دە ئاگنست
زە ئاگنست | |
|---|---|
زە ئاگۆنیست لەگەڵ گۆرانیبێژە نوێکەیان، ڤیکی ساراکس | |
| زانیارییەکان | |
| بنەچە | مۆنتریال، کیبێک، |
| چەشنەکان | مێلۆدیک دێت مێتاڵ، مێتاڵکۆر |
| ساڵانی چالاکبوون | ٢٠٠٤–ئێستا |
| کۆمپانیاکان | سێنتری میدیا، ئاکت، سپیریچواڵ بیست، نەیپاڵم ڕێکۆردز |
| بابەتە پەیوەندیدارەکان | ئارچ ئێنیمی |
| وێبگە | www.theagonistband.com |
| ئەندامان | دانی مارینۆ کریس کێڵس پاسکاڵ جۆبن سایمن مەککەی ڤیکی ساراکس |
| ئەندامانی پێشوو | ئەلیسا وایت-گڵەز ئاندرو تەیپلی کریس ئادۆڵف |
زە ئاگنست گرووپێکی مۆسیقی ئێکستریم مێتاڵی کەنەدییە کە لە شاری مۆنتریالی ویلایەتی کیبێک دامەزراوە لە ساڵی ٢٠٠٤. لە ئێستادا ئەندامەکانی پێکھاتوون لە گیتارژەن دانی مارینۆ و پاسکال جۆبن، بەیسژەن کریس کێڵس، تەپڵژەن سایمن مەککەی، و ڤیکی ساراکس، کە لە ئازاری ٢٠١٤دا ھاتە ناو گرووپەکەوە دوای ئەوەی ئەندامی دۆزەرەوە ئەلیسا وایت-گڵەز گرووپەکەی بەجێھێشت دوای ئەوەی بانگھێشت کرا بۆ گرووپی ئارچ ئێنمی. ھەردوو خانمەگۆرانیبێژی گرووپەکە بەشدارییان کردووە لە نووسینەوەی ھۆنراوەکاندا و ھەردووکیشیان لە گۆرانیبێژیدا نەڕەی مەرگ و دەنگی پاکیان بەکارھێناوە. تا ئێستا ئەم گرووپە پێنج ئەلبومی ستودیۆیان بڵاو کردۆتەوە و نوێترینیشیان ناوی پێنجـە (Five)، کە لە ئەیلوولی ٢٠١٦دا بڵاوبۆوە. ئەوان گەشتی زۆریان کردووە و ستەیجیان لەگەڵ گرووپەکانی تری وەک ئێپیکا، چێڵسی گرین، کامیڵۆت و چەندینی تر ھاوبەش کردووە. گۆرانییەکانی ئەوان پێشووتر بە دەوری مافی ئاژەڵان و کۆمەڵایەتی دەسوڕایەوە، بەڵام دوای ئەوەی وایت-گڵەز گرووپەکەی بەجێھێشت وتی گرووپە بەو شێوەیەی گوێگرەکان نیسیویانە کۆتایی پێ دێت و ئەوان چەشنێکی تر دەگرنە بەر.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، ««The Agonist»»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٧.
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |