئینگلیزی و پرتووگالی بەباشی دەزانێت.[١]

لەدوای تیرۆرکردنی باوکی لە شووباتی ٢٠١٥، دەستدەکات بە لێکۆڵینەوەکانی لەسەر ئەم ڕووداوە. زانا ھەڕەشەی لێدەکرێت، دواتر لە حوزەیرانی ٢٠١٥، بۆ سەلامەتی خۆی ڕووسیا جێدەھڵێت.[٢][٣] لەدوای حوکمدانی پێن پیاو لەسەر کەیسی تیرۆرکردنی باوکی، زانا وتی «ئەوەی کراوە لێکۆڵینەوەی تەواو نەبووە، بەڵکوو تەنیا بەدواداچوونێکی بچووک بووە».[٤] لە ئابی ٢٠١٥، زانا دەستدەکات بەکاری پەیامنێری لە بەشی ڕووسیای کەناڵ و پەخشکەری ئەڵمانی 'دی دەبلیوو' لە شاری بۆن.[٥]

بۆریس نیمتسۆڤا پلازا

[دەستکاری]

لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦، لەگەڵ خزمان و چەند بیرمەندێکی ڕووسی داوکارییان لە کونسڵی شاری واشینگتن دی سی کرد کە ناوی شەقامێکی نزیک باڵیۆزخانەی ڕووسیا بگۆڕن، بۆ «بۆریس نیمتسۆڤا پلازا» تا ئەمە ببێتە پەیامێک لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە بۆ حکوومەتی ڕووسیا سەبارەت بەناڕازیبوونیان لەسەر تیرۆرکرانی باوکی زانا.[٦] داواکارییەکە لەلایەن فیل میندلسن سپۆنسەرکرد.[٧] لە ڕۆژی ٥ی ئایاری ٢٠١٧، ناوی شەقامێکی بەردەم باڵیۆزخانەی ڕووسیا بەفەرمی کرا بە بۆریس نیمتسۆڤا پلازا.[٨][٩]

خەڵات

[دەستکاری]

لە ٤ی ئابی ٢٠١٥ لە پۆلەندا، زانا نیمتسۆڤا خەڵاتی یەکدەستی پێبەخشرا لەگەڵ بڕی ١٫١ میلیۆن دۆلار، بۆ کارەکانی لەبواری پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و دیمووکراسی.[١٠] لە ئازاری ٢٠١٦، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[١١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Биография » Жанна Немцова ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. // ТЕЛЕВЕДУЩИЕ РОССИИ: Самые красивые девушки на российском телевидении
  2. ^ «Daughter of slain Kremlin critic Nemtsov leaves Russia amid 'climate of hatred'». DW.COM (بە ئینگلیزی). Deutsche Welle. ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٥.
  3. ^ «Murdered opposition critic Nemtsov's daughter declares she is leaving Russia amid climate of 'violence and terror'». The Telegraph. ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٥.
  4. ^ «Russia convicts Boris Nemtsov's killers, but the organisers are still unknown». The Economist. ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧. لە ١ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  5. ^ «Daughter of assassinated Putin critic Boris Nemtsov joins Deutsche Welle». DW.COM (بە ئینگلیزی). Deutsche Welle. ١٧ی تەممووزی ٢٠١٥.
  6. ^ Perry Stein (٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧). «Slain Russian dissident’s family, friends call on D.C. to name street in front of Russian Embassy in his honor». Washington Post. {{cite news}}: بەستەری دەرەکی لە |نووسەر= (یارمەتی)
  7. ^ Perry Stein (٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧). «D.C. leaders want to rename the street in front of the Russian Embassy after an assassinated, anti-Putin dissident». Washington Post. {{cite news}}: بەستەری دەرەکی لە |نووسەر= (یارمەتی)
  8. ^ «B22-0539 – Boris Nemtsov Plaza Designation Act of 2017». lims.dccouncil.us. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  9. ^ Maegan Vazquez (١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨). «DC street in front of Russian embassy renamed to honor Putin critic». CNN. {{cite news}}: |نووسەر= has generic name (یارمەتی); بەستەری دەرەکی لە |نووسەر= (یارمەتی)
  10. ^ «Nemtsova awarded Poland's democracy prize DW». DW.com. ٤ی ئابی ٢٠١٥.
  11. ^ US Secretary of State honors DW editor Zhanna Nemtsova، ماڵپەڕی دی دەبلیوو، ڕۆژی ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.