دەروازە:کایەی ڤیدیۆیی/وتاری ھەڵبژێردراو/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕێزدنت ئیڤڵ ٦ (بە ژاپۆنی: バイオハザード6؛ خوێندنەوەی ژاپۆنی بە کوردی: بایۆھازاردۆ شیکوسو) کایەیەکی ڤیدیۆیی سەرکێشیی-ئاکشنە لە جۆری بینا ھاوێژی کەسی سێھەم کە لەلایەن کاپکمەوە بەرھەمھێنراوە و بڵاوکراوەتەوە. ڕێزدێنت ئیڤڵ ٦ نۆیەم بەشی سەرەکیی کایەکەیە، یەکەمجار بۆ پلەی ستەیشن ٣ و ئێکس بۆکس ٣٦٠ لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ بڵاوکرایەوە، دواتر بۆ مایکرۆسۆفت ویندۆز لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٣. کایەکە دووبارە بە ھەموو بەشە داگرتنەکانییەوە بۆ پلەی ستەیشن ٤ و ئێکس بۆکس وەن لە ٢٩ی ئازاری ٢٠١٦ بڵاوکراوەتەوە.

چیرۆکەکە دەگێڕدرێتەوە لەلایەن کریس ڕێدفیڵد، دامەزرێنەر و ئەندامی پێشووی خەمڵاندنی ھاوپەیمانیی ئاسایشی زیندە-تیرۆر (BSAA) کە تووشی تۆقان و لەبیرچوونەوە بووە بەھۆی پرۆسەیەکی نێردراویی ناسەرکەوتووەوە، ڵیۆن ئێس کێنێدی، ڕزگاربووەیەکی ڕاکوون سیتی و بریکاری حوکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان، جەیک میوڵەر، کوڕێکی نایاسایی ئەلبەرت وێسکر و ھاوکاری شێری بێرکن، وە ھەروەھا ئەیدا وۆنگ، بریکارێکی کورتخایەن کە تۆمەتبارکراوە بە ھێرشی زیندە-تیرۆرستی لەلایەن ڕێکخراوە دووژمنەکەی، نیۆ-ئەمبرێلا. ئەوان ھەموویان ڕووبەڕووی ھێرشێکی زیندە-تێرۆرستی دەبنەوە کە دروست بووە بەھۆی ڤایرۆسێکی نوێوە بەناوی ڤایرۆسی-سی لە شارەکانی جیھاندا. یارییەکە تیشکۆ دەخاتە سەر ھەر چوار بەشەکە، کە لە ھەر یەکێکیاندا کاسایەتییەکان شێواز و توانای تایبەتیان ھەیە.
خوێندنەوەی زیاتر...