دیلان گوین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لەدایکبوون (١٩٨٧-٠٦-٠٤) ٤ی حوزەیرانی ١٩٨٧ (تەمەن ٣٦ ساڵ)
ستۆکهۆڵم، سوید
خوێندنگە
  • زانکۆی سۆربۆن-پاریس
  • زانکۆی ستۆکهۆڵم
  • ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ هونەرە دراماتیکییەکان
پیشەخانمەئەکتەر
چالاکبوون٢٠٠٧-ئێستا
مناڵ(ەکان)١ (کچ)
وێبگەwww.dilangwyn.com

دیلان گوین (بە ئینگلیزی: Dilan Gwyn؛ لەدایکبووی ٤ی حوزەیرانی ١٩٨٧)[١] خانمە ئەکتەرێکی کورد-سویدییە و لە وڵاتانی سوید، فەرەنسا، ئینگلتەرا، کەنەدا و ئەمریکا کاری کردووە. لە ساڵی ٢٠١٩، لە فیلمی خووشکانی چەک ڕۆڵی کچە شەڕڤانێکی ڕۆژاوای گێڕا.

سەرەتای ژیان[دەستکاری]

گوین لە ستۆکهۆڵم لە دایک بووە، دایک و باوکی لە ساڵی ١٩٨١ لەگەڵ دوو خوشکە گەورەکەی لە تورکیا هەڵاتبوون. سەبارەت بە ڕەچەڵەکی خۆی ئەوا گوین وتوویەتی "من ئەرمەنی و چەرکەسی و یۆنانی و کورد و تورکم ". [٢] باوکی ئۆرهان کۆتان، نووسەر و چالاکی مافی مرۆڤی کورد بوو. کاتێک گوین تەمەنی ١١ ساڵ بوو، باوکی کۆچی دوایی کرد.[٣]

ئەو لە زانکۆی پاریس-سۆربۆن لە پاریس و زانکۆی ستۆکهۆڵم خوێندوویەتی.[٤] لەگەڵ ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ هونەرە دراماتیکییەکان لە بواری هونەری نمایشیدا ڕاهێنانی کردووە، سەرەتا لە کەمپوسی لۆس ئەنجلۆس و دواتر لە کەمپوسی مانهاتن ، دواتر لە ساڵی ٢٠١٠ ڕاهێنان و خوێندنەکەی تەواو کرد.[٥]

پیشە[دەستکاری]

دوای دەرکەوتنی لە کۆمەڵێک کورتە فیلم، لە ساڵی ٢٠١٢ گوین یەکەم فیلمی درێژی خۆی دەرکەوت ئەمەش لە ڕێی فیلمەکانی برێ و پلاستیک فیلمز بوون. پاشان لە ساڵی ٢٠١٤ یەکەم جار لە زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنیدا وەک بەناوی ئەهریمەنەکانی دا ڤینشی دەرکەوت. [٦] گوین لە ساڵی ٢٠١٥دا ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی درامیی کەنەدی وێر ئەتیلا پاسیس دەرکەوت.

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

گوین لەگەڵ هاوسەرەکەی ئیمیل و کچەکەیان لە شاری ستۆکهۆڵم دەژین، کە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لەدایکبووە. [٧] گوین ماوەیەک لە لەندەن، ئەمستردام و ئەستەنبوڵ ژیاوە. [٨]

فیلمۆگرافی[دەستکاری]

فلیم[دەستکاری]

ساڵ فیلم ڕۆل تێبینی
٢٠٠٧ Workshopen کورتە فیلم
٢٠٠٨ فریشتەکان لە بەفردا ( بە بە سوێدی: Snöänglar ) هاوڕێکە کورتە فیلم
٢٠١١ گەیاندنەکە ڕوتی گەنج کورتە فیلم
قاوه‌ی ره‌ش ڤانێسا کورتە فیلم
٢٠١٢ شوو برێ زەینەب
پلاستیک فیلمز ئیریکا
٢٠١٤ دراکولا نەگێڕدراو حاکم
٢٠١٥ K7 ماریان کورتە فیلم
لە کوێدا ئاتیلا تێدەپەڕێت ( بە فەڕەنسی: Là où Atilla passe ) ئاسیا
٢٠١٨ خانەقاکە ئەلیس لانگلی
هەموو شتێک لەسەر خۆشەویستییە ( بە سوێدی: Lyckligare kan ingen vara ) ئیبا
٢٠١٩ خوشکەکانی چەک زارا
٢٠٢٠ خراپەکاری تەنیشت ماڵ ( بە بە سوێدی: Andra sidan ) شیرین [٩] [١٠]
٢٠٢٢ ژنەکەی ژێر جێگاکە سلۆن

تەلەفزیۆن[دەستکاری]

ساڵ زنجیرە ڕۆل تێبینی
٢٠١٤ شەیتانەکانی داڤنشی یانا ٣ ئەڵقە
٢٠١٦-٢٠١٨ دوای ویلا فرۆست ڕۆڵی سەرەکی
٢٠١٩–٢٠٢٠ خۆشم بوێت ( بە بە سوێدی: Älska mig ) ئێلسا ڕۆڵی سەرەکی
٢٠٢٠ پاراگۆن: جەنگەکانی سێبەر ڕەش ٣ ئەڵقە
٢٠٢١ دوو خوشک ( بە بە سوێدی: Två systrar ) ئەلیسیا ڕۆڵی سەرەکی [١١]
٢٠٢٢ کرۆنپرینسن سۆم فۆرسڤان درۆتنینگ لۆڤیسا

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Seyhanogullari, Meg (13 May 2014). "Hollywood'un Yeni Keşfi Orhan Kotan'ın Kızı" (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Retrieved 31 May 2021.
  2. ^ Dilan Gwyn (12 May 2014). "I'm Armenian, Circassian, Greek, Kurdish and Turkish. Born in Sweden. Most of us aren't just one thing. We need to stop hating each other". Retrieved 31 May 2021 – via Twitter.
  3. ^ "Dilan Gwyn". December 2017. Retrieved 31 May 2021.
  4. ^ "Dilan Kotan". Research Gate. Retrieved 31 May 2021.
  5. ^ "Exclusive Interview with Beyond's Dilan Gwyn". 21 December 2016. Retrieved 31 May 2021. ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "Hollywood'daki Türk kızı!" (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). 8 April 2014. Retrieved 31 May 2021.
  7. ^ Bilby, Therese (15 February 2022). "Dilan Gwyn om livet med en nyfödd: "Magiskt och utmanande"" (بە سامیی باکوور). Expressen. Retrieved 14 December 2022.
  8. ^ Weckström, Alina (22 June 2021). "How to stay true to your values? Actress Dilan Gwyn on coping with loss and finding her true grit. Understanding your values in difficult times". Retrieved 14 December 2022. ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ Ferraro, Pietro (31 May 2021). "The Evil Next Door: trailer dell'horror sovrannaturale svedese con Dilan Gwyn" (بە ئیتاڵیایی). Retrieved 31 May 2021.
  10. ^ "Dilan Gwyn blev "skiträdd" för sin egen film" (بە سوێدی). Retrieved 31 May 2021.
  11. ^ Keslassy, Elsa (1 October 2020). "NENT Group Orders Yellow Bird-Produced Series 'Two Sisters' (EXCLUSIVE)". Retrieved 31 May 2021.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]