دێنیس زاکاریا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دێنیس زاکاریا
ئەزموونی گەنجی
٢٠٠٤–٢٠١٥ سێرڤێتێ
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠١٤–٢٠١٥ سێرڤێتێ ٦ (٢)
٢٠١٥–٢٠١٧ یۆنگ بۆیس ٥٠ (٢)
٢٠١٧–٢٠٢٢ بۆروسیا میونشنگلادباخ ١٢٥ (١١)
٢٠٢٢- یۆڤانتۆس ١١ (١)
٢٠٢٢- چێڵسی (خواستن) ٠ (٠)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠١٤–٢٠١٥ سویسرای خوار ١٩ ساڵان ٨ (٢)
٢٠١٥–٢٠١٦ سویسرای خوار ٢١ ساڵان ٨ (٠)
٢٠١٦- ھەڵبژاردەی تۆپی پێی سویسرا ٤٠ (٣)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of ٢٧ ئابی ٢٠٢٢.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of ١٥ تشرینی دووەمی ٢٠٢١

دێنیس لێمی زاکاریا لاکۆ لادۆ (لەدایکبووی ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٩٦) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی سویسرییە کە وەک یاریزانی ناوەڕاستی یاریگا یاری دەکات لە خولی پرێمیەرلیگ بۆ یانەی چێڵسی بە خواستن لەیانەی یۆڤانتۆسەوە و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی سویسرا.

کاروانی یانە[دەستکاری]

سێرڤێتێ[دەستکاری]

لە جنێڤ، سویسرا لەدایکبووە، لە باوکێکی باشووری سودانی و دایکی کۆنگۆیییە، زاکاریا یەکەم جار دەستی کرد بە یاریکردنی تۆپی پێی بۆ یانەی ناوخۆیی وڵاتەکەی سێرڤێتێ.[٣][٤]

یۆنگ بۆیس[دەستکاری]

زاکاریا لە حوزەیرانی ٢٠١٥ گواسترایەوە بۆ یانەی یۆنگ بۆیس بە بڕە پارەیەکی ئاماژە پێنەکراو و گرێبەستێکی بۆ ماوەی چوار ساڵ واژوو کرد.[٥] لە ١٨ی تەممووزی ٢٠١٥ یەکەمین یاری خۆی لە خولی سوپەری سویسی ئەنجامدا بەرامبەر یانەی زیورخ لە یارییەکدا لە دەرەوەی یاریگای خۆیان کە ١–١ بەرامبەر بوون لە جێگەی ئەلێکساندەر گێرندت ھاتە یاریگاوە لە دوای ٧٩ خولەک.[٦]

بۆروسیا میونشنگلادباخ[دەستکاری]

لە حوزەیرانی ٢٠١٧، زاکاریا گرێبەستێکی پێنج ساڵەی لەگەڵ بۆروسیا میونشنگلادباخ واژوو کرد. ئەو وەک جێگرەوەی مەحموود داھود گواسترایەوە کە پێش ئەو یانەکەی بە جێھێشت بۆ بۆروسیا دۆرتمۆند. تێچووی گواستنەوە کە درا بە یۆنگ بۆیس بۆ زاکاریا بە ١٠ ملیۆن یۆرۆ ڕاگەیەندرا.[٧] زاکاریا ١١ گۆڵی تۆمارکرد لە ١٢٥ یاری بۆ بۆروسیا میونشنگلادباخ.[٤]

یۆڤانتۆس[دەستکاری]

لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، کە شەش مانگ مابوو لە گرێبەستەکەی، زاکاریا یانەکەی بە جێھێشت بۆ یانەی یۆڤانتۆس بە گرێبەستێک بۆ ماوەی چوار ساڵ و نیو، بە بڕی بەھای ٤٫٥ ملیۆن یۆرۆ. لە ٦ی شوبات، زاکاریا لە یەکەمین یاری خۆیدا بۆ یانە ئیتاڵییەکە لە خولەکی ٦١دا گۆڵی تۆمارکرد، یارمەتی تیپەکەی دا بۆ بردنەوە بەرامبەر ھێڵاس ڤێرۆنا ٢–٠.[٤][٤][٨]

خواستن بۆ چێڵسی[دەستکاری]

لە ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، زاکاریا بە خواستن ڕۆیشت بۆ خولی پرێمییەرلیگ[٩] یانەی چێڵسی تا کۆتایی وەرزی ٢٠٢٢–٢٣ لەگەڵ ھەبوونی بژاردەی گواستنەوەی ھەمیشەیی لە کۆتایی وەرزەکە.[١٠]

کاروانی نێودەوڵەتی[دەستکاری]

زاکاریا بۆ چەندین ئاستی لاوانی ھەڵبژاردەی سویسرا یاری کردووە. دەیتوانی نوێنەرایەتی ھەریەک لە سویسرا، باشووری سودان یان کۆنگۆ بکات لە تیمی یەکەم بەھۆی ئەوەی لە سویسرا لەدایک بووە و باوکی باشووری سودانی و دایکی کۆنگۆیییە.[١١]

زاکاریا یەکەمین یاری خۆی بۆ ھەڵبژاردەی یەکەمی سویسرا ئەنجامدا لە یارییەکی دۆستانەدا کە ٢–١ دۆڕان بەرامبەر بەلجیکا لە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٦.[١٢] ئەو بەشێک بوو لە پێکھاتەکە بۆ پاڵەوانێتی ئەورووپا ٢٠١٦.[١٢] زاکاریا لە تیمی ٢٣ یاریزانی جامی جیھانی فیفا ٢٠١٨ بەشداری کرد.

لە ئایاری ٢٠١٩، زاکاریا لە کۆتایییەکانی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا یاری کرد، کە ھەڵبژاردەکەی چوارەم بوو.[١٣] ناوی لە پێکھاتەی ٢٦ کەسی سویسرا ھەبوو بۆ یۆرۆی ٢٠٢٠.[١٤] لە ٢ی تەممووزی ٢٠٢١، گۆڵێکی بە ھەڵە لە خۆیان تۆمارکرد لە یاری چارەکی کۆتایی سویسرا بەرامبەر ئیسپانیا، کە بە لێدانی یەکلاکەرەوە دۆڕان.[١٥]

ئاماری کاروانی وەرزشی[دەستکاری]

یانە[دەستکاری]

ھەتا ٢٧ ئابی ٢٠٢٢[١٦]
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانە وەرز خول جامی نیشتیمانی کیشوەرەکان ئەوانی تر کۆی گشتی
ئاست یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان
سێرڤێتێ ٢٠١٤ ١٥ خولی پلە دووی سویسری ٦ ٢ ٠ ٠ - - ٦ ٢
یۆنگ بۆیس ٢٠١٥–١٦ خولی سوپەری سویسری ٢٧ ١ ٣ ٠ ٣ ٠ - ٣٣ ١
٢٠١٦–١٧ خولی سوپەری سویسری ٢٣ ١ ٤ ٠ ٧ ٠ - ٣٤ ١
کۆی گشتی ٥٠ ٢ ٧ ٠ ١٠ ٠ - ٦٧ ٢
بۆروسیا میونشنگلادباخ ٢٠١٧ ١٨ بۆندسلیگا ٣٠ ٢ ٣ ٠ - - ٣٣ ٢
٢٠١٨ ١٩ بۆندسلیگا ٣١ ٤ ١ ٠ - - ٣٢ ٤
٢٠١٩ ٢٠ بۆندسلیگا ٢٣ ٢ ٢ ٠ ٦ ٠ - ٣١ ٢
٢٠٢٠–٢١ بۆندسلیگا ٢٥ ١ ٢ ٠ ٥ ٠ - ٣٢ ١
٢٠٢١–٢٢ بۆندسلیگا ١٦ ٢ ٢ ٠ - - ١٨ ٢
کۆی گشتی ١٢٥ ١١ ١٠ ٠ ١١ ٠ - ١٤٦ ١١
یۆڤانتۆس ٢٠٢١–٢٢ خولی پلە یەکی ئیتاڵیا ٩ ١ ٣ ٠ ١ ٠ - ١٣ ١
٢٠٢٢–٢٣ خولی پلە یەکی ئیتاڵیا ٢ ٠ - - - ٢ ٠
کۆی گشتی ١١ ١ ٣ ٠ ١ ٠ - ١٥ ١
تەواوی کاروانی وەرزشی ١٩١ ١٦ ٢٠ ٠ ٢٢ ٠ ٠ ٠ ٢٣٤ ١٦


نێودەوڵەتی[دەستکاری]

ھەتا ١٥ تشرینی دووەمی ٢٠٢١ [١٧]
دەرکەوتنی و گۆڵەکانی تیمی نیشتیمانی و ساڵ
تیمی نیشتیمانی ساڵ یارییەکان گۆڵەکان
سویسرا ٢٠١٦ ٣ ٠
٢٠١٧ ٦ ٠
٢٠١٨ ٩ ١
٢٠١٩ ١٠ ٢
٢٠٢٠ ٠ ٠
٢٠٢١ ١٢ ٠
کۆی گشتی ٤٠ ٣

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "FIFA World Cup Russia 2018: List of Players: Switzerland" (PDF). FIFA. 15 July 2018. p. 30. Archived from the original (PDF) on 11 June 2019.
  2. ^ ئ ا ب "Denis Zakaria". borussia.de (بە ئەڵمانی). Borussia Mönchengladbach. Archived from the original on 25 February 2021. Retrieved 12 June 2021. ٢٥ی شوباتی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Wuillemin, Dominic (3 October 2015). "Zackig". Berner Zeitung (بە ئەڵمانی). Retrieved 9 June 2017.
  4. ^ ئ ا ب پ "OFFICIAL | Zakaria joins Juventus!". Juventus.com (بە ئینگلیزی). 31 January 2022. Retrieved 31 January 2022.
  5. ^ "U19-Nationalspieler Zakaria zu den Young Boys". Berner Zeitung (بە ئەڵمانی). 26 June 2015. Retrieved 9 June 2017.
  6. ^ "FC Zürich vs. BSC Young Boys - 18 July 2015 - Soccerway". soccerway.com. Retrieved 29 August 2015.
  7. ^ "Bis 2022: Zakaria unterschreibt in Gladbach". kicker Online (بە ئەڵمانی). 9 June 2017. Retrieved 9 June 2017.
  8. ^ "Vlahovic and Zakaria score on Juventus debuts in Verona win". CNA (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-02-06. ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ "Chelsea could buy zakaria for 30m". Live Koora.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  10. ^ "Zakaria goes on loan to Chelsea from Juventus".
  11. ^ "Zackig". Berner Zeitung.
  12. ^ ئ ا "Switzerland include three teenagers in final squad for Euro 2016". ESPN FC. 30 May 2016. Retrieved 9 June 2017.
  13. ^ "Pickford the hero in England shootout win". BBC Sport.
  14. ^ The Athletic Staff. "Switzerland's full 26-man Euro 2020 squad". The Athletic. Retrieved 2 July 2021.
  15. ^ "Watch video: Zakaria's own goal gifts Spain early lead in Euro 2020 QF against Switzerland". Free Press Journal. Retrieved 2 July 2021.
  16. ^ "Denis Zakaria". SofaScore. Retrieved 10 October 2019.
  17. ^ "Denis Zakaria". EU-Football.info. 25 June 2018.