نانفادیمە ماگاسوبا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نانفادیمە ماگاسوبا (Nanfadima Magassouba) کەسایەتی سیاسیی و چالاکوانی مافەکانی ژنانی گینیاییە. پێشتر سەرۆکی یەکێتیی نەتەوەیی مافەکان و ھاونیشتمانی ژنانی گینیا بوو (CONAG-DCF).[١] لە ساڵی ٢٠١٣ەشەوە ئەندامی دەستەی دادوەری گینیایە.

ژیان[دەستکاری]

نانفادیمە لە کۆندارا پریفیکچور لەدایکبوو.[٢] بۆماوەی سێ دەیە لەبواری یەکێتییەکانی بازرگانی و لەنێو کۆمەڵگا مەدەننییەکان کاری کردووە. بەڵام ئەوەی زۆرتر ناوبراوی پێدەناسرێتەوە بوونی بوو بە سەرۆکی یەکێتیی نەتەوەیی مافەکان و ھاونیشتمانی ژنانی گینیا (CONAG-DCF). لەژێر سەرکردایەتی نانفادیمە تووانی ببێتە دەزگایەکی نەتەوەیی بۆ پێشخستنی دامەزراوەکانی مافەکانی ژنان، ھەروەھا بوون بەگرووپێکی ڕاوێژکاری بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان لەپرسی ژنانی گینیا.[٣]

لەھەڵبژاردنەکانی ٢٠١٣، ھەڵبژێردرا وەک ئەندامی ئەندامی دەستەی دادوەری لەڕێگای خۆکاندیدکردنی لە حیزبی ئار پی گی. ناوبراو وەک وەزیری یەکگرتنی نەتەوەیی، پێگەیاندنی ژنان و منداڵان لە گینیا کاری کردووە.[٤] لەدوای بردنەوەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی گینیا لەلایەن ئەلفا کۆندێ لەھەڵبژاردنەکانی ٢٠١٥،[٥] ئەوا چالاکییەکانی نانفادیمە لەحیزبی ئار پی گی بەردەوامبوو لە ناوچەی کۆندارا.[٦] لە حوزەیرانی ٢٠١٦، جێگای مەمەدی دیاوارای گرتەوە وەک سەرۆکی کۆمسیۆنی ھاوپەیمانی ڕەینبۆو ئار پی گی.[٧]

لە ئایاری ٢٠١٧، نانفادیمە ماگاسوبا بەشداریکرد لە چوارەمین کۆڕبەندی سەرکردە سیاسییەکانی ئەفریقا لە زانکۆی یەیڵ.[٨]

نانفادیمە ماگاسوبا خزمەتیشکرد وەک سەرۆکی تۆڕی ژنانی پەرلەمانتار لە پەرلەمانی گینیا،[٧] ئەمەش پێش ئەوەی لە تەممووزی ٢٠١٦ لەلایەن فاتوماتا بینتا دیالۆ شوێنی بگیرێتەوە. ناوبراو وەک ژنێکی پەرلەمانتار ئەوا لەدژی یاسای فرەژنی لە گینیا وەستایەوە. لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨، لەپاڵ ٢٦ ژنە پەرلەمانتاری دیکە،[٩] نانفادیمە ماگاسوبا دەنگیان لەدژی پێداچوونەوەی یاسیای مەدەنی کرد کە لەیەکێک لەبەندەکان فرەژنی بەیاسایی کردبوو،[١٠] کە پێشتر لە ساڵی ١٩٦٨ قەدەغەکرابوو. لەبارە باسکردنەوەی یاسای فرەژنی، نانفادیمە ماگاسوبا وتوویەتی:

دیک، پوور، دایەگەورەکانمان جەنگی گەورەیان کرد لەپێناو قەدەغەکردنی فرەژنی. ھیچ بیانوویێک نییە تاکوو بگەڕێینەوە سەر ئەم دەستکەوتانە. لەسەر ئێمە ئەوە پێویستە ھەنگاو بۆ پێشەوە بنێین.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Juliane Kippenberg (2007). Bottom of the Ladder: Exploitation and Abuse of Girl Domestic Workers in Guinea. Human Rights Watch. p. 35. GGKEY:S7AZA39WY3Q.
  2. ^ Diallo Maimouna and Madjou Bah, Koundara : Nanfadima Magassouba appelle les communautés à l’unité ٢٣ی ئازاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., plus224.com, February 27, 2015.
  3. ^ Objectif 8 - Nanfadima Magassouba, May 13, 2008
  4. ^ B. Turner (2017). The Statesman's Yearbook 2011: The Politics, Cultures and Economies of the World. Springer. p. 564. ISBN 978-1-349-58635-6.
  5. ^ Madjou Bah, Présidentielle 2015 : voici l’artisane de la victoire d’Alpha Condé à Koundara ٢٣ی ئازاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., plus224.com, October 30, 2015.
  6. ^ Prochaines municipales à Koundara : la députée Nanfadima Magassouba déjà à la tâche ٢٣ی ئازاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., plus224.com, June 8, 2016.
  7. ^ ئ ا Madjou Bah, Guinée : Nanfadima Magassouba promue présidente de commission à l’Assemblée nationale ٢٣ی ئازاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., June 27, 2016.
  8. ^ 4th Forum for African Women Political Leaders at Yale University, Fundación Mujeres por África, May 11, 2017.
  9. ^ Légalisation de la polygamie en Guinée: "Un coq pour dix poules?" Non merci, clame une députée, franceinfo, 9 January 2019.
  10. ^ Mildred Europa Taylor, Guinea becomes latest African country to legalise polygamy, Face 2 Face Africa, January 8, 2019.