دۆن دیابلۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دۆن دیابلۆ
دۆن دیابلۆ و ھەوادارەکانی ٢٠١٧ لە لەندەن
دۆن دیابلۆ و ھەوادارەکانی ٢٠١٧ لە لەندەن
زانیارییەکان
ھەروەھا ناسراوە بە
  • بنچینە نەزانراو
  • فەیسد ٢
  • ئەنەناسی گەورە
لەدایکبووی٢٧ ی شوباتی١٩٨٠ (٣٠ ساڵ)
بنەچەکۆڤەدن, ھۆڵەندا
چەشنەکانئی دی ئێم-پرۆگرێسڤ ھاوس-فیوچە ھاوس-دەپستێپ-باس ھاوس
پیشە(کان)
  • دی جەی
  • بەرھەم ھێن
  • میوزیسیان
  • گۆرانی نووس
ساڵانی چالاکبوون١٩٩٧-ھەنووکە
کۆمپانیاکان
وێبگەwww.dondiablo.com

دۆن پەپەین سخیپەر لە ٢٧ ی شوباتی ساڵی ١٩٨٠ لە دایک بووە، زیاتر بە ناوەکەی سەر ستەیجی دەناسرێتەوە دۆن دیابلۆ. دی جەی و بەرهەمهێنەر و میوزیکژەن بواری ئیلیکترۆ دانسی وڵاتی ھۆڵەندا و شاری کۆڤەردنە لەگەڵ ئەوەشدا گۆرانی دەنووسێت. بە شێوازە ئیلیکترۆنی و سەرنج ڕاکێش و تایبەتەکەی ناسراوە. یەکێکە لە پێشڕەوانی ژانری فیوچە ھاوس و لە ساڵی ٢٠١٨ دا لە ڕیزبەندی ١٠٠ دی جەیەکەی سایتی دی جەی ماگ پلەی ٧ ەمی بەدەست ھێنا، ھەروەھا لە ھەمان ساڵ پلەی یەکەمی لە لیستی ١٠٠١ بەرهەمهێنەر بە دەست ھێنا لە تراکلیستس، لە ساڵی ٢٠١٦ ش پلەی یەکەمی بە دەست ھێنا وەکو ھونەرمەندی بواری ئیلیکترۆ دانس-ژانری فیوچە ھاوس لە بیتپۆڕت. ساڵی ٢٠١٣ بە ھاوکاری لەگەڵ نیکی ڕۆمێرۆ و ستیڤ ئانجیلۆ و ئاکسوێڵ، چەند گۆرانیەک لە ڕێی لەیبڵی "سپینین ڕیکۆردس" بڵاو دەکەنەوە، لەسەر داوای کۆمپانیای وارنەر برۆس تراکێک بۆ یاری ڤیدیۆیی "باتمان: ئارکەم ئۆریجینز" و ھەروەھا مۆسیقای فیلمی و  داناوە.

پیشە[دەستکاری]

١٩٩٧-٢٠٠٥[دەستکاری]

دۆن دیابلۆ لە کەنەدا و بەڕیتانیا و ئەمریکا و ئوسترالیا و یابان و بەڕازیل و ئیسرائیل نمایشی ئەنجام داوە، تەنانەت ئەو لە چەندان یانەی شەوانەی وەکو یانەی شەوانەی "پاشن" لە لەندەن وەکو دی جەی نیشتەجێ نمایشی ئەنجام داوە.

کاری بەرھەم ھێنانی بۆ زۆرێک لە ھونەرمەندەکان ئەنجام داوە وەکو ئەلێکس کڵێیە، دیپلۆ، ئێگزەمپڵ، دراگۆنەت، نۆیزیا، ڕۆکس، سیدنی سامسن، وە چەندین جار نازناوی "ھونەرمەندی زێدە بڵاوکەرەوە"ی پێ بەخشراوە.

ئەلبومەکانی[دەستکاری]

ساڵی ٢٠٠٨ دیابلۆ ئەلبومی "ژیان فیستیڤاڵە"ی بڵاو کردەوە کە ئەمیان پێکھاتبوو لە ١٦ تراک کە بریتی بوون لە:

  1. the best is yet to come
  2. who's your daddy
  3. I need to know
  4. (this way (too many times
  5. I'm not from France
  6. stand up
  7. (Get on the floor (are you tonight
  8. (respect doesn't pay the bills (livin' it up
  9. Never back down
  10. Life Is a Festival
  11. Music Is My Life
  12. Bright City lights
  13. Never too late
  14. pain is temporary, pride is forever
  15. Home Sweet Home
  16. Hooligans Never Surrender

٢٠١٠-٢٠١٣[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١٠ ئەلبومی "ئاژەڵان" کە ناویان نا (Animale) واتە بە پیتی ڕۆمانی... لەگەڵ "دراگنەیت" دەکررد و ناوبانگی باشی پەیدا کرد.

لە ساڵی ٢٠١٣ گۆرانیەکی تایبەتی بۆ یاری ڤیدیۆیی "باتمان: ئارکەم ئۆریجنز" دروستکرد لەسەر داوای وارنەر برۆس و لە لەیبڵی "سپینین ڕیکۆردس".

٢٠١٤-٢٠١٦[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١٤ دۆن دیابلۆ بیرۆکەی دامەزراندنی لەیبڵێکی تایبەت بە خۆی خستە ڕوو بە ناوی "ھێکساگۆن".

ھەر لە ھەمان ساڵدا، دۆن دیابلۆ ناوی چووە لیستی ١٠٠ دی جەیەکەی سایتی دی جەی ماگ و پلەی ٨٢ گرت، بەڵام ھەرزوو و بۆ ساڵی دواتر ٥٢ پلە پێشکەوت و ھاتە پلەی ٣٠ بەوەش خەڵاتی دی جەی مەگەزینی بۆ خێراترین سەرکەوتن بە دەست ھێنا لە ساڵی ٢٠١٥.

دۆن دیابلۆ ساڵی ٢٠١٥ یەکەمین بەرھەمی خۆی لە لەیبڵی "ھێکساگۆن" بڵاو کردەوە، کە ڕیمیکسێکی گۆرانیەکی "ئەلێکس ئەدێر" بوو بە ناوی "وام لێ دەکەیت باشتر ھەست بکەم" (You Make Me Feel Better)، کە پلەی یەکەمی بۆ ماوەی دوو ھەفتە گرت لە بیتپۆڕت و لەیبڵەکەش خەڵاتی "باشترین لەیبڵی نوێی ساڵ"ی بردەوە.

سەبارەت بە گۆرانیەکەشی کە بۆ یاریە ڤیدیۆییەکە دروستی کردبوو لە ساڵی ٢٠١٣ زۆر ناوبانگی پەیداکرد و ملیۆنان بینەری لە یووتیووب بۆ ھات ھەر بە زویی.

ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ دی جەی بەناوبانگ و ھاونیشتیمانی "تێیستۆ" لە کارێکی ھاوبەشدا تراکی"کیمیاییەکان" "Chemicals" دەرکرد.

٢٠١٧:ڕابردوو. ئێستا. داھاتوو[دەستکاری]

ساڵی ٢٠١٧ دۆن دیابلۆ گۆرانی "ڕابردوو. ئێستا. داھاتوو" (Past.Present.Future) دەکرد کە ھەر تێکەڵەیەک بوو لە ڤێرژنی گۆرانیەکانی پێشووی "لە مێشکمدا" (on my mind)، بڕینی شێوەکان" (Cutting Shapes)، ھەروەھا کارە ھاوبەشەکەی لەگەڵ تێیستۆ "کیمیاییەکان" (Chemicals).

لە ساڵی ٢٠١٧ دۆن دیابلۆ بە بەرزترین پلەی ژانری فیوچە ھاوس دەستنیشان کرا لە دی جەی ماگ و پلەی ١١ ی بە دەست ھێنا.

لە ئەیلولی ساڵی ٢٠١٧ دۆن دیابلۆ ڕایگەیاند کەوا بەمزووانە ئەو ئەلبومەی بڵاو دەکاتەوە کەوا بۆماوەی ١٠ ساڵە کاری تێدا دەکا بە ناوی "داھاتوو" (future) و بەوەش فانەکانی زۆر بە پەرۆش کرد و سەرکەوتنی دۆن دیابلۆشی بە دوای خۆیدا ھێنا لە دوای ئەو ئەلبومەوە.

٢٠١٨ و ئەلبومی "داھاتوو (فیوچە)" (Future)[دەستکاری]

لە ٩ ی مانگی شوباتی ساڵی ٢٠١٨ دیابلۆ دووھەمین ستۆدیۆ ئەلبومی خۆی بڵاو کردەوە بە ناوی "داھاتوو" (Future) کە پێکھاتبوو لە ١٨ تراک و بەرھەمی دە ساڵەی خۆی بوو، جێی باسە ئەم ئەلبومە بە باشترین ئەلبومی دۆن دیابلۆ دا دەنرێت و سەرکەوتنێکی یەکجار گەورەی پێ بە دەست ھێنا، ئەلبومەکە ئەم گۆرانیانەی لە خۆ گرتبوو:

ژمارەناوماوە
١.«بگەڕێوە بۆ ئێمە (Back to Us)»٣:٠٠
٢.«گشت کەسی کەسێک (Everybody's Somebody)»٣:١٨
٣.«بۆ منی پێ بکە (Put It on for Me)»٣:٢٣
٤.«خۆشەویستیم پێ بدە (Give Me Love)»٣:٢٨
٥.«بەرزتر (Higher)»٣:٠٠
٦.«شوێنەکەی بگرەوە (Take Her Place)»٣:٢٩
٧.«سەر بەرز بکەوە (Head Up)»٣:١١
٨.«ئاسمانە ڕۆشنەکان (Bright Skies)»٣:٣٧
٩.«تۆم دۆزیەوە (Found You)»٣:٠٩
١٠.«پەرچدانەوەکان (Reflections)»٤:٣٣
١١.«ناتوانی من بگۆڕیت (You Can't Change Me)»٣:٠٧
١٢.«لێ مەگەڕێ (Don't Let Go)»٣:١٢
١٣.«بکوژ (Killer)»٤:٠٧
١٤.«خەڵکی دەڵێن (People Say)»٣:٠٨
١٥.«مانگە دەستکردەکان (Satellites)»٣:٣٠
١٦.«دەنگدانەوەکان (Echoes)»٣:٥٦

دی جەی ماگ[دەستکاری]

ساڵ پلە تێبینی
٢٠١٤ ٨٢ یەکەمین ساڵی
٢٠١٥ ٣٠ N/A
٢٠١٦ ١٥ N/A
٢٠١٧ ١١ N/A
٢٠١٨ ٧ N/A

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

وێبگەی فەرمیی دۆن دیابلۆ