دەروازە:شانشینی یەکگرتوو/وتاری ھەڵبژێردراو/٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لۆرد ڤۆڵدمۆرت (بە ئینگلیزی: Lord Voldemort) کەسایەتی خەیاڵیی جادووگەرێکی ناو زنجیرەی ھاری پۆتەری نووسەری بەڕیتانی جەی کەی ڕۆولینگە. لۆرد ڤۆولدمۆر خراپەکاری سەرەکی زنجیرەکەیە و یەکێک لە شەڕانگێزترین کەسایەتییەکانی ئەدەبی ئینگلیزی نوێیە. گەورەی تاریکی ناوی لەدایکبوونی تۆم مارڤۆلۆ ڕیدڵ (بە ئینگلیزی: Tom Marvolo Riddle)، ڤۆولدمۆر بۆ یەکەم جار لە ڕۆمانی ھاری پۆتەر و بەردی فەیلەسووفەکە دەرکەوت کە لە ساڵی ١٩٩٧ بڵاوکرایەوە. لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٦ لە لەندەن لەدایکبووە، دوای ئەوە بوو بە ترسناکترین جادووگەری تاریکی بە درێژایی سەدەکان، ئەو دوژمنی سەرەکی ھاری پۆتەرە، بکووژی دایک و باوکییەتی، و کۆتا نەوەی جادووگەر ساڵازار سڵیزیرن کە یەکێک لە چوار دامەزرێنەرەکانی قوتابخانەی ھۆگوارتز بۆ جادوو بووە.

زیاتر...