بێنجامین سێسکۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بێنجامین سێسکۆ
ئەزموونی گەنجی
ڕادێجێ
٢٠١٣- ڕودار ترڤۆلێ
٢٠١٤–٢٠١٦ ڕادێچێ
٢٠١٦–٢٠١٨ کرسکۆ
٢٠١٨–٢٠١٩ دۆمزالێ
٢٠١٩–٢٠٢٠ ڕێد بۆڵ ساڵزبۆرگ
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠١٩- ڕێد بۆڵ ساڵزبۆرگ ٢٨ (٦)
٢٠١٩–٢٠٢١ لیفێرینگ (خواستن) ٤٤ (٢٢)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠١٧–٢٠١٨ سلۆڤینیا خوار ١٥ ساڵان ٦ (٤)
٢٠١٨ سلۆڤینیا خوار ١٦ ساڵان ٤ (٤)
٢٠١٨–٢٠١٩ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی سلۆڤینیای خوار ١٧ ساڵان ١٤ (٥)
٢٠٢٠ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی سلۆڤینیای خوار ١٩ ساڵان ١ (٠)
٢٠٢١- ھەڵبژاردەی تۆپی پێی سلۆڤینیا ١٣ (٢)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of ٦ ئابی ٢٠٢٢.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of ١٢ حوزەیرانی ٢٠٢٢

بێنجامین سێسکۆ (لەدایکبووی ٣١ی ئایاری ٢٠٠٣) یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری سلۆڤێنیایە کە یاری دەکات وەک ھێرشبەر بۆ یانەی ڕێد بۆڵ ساڵزبۆرگ و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی سلۆڤێنیا. لە تەممووزی ٢٠٢٣ بە گرێبەستێک دەگوازرێتەوە بۆ یانەی ئەڵمانی لایپزیگ.

سێسکۆ لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا لە ساڵی ٢٠١٩ لە دۆمزالێوە چووە یانەی ڕێد بۆڵ ساڵزبۆرگ. ئەو بۆ ماوەی دوو وەرز بە خواستن درا بە تیمی دووەمی سالزبۆرگ یانەی لیفێرینگ، کە لەوێ ٢٢ گۆڵی لە ٤٤ یاری دا تۆمارکرد لە ئاستی دووەمی تۆپی پێی نەمسا. لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١ یەکەمین یاری خۆی بۆ تیمی یەکەمی کرد بۆ یانەی ڕێد بۆڵ سالزبۆرگ و دوو نازناوی بۆندسلیگای نەمسا و یەک جامی نەمسای بردەوە.

سێسکۆ ٢٥ یاری بۆ سلۆڤینیا لە ئاستی لاوانی ھەڵبژاردەکە ئەنجامدا. ئەو بوو بە لاوترین یاریزان کە بۆ تیمی یەکەمی سلۆڤینیا یاریبکات کاتێک لە حوزەیرانی ٢٠٢١ لە تەمەنی ١٨ ساڵ و یەک ڕۆژیدا یەکەمین یاری خۆی ئەنجامدا. یەکەم گۆڵی بۆ ھەڵبژاردەی نیشتیمانەکەی تۆمارکرد لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، کە وای کرد ببێت بە با لاوترین گۆڵکار بۆ ھەڵبژاردەی سلۆڤینیا.

کاروانی یانە[دەستکاری]

کاروانی سەرەتایی[دەستکاری]

سێسکۆ دەستی بە کاروانی پیشەگەری کرد لە یانەی ڕادیچێ.[٣] پاشان بۆ ڕودار تربۆلی یاری کرد، پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ڕادیچێ.[٤][٣] لە ساڵی ٢٠١٦ گواسترایەوە بۆ یانەی کرسکۆ، کە لەوێ یاری دەکرد بۆ خوار-١٥ ساڵان و خوار-١٧ ساڵان.[٥] لە وەرزی ٢٠١٧–١٨، لە ٢٣ یاری بۆ یانەی خوار ١٥ ساڵان ٥٩ گۆڵی تۆمارکرد.[٥] لە ساڵی ٢٠١٨، سێسکۆ گواسترایەوە بۆ دۆمزالێ، کە لەوێ بۆ ماوەی یەک وەرز مایەوە.[٥]

ڕێد بۆڵ ساڵزبۆرگ[دەستکاری]

لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا و، لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩، سێسکۆ گرێبەستێکی سێ ساڵەی پیشەگەری لەگەڵ ڕێد بۆڵ ساڵزبۆرگ واژوو کرد.[٦] لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ یەکەم یاری خۆی لەگەڵ ڕێد بۆڵ ساڵزبۆرگ ئەنجامدا لە بردنەوەی ٣–٠ لە خولی بۆندسلیگای نەمسا بەرامبەر ھارتبێرگ.[٧]

خواستن بۆ لیفێرینگ[دەستکاری]

ڕاستەوخۆ دوای واژووکردنی گرێبەست لەگەڵ یانەی ڕێد بۆڵ ساڵزبۆرگ، گواسترایەوە بۆ یانەی دووەمیان لیفێرینگ، کە لە لە خولی دووەمی نەمسا یاریان دەکرد لە وەرزی ٢٠٢٠–٢١، لە ٢٩ یاری ٢١ گۆڵی تۆمارکرد و بوو بە دووەم باشترین گۆڵکاری خولەکە.[٨] زۆربەی گۆڵەکانی لە بەشی کۆتایی وەرزەکەدا تۆمارکرد و لە کۆتا ٧ یاریدا ١٣ گۆڵی تۆمارکرد.[٩]

لایپزیگ[دەستکاری]

لە ٩ی ئابی ٢٠٢٢، لایپزیگ ڕای گەیاند کە سێسکۆ لە ١ی تەممووزی ٢٠٢٣ پەیوەندیان پێوە دەکات، بە گرێبەستێک بۆ ماوەی پێنج ساڵ تا ٢٠٢٨،[١٠] بە تێچووی گواستنەوەی نزیکەی ٢٤ ملیۆن یۆرۆ.[١١][١٢]

کاروانی نێودەوڵەتی[دەستکاری]

سێسکۆ بۆ سلۆڤینیا و بۆسنیا و ھێرزێگۆڤینا (بەھۆی ئەوەی دایکی لە دۆبۆجەوە ھاتبوو) دەیتوانی یاری بکات، سێسکۆ یەکەمیانی ھەڵبژارد، کە نوێنەرایەتی وڵاتەکەی کرد لە ئاستەکانی خوار ١٥، خوار ١٦، خوار ١٧ و خوار ١٩ ساڵان.[١٣] یەکەمین یاری خۆی بۆ خوار ١٩ ساڵان ئەنجامدا لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر نەمسا لە ئەیلولی ٢٠٢٠.[١٤]

لە ئایاری ٢٠٢١، سێسکۆ لەلایەن ڕاھێنەری یەکەمی تیمەکە ماتاز کیک بانگکرا بۆ دوو یاری دۆستانە لە حوزەیرانی ٢٠٢١.[١٥] لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ بۆ یەکەم جار بۆ سلۆڤینیا یاری کرد لە یارییەکی دۆستانەی لەگەڵ مەقدۆنیای باکوور. لەوکاتەدا تەمەنی ١٨ ساڵ و یەک ڕۆژ بوو و بوو بە لاوترین یاریزان لە پێکھاتەی یەکەمی نێودەوڵەتی، کە ڕیکۆردەکەی پێشووی پیتەر ستۆجانۆڤیچ شکاند کە حەوت ساڵ پێش ئەوە تۆماری کردبوو.[١٦] لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، سێسکۆ یەکەم گۆڵی بۆ سلۆڤینیا تۆمارکرد لە یاری پاڵاوتنەکانی جامی جیھانی فیفا ٢٠٢٢ بەرامبەر ماڵتا، کە بوو بە لاوترین گۆڵکاری سلۆڤینیا، لە تەمەنی ١٨ ساڵ و ٤ مانگ و ٨ ڕۆژدا.[١٧]

ئاماری کاروانی وەرزشی[دەستکاری]

یانە[دەستکاری]

ھەتا ٦ ئابی ٢٠٢٢[١][١٨]
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانە وەرز خول جامی نیشتیمانی کیشوەرەکان کۆی گشتی
ئاست یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان
لیفێرینگ (خواستن ٢٠١٩ ٢٠ ٢. لیگا ١٥ ١ - - ١٥ ١
٢٠٢٠–٢١ ٢. لیگا ٢٩ ٢١ - - ٢٩ ٢١
کۆی گشتی ٤٤ ٢٢ ٠ ٠ ٠ ٠ ٤٤ ٢٢
ڕێد بۆڵ ساڵزبۆرگ ٢٠٢٠–٢١ بۆندسلیگای نەمسا ١ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ١ ٠
٢٠٢١–٢٠٢٢ بۆندسلیگای نەمسا ٢٤ ٥ ٥ ٥ ٨ ١ ٣٧ ١١
٢٠٢٢–٢٣ بۆندسلیگای نەمسا ٣ ١ ١ ١ ٠ ٠ ٤ ٢
کۆی گشتی ٢٨ ٦ ٦ ٦ ٨ ١ ٤٢ ١٣
تەواوی کاروانی وەرزشی ٧٢ ٢٨ ٦ ٦ ٨ ١ ٨٦ ٣٥


نێودەوڵەتی[دەستکاری]

ھەتا ١٢ حوزەیرانی ٢٠٢٢[١٩]
دەرکەوتنی و گۆڵەکانی تیمی نیشتیمانی و ساڵ
تیمی نیشتیمانی ساڵ یارییەکان گۆڵەکان
سلۆڤینیا
٢٠٢١ ٧ ١
٢٠٢٢ ٦ ١
کۆی گشتی ١٣ ٢

خەڵاتەکان[دەستکاری]

ڕێد بۆڵ ساڵزبۆرگ

  • بۆندسلیگای نەمسا :٢٠٢٠–٢١، ٢٠٢١–٢٢
  • جامی نەمسا: ٢٠٢١–٢٢

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "Slovenia – B. Šeško". Soccerway. Retrieved 6 August 2022.
  2. ^ "Benjamin Sesko" (بە ئەڵمانی). Red Bull Salzburg. Archived from the original on 2 November 2021. Retrieved 25 January 2022. ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ ئ ا "Nogometaš Benjamin Šeško iz Radeč debitiral pri rdečih bikih". Posavski obzornik (بە سلۆڤینیایی). 6 February 2021. Retrieved 8 June 2021.
  4. ^ "Ko se pridno treniranje spremeni v velik, a preprosto zaslužen uspeh". Sr(e)čno Trbovlje (بە سلۆڤینیایی). 19 June 2013. Retrieved 29 July 2022.
  5. ^ ئ ا ب "Benjamin Šeško – Statistika vseh odigranih tekem". nzs.si (بە سلۆڤینیایی). Football Association of Slovenia. Retrieved 8 June 2021.
  6. ^ "Slowenischer Youngster wechselt zu den Roten Bullen" (بە ئەڵمانی). Red Bull Salzburg. Archived from the original on 9 May 2021. Retrieved 8 June 2021. ٩ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ "Hartberg vs. Salzburg – 30 January 2021 – Soccerway". soccerway.com. Retrieved 8 June 2021.
  8. ^ "Players – 2. Liga – Austria – Soccerway". soccerway.com. Retrieved 8 June 2021.
  9. ^ Gruden, Toni (1 June 2021). "Šeško in Mlakar prva strelca, Iličić pa najpodajalec Kekovih izbrancev" (بە سلۆڤینیایی). RTV Slovenija. Retrieved 8 June 2021.
  10. ^ "Sesko to play the 2022-23 season on loan". Kuwait Gamble.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  11. ^ "Benjamin Šeško to join RB Leipzig in 2023!". rbleipzig.com (بە ئینگلیزی). RB Leipzig. 9 August 2022. Retrieved 9 August 2022.
  12. ^ "URADNO: Benjamin Šeško pozira v novem klubu, mega prestop v Leipzig je končno pod streho" (بە سلۆڤینیایی). Nogomania. 9 August 2022. Retrieved 9 August 2022.
  13. ^ Kadić, Edin (1 February 2021). "Slovenci strahuju da će im BiH ukrasti 'wunderkinda'". Sportske.ba (بە بۆسنایی). Archived from the original on 2021-08-01. Retrieved 1 August 2021. ١ی ئابی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ "Mladinci slavili v Avstriji". nzs.si (بە سلۆڤینیایی). Football Association of Slovenia. 4 September 2020. Retrieved 8 June 2021.
  15. ^ "Slovenija z udeležencem Eura 2020, Kek objavil seznam". nzs.si (بە سلۆڤینیایی). Football Association of Slovenia. 19 May 2021. Retrieved 8 June 2021.
  16. ^ Viškovič, Rok (1 June 2021). "Benjamin Šeško je krepko popravil slovenski rekord" (بە سلۆڤینیایی). Sportklub. Retrieved 8 June 2021.
  17. ^ "Šeško med najmlajšimi reprezentančnimi strelci tudi v Evropi". Slovenski nogometni portal (بە سلۆڤینیایی). 12 October 2021. Retrieved 19 October 2021.
  18. ^ "Benjamin Šeško". worldfootball.net. Retrieved 6 August 2022.
  19. ^ "Benjamin Šeško, international footballer". eu-football.info. Retrieved 3 August 2022.