دەروازە:سیاسەت/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/١

سەلاحەددین دەمیرتاش (بە کوردیی زازاکی: Selahattîn Demîrtaş) نووسەر و سیاسەتوانی کوردی زازایە، لە نیسانی ساڵی ١٩٧٣دا لە شارۆچکەی پالۆی سەر بە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان لەدایکبووە. سەلاحەددین دەمیرتاش لە ساڵی ٢٠٠٧دا لەسەر لیستی پارتی کۆمەڵگای دیموکراتیک (DTP) وەکوو نوێنەری پارێزگای ئامەد بۆتە ئەندامی پەرلەمانی تورکیا و لە دوای قەدەغەکردنی ئەم پارتە لە لایەن دادگای دەستووری تورکیاوە، لە ساڵی ٢٠١٠دا بوو بە ھاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی (BDP)، ئێستاش سەلاحەددین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپەیە. (تەواوی وتار...) ناوبراو کوردی زازایە و دەرچووی کۆلێژی یاسایی زانکۆی ئەنقەرەیە. دەمیرتاش بەر لەوەی بە شێوەی چالاک بێتە ناو سیاسەت، لە بەڕێوەبەرانی لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (IHD) بوو. ھەروەھا ناوبراو لە دامەزرێنەرانی لقی ئامەدی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی و ڕێکخستنی مافی مرۆڤی تورکیاشە. (تەواوی وتار...)