بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەست ماچکردن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئێمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا بە ماچکردنی دەست، سڵاو لە خانمی یەکەمی ئەمریکا، مێلانیا ترامپ دەکات (٢٤ی نیسانی ٢٠١٨).

دەست ماچکردن ئاماژەیەکی سڵاوکردنە کە نیشانەیە بۆ ڕێزگرتن، ئەدەب، ڕەوشت، سەرسامی، سۆز یان تەنانەت پەرۆشی لەلایەن کەسێکەوە بەرامبەر بە کەسێکی تر. ماچی دەست بە ڕێگەیەکی ڕێزدار دادەنرێت بۆ پیاوێکی بەڕێز بۆ سڵاوکردن لە خانمێک. ئەمڕۆ دەست ماچکردنی ناڕێوڕەسمی دەگمەنە و زیاتر لە چوارچێوەی چینە کۆنەکان یان ڕێکارە دیبلۆماسییەکاندا ڕوودەدات. ئەمڕۆ ماچی ڕوومەت تاڕادەیەکی زۆر جێگەی دەست ماچکردن و تۆقەکردنی گرتووەتەوە.[١][٢][٣]

لە جیھانی عەرەبی، کوردستان، مالیزیا، ئیندۆنیزیا و بروونای دەست ماچکردن ڕێگەیەکی باوە بۆ سڵاوکردن لە کەسانی بەساڵاچوو لە ھەموو ڕەگەزەکاندا، بە پلەی یەکەم نزیکترین خزم (ھەردوو دایک و باوک، داپیر و باپیرە، و مام یان پوور) و مامۆستا.[٤][٥]

دەست ماچکردن لە زنجیرەی سەرۆک خێزان بە شێوەیەکی بەرچاو بەکارھاتووە، وەک ڕێگەیەک بۆ ئاماژەدان بەو کەسەی کە دۆنە.


سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Do you know about the secrets of hand-kiss?». Academie de Bernadac (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ «The Hand Kiss - Meaning, History & The Proper Way». Lemetropolelille. ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١. لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ «Definition of HAND-KISSING». www.merriam-webster.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  4. ^ «Hand Kissing: a Guide For The Perplexed». whitebard.tripod.com. لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. ^ «Video: Hand kissing a controversial practice in Saudi Arabia». Al Arabiya English (بە ئینگلیزی). ٢٠ی ئابی ٢٠١٣. لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.