دەروازە:ئەفغانستان/پارێزگایەکی ئەفغانستان/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پەنچشیر (بە دەری: و بە پەشتۆ: پنجشیر‎) بە کوردی «پێنج شێر»، ھەروەھا بە (پنجشێر) و (پنجشێر)یش دەنووسرێت، یەکێکە لە سی و چوار پارێزگای ئەفغانستان، کە دەکەوێتە بەشی باکووری ڕۆژھەڵاتی وڵات، کە دۆڵی پنجشیری تێدایە ئەو پارێزگایە بەسەر حەوت قەزادا دابەشکراوە و ٥١٢ گوند لەخۆدەگرێت. لە ساڵی ٢٠١٢دا ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاکە نزیکەی ١٧٣ ھەزار کەسە. شاری بازاڕەک وەک مەڵبەندی پارێزگای پنجشیر دیاری کراوە. لە ئێستادا لەلایەن بەرخۆدانی دووەمەوە کۆنترۆڵکراوە (نەوەکانی شا مەسعوود) و تاکە پارێزگای ئەفغانستانیشە کە لە ھێرشی ساڵی ٢٠٢١ی تاڵیبانەوە نەگیراوە. لە ساڵی ٢٠٠٤دا پەنجشیر بوو بە پارێزگایەکی سەربەخۆ و لە پارێزگای پەروان جیابوویەوە. لە ڕۆژھەڵاتدا بە باغلان و تەخار و لە ڕۆژھەڵاتیشەوە بە بەدەخشان ونورستان و لە باشووریش لە لاغمان و کاپیسا و لە ڕۆژاواش پەروان دەورەدراوە.

زیاتر...