دەروازە:شیعر/وتاری ھەڵبژێردراو/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کەبیر (بە ھیندی: कबीर، بە پەنجابی: ਕਬੀਰ، بە ئوردوو: کبیر‎) شاعیر و خواناسی ناسراوی خەڵکی ھیندستان بوو. لە دەوروبەری ساڵی ١٤٤٠دا لە شاری بەنارەس لە دایک بووە. باوک و دایکی کەبیر موسڵمان بوون و ناوی کەبیریان (کە یەکێک لە ناوەکانی خودای موسوڵمانانە) لە سەر منداڵەکەیان ناوە. کەبیر لە لای ڕاماناندای ھێندوو شاگردی کردووە و زانینی زۆری ئەو کاریگەری زۆری لە سەر کەبیر کردووە. ھەروەھا ھۆنراوەنووسانی فارسی وەکوو مەولانای ڕۆمی تا ڕادەیەک لە سەر بیروڕا و ھۆنراوەی کەبیر کاریگەر بوون. کەبیر شاعیرێکی شەفاھی بووەو زۆربەی ھۆنراوەکانی سینە بە سینە لە ناو خەڵکدا ھاتوە یان موریدەکانی نووسیویانەتەوە. ناوەرۆکی شیعرەکانی بە زۆری عیرفانین و زۆر ڕەخنەی لە دوژمنایەتیی ئایینی گرتووە. ھەروەھا ڕەخنەی لە ڕەواڵەت پەرستی، ڕیا و ھەندێک لە دابونەریتەکانی کۆمەڵگای ھیندی گرتوە. لە سەر بزووتنەوەی بھەکتی و ئایینی سیکیزم کاریگەریی بووە و لە ھیند و وڵاتانی دەور و بەریدا شوێنکەوتوانێکی زۆری ھەیە. شوێنکەوتوانی کەبیر، ڕێبازی کەبیریان داناوە کە لە ئێستەدا نزیکی ١٠ ملیۆن شوێنکەوتووی لە باکوور و ناوەڕاستی ھینددا ھەیە. لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا ڕابیندرانات تاگۆر خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ لە کتێبی چریکەکانی کەبیردا سەد شیعری کەبیری بە ھاوکاریی ئێڤلین ئاندەرھیڵ وەرگێڕایە سەر ئینگلیزی و ئەم شاعیرەی زیاتر بە دنیا ناساند.

زیاتر...