دەروازە:ماتماتیک/وتاری ھەڵبژێردراو/١٣

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گرتە یان داتاشراو (بە ئینگلیزی: Derivative) یەکێک لە چەمکە سەرەکییەکانی ھەژماری جیاکاری و بابەتێکی گرینگی لقی شیکاریی بیرکارییە. گرتە، وەکوو تەواوکاری، لە بابەتێکی ئەندازەیی، واتە دۆزینەوەی ھێڵی لێکەوتی چەماوەیەک لە خاڵێکدا بەرھەم دێت و تا سەرەتاکانی سەدەی ١٧ زایینی، بەر لەوەی فێرما، ماتماتیکزانی فەڕانسەوی، بەھایەکانی ئەوپەڕی ھەندێک فانکشنی دیاریکراو بدۆزیتەوە، پێناسە نەکرابوو. فێرما بەو ئەنجامە گەیشت ھێڵەکانی لێکەوت لەو خاڵانە کە فانکشنەکان، گەورەترین (ماکسیمۆم) یان بچووکترین (مینیمۆم) بەھایان ھەیە، دەبێت ئاسۆیی بن. لەبەر ئەوە ئەو بیرۆکە لەلای دروست بوو پەیوەندییەک بدۆزیتەوە لە نێوان بابەتی دیاریکردنی بەھایەکانی ئەوپەڕی فانکشن و بابەتی لێکەوتە ئاسۆییەکان. لە سەرەتادا زانایان لەو باوەڕەدابوون کە لە نێوان بابەتی ڕووبەری سنووردراوی ناوچەیەک و دۆزینەوەی ھێڵی لێکەوتی چەماوەیەک، پەیوەندییەک نادۆزرێتەوە، یەکەم کەس ئیساک بارۆ مامۆستای ئیساک نیوتۆن بوو کە بەو ئەنجامە گەیشت لە نێوان ئەو دوو چەمکەی کە بە ڕواڵەت دوورن لەیەک، پەیوەندییەکی نزیک ھەیە.

زیاتر...