دەروازە:کتێب/وتاری ھەڵبژێردراو/٤

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کتێبی چیرۆک و ئەفسانەی موکریان
کتێبی چیرۆک و ئەفسانەی موکریان

کتێبی چیرۆک و ئەفسانەی موکریان بەرھەمێکی نوێیە لە کارەکانی ھاشم سەلیمی و بڕیتیە لە ١٠١ چیرۆک و ئەفسانەی کورت و درێژی ناوچەی موکریان کە نوسەر وێڕای کۆکردنەوە و لێکوڵینەوە پێشکەشی بە پڕۆفسور عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ مامۆستای زانکۆی سەلاحەدین کردوە و ئەو کتێبە بە پێداچوونەوەی سوارە فتوحی لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم‌ لە ٤٧٥ لاپەڕەدا ھاوینی ٢٠١٣ چاپ بووە، لە پێشەکی کتێبی ناوبراوەدا ھاتووە: ئەفسانە یان چیرۆک بە پێی رۆاڵەت و نێوەڕۆکی تایبەتیەوە و ژانرێکی ئەدەبی زارەکی بریتییە لە کۆمەلێک بەسەرھات، رووداو، کارەسات و داب و نەریتی کۆمەڵایەتی لە رابردوویەکی دوور و نزیکەوە کە بەردەوام گێڕانەوە و بیستنیان بووەتە ھەوێنی سەرقاڵ بوون، شادبوون، گاڵتە،‌ گەپ و پەند لێوەرگرتنی مرۆڤەکان.

جێی ئاماژەیە لەم بەرھەمەدا بۆ یەکەم جار و بە تێروتەسەلی باسی پۆلێن کردنی زانستیانەی چیرۆک و ئەفسانەکانی جیھانی و کوردی لە سەر شێوازی مەکتەبی «ئارنە - تامپۆن» ناسراو بە مەکتەبی جیھانی فینلاندی کراوە. لە لایەکی تریشەوە ھێندێک لە ئەفسانەکانی کوردی دەگەڵ چیرۆکی کلاسیک و فۆلکلۆری فارسی، لەلایەن دوکتۆر جەعفەری قەنەواتی، ئەندامی چیرۆک‌ ناسانی جیھانی، بەرامبەر کراون و پێڕستی سەرچاوەکانی کەلک لێوەڕگیراو بە وردی نووسراون.

زیاتر...