دەلیلا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەلیلا
هاوژین (بێ هاوسەرگیری)شەمشوون
زمانەکانی ئاخاوتنCanaanite
پیشەکارمەندانی سەربازی، spy
شوێنی کارفەلەستین
ئایینCanaanite religion
دەردەکەوێت لە بەرھەمیڕابەران
شەمشوون و دەلیلا

دەلیلا، ئافرەتێک بوو لە وادی سوورەق کە شەمشوون خۆشی دەویست. و فەرمانڕەواکانی فەلەستین داوایان لە دەلیلا کرد کە نھێنی دەسەڵاتی شەمشوونیان پێبڵێت و بەڵێنیان پێدا کە لە بەرامبەردا ھەزار و سەد شیکڵ زیوی پێ بدەن. دەلیلا سەرەتا ھۆکاری بەھێزییەکەی لە شەمشوون پرسی؛ شەمشوون وتی ئەگەر بمبەستن بە حەوت لقی بیی وشکنەکراوە، ئەوا بێتوانا دەبم، فەلەستینییەکان حەوت لقی بییان ھێنا تا بیدەن بە ئافرەتەکە، بەڵام شەمشوون لاواز نەبوو و لقەکان شکاند. دەلیلا بۆ جاری دووەم داوای لە شەمشوون کرد نھێنی ھێزی خۆی بڵێت، و وتی ئەگەر بە پەتی نوێ ببەسترێم وەک مرۆڤەکانی تر لاواز دەبم. دەلیلا پەتە نوێیەکانی ھێنا و شەمشوونی بەستەوە؛ بەڵام شەمشوون بە ئاسانی ھەموویانی کردەوە. دەلیلا بۆ جاری سێیەم ھەمان پرسیاری لە شەمشوون کرد؛ بەڵام شەمشوون وەڵامی دایەوە: ئەگەر حەوت مووی سەرم ببەستیتەوە بە پەتێک، لاواز دەبم؛ دەلیلا لەکاتی خەوتندا حەوت مووی شەمشوونی بە دار و پەتێکی چنراو بەستەوە، بەڵام دوای ئەوەی شەمشوون لە خەو ھەستا بڕیی. تا دواجار بە فڕت و فێڵ، دەلیلا بۆی دەرکەوت کە شەمشوون لە سکی دایکییەوە پەیمانێکی خودایی ھەیە و ئەگەر قژی بتاشرێت ھێزەکەی لەدەست دەچێت. دەلیلا فەلەستینییەکانی بانگ کرد و فەلەستینییەکانیش قژی شەمشوونیان بڕی. لەگەڵ شکاندنی پەیمانەکە و نەمانی ھێزییەوە، لەلایەن فەلەستینییەکانەوە گیرا؛ پاشان کوێریان کرد و لە غەززە زیندانییان کرد.

ھەروەھا شەمشوون (کە کوێر بووە) خۆی بە خواستەکانی دەلیلادا نادات، چونکە دەبینێت دەسەڵاتەکەی لەدەستچووە. پاش ماوەیەک کاتێک بەناچاری کاری قورس دەکات بەبێ ئەوەی بزانێت، قژی گەشەدەکاتەوە و ھێزی خۆی بۆ دەگەڕێتەوە؛ و بە دەستەکانی خۆی پەرستگەی کافرەکان وێران دەکات.

چیرۆکی شەمشوون و دەلیلا یەکێکە لە چیرۆکە ڕۆمانسییە بەناوبانگەکانی جیھان، و بە زمانی عیبری لە تەوراتەوە ھاتووە. لەم چیرۆکە فیلمێکیش بە ھەمان ناوەوە دروست کراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «دلیله»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٢١ی ٨ی ٢٠٢٣.