دەروازە:عەرەبستانی سعوودی/وتاری ھەڵبژێردراو/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مزگەوتی حەرام، مەزنترینە مزگەوتە لە ئیسلامدا و ئەکەوێتە شاری مەککە لە حیجاز لە شانشینی عەرەبی سعودی، کەعبەی پیرۆز لە ناوەڕاستیایەتی کە یەکەم ماڵ بوو بۆ خەڵک لەسەر ڕووی زەوی تا خواپەرستی تیا بکەن بە پێی بیروباوەڕی ئیسلامی، مەزنترین و پیرۆزیترین شوێنە لەسەر ڕووی زەوی لای موسڵمانان، ھەروەھا مزگەوتی حەرام قیبلەی موسڵمانانە لە نوێژەکانیاندا، ناونراوە بە مزگەوتی حەرام لەبەرئەوەی کوشتار تێیدا حەرام کرا دوای ئەوەی پێغەمبەر محەمەد بە سەرکەوتوویی چووە مەککەوە، و موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە نوێژ تیایدا بەرامبەر سەد ھەزار نوێژە.

لە قورئاندا ھاتووە؛ "إِنَّ أَوَّلَ بَیْتٍ وُضِعَ لِلنَّاسِ لَلَّذِی بِبَکَّةَ مُبَارَکًا وَھُدًی لِّلْعَالَمِینَ "، واتە؛ بەڕاستی یەکەم خانە و ماڵ و مەنزڵگەیەک کە بۆ خەڵکی دانرا لەسەر زەوی (بۆ خواپەرستی) ئەوەیە لە مەککەدایە، کە پیرۆزە و ھیدایەت و ڕێنموویی بەخشە بۆ ھەموو خەڵکی جیھان.

و مزگەوتی حەرام یەکێکە لەو سێ مزگەوتەی کە گەشتیاران ڕووی تێدەکەن، پێغەمبەری ئیسلام محەمەد فەرموویەتی گەشتیاران دەرناچن تەنھا بۆ سێ مزگەوت نەبێت؛ مزگەوتی حەڕام، و ئەم مزگەوتە (مەبەستی مزگەوتی پێغەمبەرە)، و مزگەوتی ئەقسا.

زیاتر...