سۆسیالیستە دیموکراتەکانی ئەمریکا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سۆسیالیستە دیموکراتەکانی ئەمریکا (بە ئینگلیزی: Democratic Socialists of America, DSA) ڕێکخراوەیەکی سوودنەخوازی سۆشیالیست و ڕووتێکەری کرێکاران لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە کە ئەیدیۆلۆجیای ئەندامەکانی لە کشانێکی نێوان سۆسیالدیموکراسی ھەتا سۆشیالیزمی دیموکراتیکدایە. ڕیشەی ئەم ڕێکخراوەیە ھەڵدەگەڕێتەوە سەر پارتی سۆسیالیستی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە یۆجین دێبز، نۆرمەن تامس و مایکل ھەرینگتۆن لە سەرکردەکانی بوون.[١] مایکل ھەرینگتۆن کە سەرکردەی باڵی کەمینە کە دژ بە وەرچەرخاندنی حیزبەکە بەڕەو سۆسیالدیموکراتەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە چوارچێوەی پەیماننامەی نەتەوەیی ١٩٧٢ ڕاوەستابوو، کۆمیتەی ڕێکخەری سۆسیالیستی دیمۆکراتی دامەزراند. ئەم کۆمیتەی ڕێکخەری سۆسیالیستی دیمۆکراتە کە مایکل ھەرینگتۆن ناوی «پاشماوەی پاشماوە»ی لەسەری دانابوو بەزوانە بوو بە گەورەترین گرووپی سۆسیالیستی دیموکراتی ویلایەتە یەکگرتووەکان. لە ساڵی ١٩٨٢ کۆمیتەی ڕێکخەری سۆسیالیستی دیمۆکرات لەگەڵ بزووتنەوەی ئەمریکای نوێ یەکیان گرت کە یەکێتییەک بوو لە ڕۆشنبیرانێک کە لە بزووتنەوەکانی چەپی نوێی دەھەی ١٩٦٠ ھەڵسابوون و ئەندامەکانی پێشووی پارتییە سۆسیالیست و کۆمۆنیستەکانی چەپی کۆن.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ سڤارت, ماریا (٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١١). ئین دیز تایمز (لەم ڕۆژانە) (بە ئینگلیزی) https://web.archive.org/web/20181030111250/http://inthesetimes.com/article/12165/lets_talk_democratic_socialism_already. Archived from the original on 30ی Octoberی 2018. Retrieved 5ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help); Missing or empty |title= (help)
  2. ^ "پارتی سۆسیالیست ئێستاکە سۆسیالدیموکراتەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە". نیویۆرک تایمز. ٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٢. p. ٣٦. Archived from the original on 29ی Septemberی 2019. Retrieved 4ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help)