چیرۆک و ئەفسانەی موکریان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
کتێبی چیرۆک و ئەفسانەی موکریان

کتێبی چیرۆک و ئەفسانەی موکریان بەرهەمێکی نوێیە لە کارەکانی هاشم سەلیمی و بڕیتیە لە ١٠١ چیرۆک و ئەفسانە‌ی کورت و درێژی ناوچەی موکریان که نوسەر وێڕای کۆکردنەوە و لێکوڵینەوە پێشکەشی بە پڕۆفسور عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ مامۆستای زانکۆی سەلاحەدین کردوە و ئەو کتێبە به پێداچوونەوەی سوارە فتوحی لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم‌ لە ٤٧٥ لاپەڕەدا هاوینی ٢٠١٣ چاپ بووە، لە پێشەکی کتێبی ناوبراوەدا هاتووە: ئەفسانە یان چیرۆک بە پێی رۆاڵەت و نێوەڕۆکی تایبەتیەوە و ژانرێکی ئەدەبی زارەکی بریتییه لە کۆمەلێک بەسەرهات، رووداو، کارەسات و داب و نەریتی کۆمەڵایەتی لە رابردوویەکی دوور و نزیکەوە کە بەردەوام گێڕانەوە و بیستنیان بووەتە هەوێنی سەرقاڵ بوون، شادبوون، گاڵته،‌ گەپ و پەند لێوەرگرتنی مرۆڤەکان.

جێی ئاماژەیە لەم بەرهەمەدا بۆ یەکەم جار و بە تێروتەسەلی باسی پۆلێن کردنی زانستیانەی چیرۆک و ئەفسانەکانی جیهانی و کوردی لە سەر شێوازی مەکتەبی «ئارنە - تامپۆن» ناسراو به مەکتەبی جیهانی فینلاندی کراوە. لە لایەکی تریشەوە هێندێک لە ئەفسانەکانی کوردی دەگەڵ چیرۆکی کلاسیک و فۆلکلۆری فارسی، لەلایەن دوکتۆر جەعفەری قەنەواتی، ئەندامی چیرۆک‌ ناسانی جیهانی، بەرامبەر کراون و پێڕستی سەرچاوەکانی کەلک لێوەڕگیراو بە وردی نووسراون.


سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • گۆڤاری مەهاباد - ژمارەی ١٤٩ ساڵی ١٣٩٢ - لاپەڕەی ٤٨
  • هاشم سەلیمی