دیۆگۆ کۆستا
دیۆگۆ کۆستا | |
---|---|
بە پورتوگالی: Diogo Costa | |
لەدایکبوون | Rothrist، سویس | ١٩ی ئەیلوولی ١٩٩٩
وڵاتی وەرزش | پورتوگال |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Diogo Meireles da Costa |
زمانی زگماکی | زمانی پورتوگالی |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی پورتوگالی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | goalkeeper |
ئەندامی تیپی وەرزشی | یانەی تۆپی پێی پۆرتۆ |
وەرزش | تۆپی پێ |
دیۆگۆ کۆستا (لەدایکبووی ١٩ی ئەیلوولی ١٩٩٩) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی پورتوگالییە و وەک گۆڵپارێز لە یانەی پۆرتۆی خولی نایابی پورتوگاڵ و ھەڵبژاردەی پورتوگال یاری دەکات. یەکەم یاری نێودەوڵەتی لە ساڵی ٢٠٢١ ئەنجامدا و نوێنەرایەتی پورتوگالی کرد لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ و جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٤. لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٤ لە پێکھاتەی ٢٦ یاریزانی بۆ جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٤ھەڵبژێردرا.[١] لە یاری قۆناغی ١٦ بەرامبەر سلۆڤینیا خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکەی پێبەخشرا، چونکە لە کاتی زیادکراوداتوانی ھەلێکی گۆڵکردنی یاریزان بێنجامین سێسکۆ دوربخاتەوە، دوای ئەوەی یارییەکەش چووە لێدانەیەکلایکەرەوەکان ھەرسێ لێدانەکانی گرتەوە بەمەش بووە یەکەم گۆڵپارێز لە مێژووی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ئەو کارە بکات و پاڵاوتنی وڵاتەکەی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی مسۆگەر بکات.[٢][٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Convocados para o Euro 2024» [Called up for Euro 2024] (بە پورتوگالی). Portuguese Football Federation. 21 May 2024. لە 21 May 2024 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Portugal keeper Diogo Costa was the penalty shootout hero after a tearful Cristiano Ronaldo missed a spot kick during extra time». The Guardian. 1 July 2024.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Every EURO 2024 Player of the Match». UEFA. 1 July 2024.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دیۆگۆ کۆستا تێدایە. |